نیسان 01, 2020

5 گرێبه‌ستی گۆڵپارێزان له‌ مێژوودا.. له‌ ئێستادا سه‌رده‌مێكی زێرین بۆ مامه‌ڵه‌كردن به‌ گرێبه‌ستی گۆڵپارێزان هاتۆته‌ پێشه‌وه‌

زۆربه‌ی یانه‌ به‌هێزه‌كانی ئه‌ورووپا له‌ كاتی خۆئاماده‌كردنیان بۆ ده‌ستپێك و سه‌ره‌تایی خوله‌كانی نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌یان، ئامانجیان تۆكمه‌كردنی تایپه‌كانیانه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ گرنگترین شوێنی پێكهاته‌ی نیو یاریزان و یاریگا ده‌یانه‌وێت ئامانجیان بپێكن ئه‌ویش گۆڵپارێزه‌.

 به‌به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو جیاوازی به‌دی ده‌كرێت له‌ یانه‌كان له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كردن به‌ گۆلپارێزانه‌وه،‌ چونكه‌ له‌رابردوو زۆرترین پاره‌ و پوول كه‌ خه‌رجده‌كرا بۆ هێنانی یاریزانی نێو یاریگا بوو به‌ به‌راورد به‌ گۆڵپارێزه‌كان كه‌ كه‌مترین پوولیان بۆخه‌رج ده‌كرا ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدا جیاوازی سیسته‌می به‌ریۆه‌به‌ردن هه‌یه‌ له‌ یانه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ یانه‌یه‌كی تر.
 هه‌ندێك له‌ یانه‌كان ئامانجیان پێراگه‌یاندنی گۆڵپارێزی لاو و به‌ توانایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان زۆرترین سوود به‌ یانه‌كانیان بگێنن و پوول و داهاتێكی باش له‌ رێگای ئه‌مه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش زیاتر له‌م یانانه‌ به‌دی ده‌كرێت كه‌ له‌ رووی به‌ ده‌ستهینانی ناسناو توانای كێبركیان نییه‌ و بۆ هه‌ڵسوڕاندنی كاری نیو یاریگا پشت ده‌بستن به‌ بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یانه‌ زلهێزه‌كان كه‌ وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یان كیبركی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر به‌ده‌ستهینانی ناسناوه‌كان له‌ ئیستادا بودجه‌یه‌كی باشترته‌رخان ده‌كه‌ن به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی رابردوو ئه‌مه‌ش واده‌كات دڵنیایی زیاتر بداته‌ یانه‌كه‌یان بۆهه‌ڵچنینی ناسناوه‌كان، ئێستاش گه‌شتێك بكه‌ین به‌ نیولاپه‌ره‌كانی رۆژنامه‌دا بۆمان به‌ده‌رده‌كه‌وێت كه ‌له‌ رابردوو گرانترین بۆندی گۆڵپارێزان میژووی تۆماری كردبوو ئه‌ویش گریبه‌ستی جانلویجی بۆفون ئیتالی بوو له‌ سالی 2001 كاتێك له‌ یانه‌ی پارمای ئیتالی په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ی هه‌مان ولات كرد به‌ بری 53 ملیون یۆرو كه‌ گریبه‌سته‌ له‌ میژووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان به‌ شیوه‌یه‌كی گشتی گرانترین گریبه‌ست بووه‌ له‌ هه‌مانكاتدا ئه‌م گۆلپارێزه‌ رۆڵیكی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ به‌ده‌ستهیانی ناسناو بۆ یانه‌كه‌ی وه‌ له‌هه‌مانكاتدا یانه‌كه‌شی سوودێكی باشی له‌م گۆلپارێزه‌ وه‌رگرت له‌كاتی به‌ده‌ستهێنانی هه‌رناسناویك داهاتی یانه‌كه‌ش بێبه‌ش نه‌ده‌بوو له‌ داهات.
 دواتر له‌ سالی 2011 ناوی گۆڵپارێز مانویل نویر بیسترا به‌ گواستنه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌لمانی بۆ بایرن میونشن هه‌مان ولات به‌ بری 30 ملیون یورو كه‌ ئه‌مه‌ش رۆلێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌ پاك راگرتنی تۆری گۆله‌كه‌ی و به‌شداره‌ له‌ چنینه‌وه‌ی ناسناوه‌كان بۆ یانه‌كه‌ی.
 پاشان ناوی گۆلپاریزیكی تر دیت ئه‌ویش ئیدرسۆن له‌ بێنفیكای پرتوگالی رووی كرده‌ یانه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی ئینگلته‌را و یانه‌ی مانستی به‌ بری 40 ملیون یورو، به‌ڵام ئه‌مسال جیاوازتر له‌ سالانی رابردوو بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گه‌رم و گوری پیوه‌ دیار بوو گۆلپاریزه‌كان پشكی شێریان به‌ركه‌وت له‌ گریبه‌سته‌كان كاتێك له‌ گرانترین گریبه‌سته‌كان ناویان ده‌هات له‌ لایه‌ن یانه‌كانی لیڤه‌رپوول و چێلسی.
 كاتێك له‌ فینالی چامپیونزلیگی سالی رابردوو گۆلپاریزی یانه‌ی لیڤه‌رپوول دوو هه‌له‌ی كوشنده‌ و جه‌رگ بری كرد و وه‌ك‌ دیارییه‌ك ناسناوی چامپیونزلیگی به‌خشیه‌ یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانیا، ئه‌مه‌ وای له‌ ده‌سته‌ی كارگیری یانه‌ی لیڤه‌رپوول كرد بیرله‌ گواستنه‌وه‌ی گۆلپاریزیكی به‌ توانای وه‌ك ئالیسون بیكری گۆلپارێزی یانه‌ی رومای ئیتالی بكه‌نه‌وه،‌ دواتر‌ به‌بری 73 ملیون یورو په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی لیڤه‌رپوول كرد و بووه‌ گرانبه‌هاترین گرێبه‌ست له‌ مێژوودا.
دواتر یانه‌ی چێلسی ئینگلیزی ده‌ستبه‌رداری كۆرتوای گۆلپاریز بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید بوو به‌رامبه‌ر 35 ملیون یۆرو، پاشان گرێبه‌سته‌ مێژووییه‌كه‌ راگه‌یاندرا كاتێك كیپا ئاریزابالاجای گۆڵپارێزی ئیسپانی له‌ یانه‌ی ئاتڵێتیك بلباو به‌ بری 80 ملیون یورو روویكرده‌ چێڵسی و بووه‌ یه‌كه‌مین و گرانترین گۆلپارێزی جیهان له‌ میژووی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان.

 

كاوه‌ اسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler