نیسان 01, 2020

لەمەودوا پیكێ و ڕامۆس یەكتر نابیننەوە

یانەی سڤیلیەی ئیسپانی، رایگەیاند كە بۆندیان لەگەڵ یاریزانی پورتوگالیی یانەی ئەی سی میلان ئەندریە سیلڤادا واژۆ كردووە، بۆندەكەیش بە شێوەی خواستنە بۆ ساڵێك.
ئەو یانە ئەندەلووسییە، یاریزانەكەی لە رێی گرتەیەكی ڤیدیۆییەوە پێشكەشی هەوادارانی كردووە، كە لە رێی ئەكاونتی فەرمییانەوە لە تویتەر وەشانیان كردووە.
بەهای بۆندی ئەو یاریزانە 5 ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ مافی كڕینی یەكجارەكی بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ، ماوەی خواستنەكەیش لە 30ـی یۆنیۆی ساڵی دادێ دوماهی دێت.
میلان، دەتوانێ بەو بڕە پارەیە، قەرەبووی بۆندە گرانەكەی ئەو یاریزانە بكاتەوە، كە بە 38 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی پۆرتۆوە بردییە ریزەكانی و لە سانسیرۆ سەركەوتنی بە دەست نەهێنا.
ئەوە حەوتەمین بۆندی یانەی سڤیلیە بوو لەم ماوەیەی گواستنەوەدا، دوای هەریەك لە رۆكی میسا و ئەمادۆ و فاسلیك و سێرجی گومێز و جۆریس جینانیۆن و ئەلێكس ڤیدال.
لەلایەكی دیكەوە، راگەیاندرا؛ كە جێرارد پیكێی یاریزانی ئیسپانی، وازهێنانی لە یاریی نێودەوڵەتی راگەیاند.
ناوبراو لە كۆنگرەیەكی مێدیاییدا، ئەو پەیامەی راگەیاند و دووپاتی كردەوە، كە هەواڵی بە لویس ئێنریكی داوە، كە لە ئێستەدا ئەركی راهێنەرایەتیی هەڵبژاردەی ئیسپانیای لەئەستۆدایە.
پیكێ، وتی: قۆناغێكی خۆش بوو، مۆندیال و جامی ئەورووپامان بردەوە، بەڵام ئێستە قۆناغەكە كۆتایی دێ.
پێكێی 31 ساڵان، پێش مۆندیالی 2018 ئەوەی راگەیاندبوو ئاساییە دوای مۆندیال واز لە یاریكردن بۆ ئیسپانیا بهێنێت. پێشتر دەمەبۆڵەی توند لە نێوان پیكێ و ڕامۆسدا پێش دەهات، بەڵام كە لە ریزی ئیسپانیا پێكەوە یارییان دەكرد، كێشەكە هێور دەبووەوە، ئێستە جارێكی تر دەرفەتی یەكتر بینینەوە لە نێو یاریگەدا، نامێنێ.
پیكێ 102یاریی بۆ ئیسپانیا كرد، دوای سێرجیۆ بۆسكێتس و فێرناندۆ تۆرێس و سیسك فابریگاس و چاپی ئەلۆنزۆ و دەیڤید سیلڤا و ئەندۆنی زوبیزارێتا و چاڤی هێرناندێز و ئەندرێس ئینیێستا و سێرجیۆ ڕامۆس و ئیكەر كاسیاس، بە یەكێك لەو 10 یاریزانە دادەنرێ كە زۆرترین یارییان بۆ ئیسپانیا كردووە. لەگەڵ ماتادۆر مۆندیالی 2010 و یۆرۆی 2008 و 2012ـی بردەوە.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler