نیسان 01, 2020

ئەرسێناڵ یانەیەكی چاوەڕواننەكراوی پرێمەرلیگ

دەبێ چاوەڕوان، چاوەروان و چاوەڕوانی.. ئەوە ئەو واژەیە كە هاندەرەكانی ئەرسێناڵ دووبارەی دەكەنەوە، یان "دەبێ چاوەروان بین" دووبارە بكەنەوە.
وەزری نوێ تازە دەستی پێ كردووە و یاریزانەكان باشن، بەڵام نایاب و سوپەرئەستێرە نین، ڕكابەرە سەرەكییەكان بەهێزتر بوونە، ڕاهێنەرەكەیان بۆ یەكەمجار لەسەر كورسی یانەیەكی ئینگلیزی دانیشتووە.. بەڵێ، ئەرسێناڵ دەبێ چاوەڕوان بێت، تەنیا چاوەڕوانی ئەنجامەكانی. ئەویش لە قۆناغێك كە یانەكانی ئینگلتەرا زیاتر هەوڵی ئەنجامی لەماوەكورتدا دەدەن. كەواتە "یان هەر ئێستە بیبەوە و یان بڕۆ."

با ڕاستییەكان نەشارینەوە
هەڵوێستێكی ئەوتۆ، سەردەمانێك باوی نەبوو، بە تایبەت بۆ ئەرسێناڵ. كاتێك ئارسن ڤێنگەری گەورە ڕۆیشت، 7895 ڕۆژی ڕاهێنەرایەتی تۆپچییەكانی كردبوو و تەنیا 105 ڕۆژ لە ڕاهێنەرایەتی ئۆنای ئێمرێ تێپەڕیوە. خاڵی پڕ لە شێواوی سەدەیەك. وەكوو كۆتایی ئەلێكس فێرگسۆن لە مان یونایتد و سەردەمی ڤێنگەر لە ئەرسێناڵ، واتە بەدواداچوونی وردە وردەی گۆڕانكارییەكانی سەدەی قۆناغی نوێ. هەر چۆن چاودێری هاتن و ڕۆیشتنەكانی دوای فێرگسۆنمان كردووە لە مان یونایتد، گرینگ ئەوە نییە پروپاگەندەچیانی یانە بەخێرهاتنی یاریزانە نوێیەكانیان دەكەن، گرینگ ئەوەیە كە ناكرێ ڕاستییەكان بشارینەوە.

بەڵام ئۆنای ئێمرێ؟
ئێمرێ، ئەویش ناوێكە لەناو ناودارەكانی ئەو قۆناغەدا. خاوەنی فەلسەفە بە حەزی بردنەوە. زیاتر لەمانە، وەكوو دوو دەیەی پێشوو، هەندێ ڕاهێنەر بوون كە دەبوایە پلانی یانە جێبەجێ بكەن، بەڵام ئێستە یانەكانن كە دەبێ پلانی ڕاهێنەران جێبەجێ بكەێن. ئێستە دەبێ ڕاهێنەراین پێشوو خۆیان لەگەڵ ڕاهێنەری نوێ ڕێكبخەن. هەر بۆیە ئەرسێناڵ شێوازی ئێمرێی گرتووە. دەسپێكی یاری لە هێڵی بەرگرییەوە زیاتر لە سەردەمی ڤێنگرە و تەنانەت ژمارەی پاسەكانیش. تەنانەت پرێسكردنی یاریزانەكانیش باشتر لە جارانە.

تەنیا سەڵاح باشتر بووە لە لاكازێتی
ئەلێكساندر لاكازێتی لە بردنەوەكەی 3-2 لە كاردیف ئەو گۆڵە جوانەی كردی. ئەو لە دوایین 9 یاری ئارسێناڵ هەشت گۆڵی تۆماركردووە و دوو ئاسیستی كردووه‌، ئۆبامیانگ كه‌ به‌رامبه‌ر كاردیف گۆڵی خۆی كرد و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ خوله‌كانی ئه‌ورووپا گەیانده‌ 150 گۆڵ، ته‌نیا محەمەد سەڵاح لە ئەو زیاتر گۆڵی كردووە، بەم حاڵەشەوە لاكازێتی لە كاردیف بەر لەوەی باش بەرگری بكات، باش هێرشی كرد و دوو گۆڵی خراپیشی خوارد، به‌مه‌ش ئارسێناڵ 4 یارییه‌ له‌سه‌ریه‌ك تۆڕی گۆڵه‌كه‌ی ده‌هه‌ژێندرێت.

لینۆ كەی شوێنی چێك دەگرێتەوە؟
پیتەر چێكی 36 ساڵە، هەرچەند لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا ئەستێرەی یانەكەی بووە، بەڵام لەو چوار یارییەی دواییشدا هەشت گۆڵی لێ كراوە، ئەی لێنۆ كەی شوێنی چێك دەگرێتەوە.. گرانیت ژاكا لە یاری بەرانبەر بە كاردیف نەیدەتوانی پاڵپشتی پیاوە گەنجەكەی ناوەڕاستی یاریگا بكات و كاردیفیەكان ئەگەر هۆشیارتر بوایەن، دەیانتوانی گۆڵێكی دیكەش لە ئارسێناڵ بكەن. دوودڵی تێكەڵاو بە هێواشی، پاسی بێ ئامانج، بەركەوتنی بێ سوود، هەر بۆیە بوو بە ئامانجی سەرەكی یاریزانانی كاردیف.. مەسعوود ئۆزیل لە كاردیف زۆر بە باشی یاری كرد، بەڵام كەس نازانێ ئێمرێی متمانەی پێی هەیە یان نا؟.. لۆكاس توریەری یاریزانی تازەی ئەرسناڵیش تا ئێستە ڕۆڵی یارمەتیدەری هەبووە تا ڕۆڵی سەرەكی، هەرچەند لەگەڵ هاتنی بۆ ناو یاریگا، پێكهاتەكەی بە تەواوەتی ڕێك خستەوە.

ئارسێناڵه‌ سێ گۆڵەكە
لەبیر نەكەین ئارسێناڵ یەك لە یانە چاوەڕواننەكراوەكانی پرێمەر لیگە. لە چواردە یاری خۆی لە نۆزدەیاریدا، پازەیان لەگەڵ ڤێنگەر و چواریان لەگەڵ ئێمرێ، ئەرسناڵ بەلایەنی كەمەوە سێ گۆڵی تۆمار كردووە و پێنج جاریش سێ گۆڵی لێ كراوە. وەكوو دیدارەكانی ئەم وەرزە: (چێڵسی 3 ئەرسناڵ 2)، (ئەرسناڵ 3 وێستهام 1)، (كاردیف 2 ئەرسناڵ 3)، یان وەرزی پێشوو، لێستەر 3 ئەرسناڵ 1، ئەرسناڵ 5 برنلی 0.

دوو سەرئێشەكەی ئێمرێ
ئێستە ئێمرێ لە ئەرسناڵدا دوو سەرئێشەی هەیە. یەكەمیان، یانەیەك كە سەرووی ڕیزبەندی بەدەستەوە نەبوو. ئەرسناڵ لە وەرزی پێشوودا دوازدە خاڵ لەپاش چوار یانەكەی سەرووی ڕیزبەند بوو. لە كاتێكدا بۆ نمونە لێڤەرپول لە خراپترینی ئەو وەرزانە كە كلۆپ ڕاهێنەری بووە، تەنیا جیاوازی لەگەڵ یانەكانی سەرووی ڕیزبەند هەشت خاڵ بووە. سەرئێشەی دووەمی گەورەترە: بودجەی كەم و دیاریكراو. ڕاستە پارە یەكەم هۆكاری سەركەوتن نییە، بەڵام ڕاستییەكەش ئەوەیە كە بێ پارە ناكرێ ڕكابەری مانچستەرییەكان و لیڤەرپول بكرێ. پارە بوو كە پێپ گواردیۆلا توانی باشترین پێكهاتە پێك بێنێت. ئەو 180 ملیۆن پاوندی خەرج كرد بۆ ئەوەی لە هەڵە و نەبوونی یراڤۆ، پابلۆ زابالێا، كۆمپانی و گائل كلیشی دەربازی بێت. ئایا ئێمرێ كە بۆندەكەی بۆ ماوەی سێ ساڵانە، ئەوەندە خۆ دەگرێت و ئەوەندە بودجەی هەیە تا بۆشاییەكانی ئەرسناڵی پێ پڕ بكاتەوە؟ لەكاتێكدا هەموو دەزانن ئەگەر ئەستن كرونكە هەموو دەسەڵاتی یانەكەی بەدەستەوە بگرێت، بودجەی ئەرسناڵ نە تەنیا زیاتر، بەڵكوو كەمتریش دەبێتەوە.

 

محەمەد شەهدی - هەولێر

© 2017 Hawler