نیسان 01, 2020

هانده‌رانی بارسێلۆنا به‌هۆكارێكی تایبه‌ت زۆر دڵخۆشن كه‌ یارییه‌كه‌یان له‌ مه‌غریب ده‌كه‌ن

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ یاری جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له یاریگه‌ی (ئیبن به‌توته‌) له‌‌ شاری (ته‌نجه‌)ـی وڵاتی مه‌غریب به‌ ناوبژیوانی كارلۆس دی گراندی ئیسپانی به‌ڕێوه‌ بچێت.

بارسێلۆنا زۆرترین داستانی سه‌ركه‌وتنی له‌ مه‌غریب تۆمار كردووه‌
هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ یاریكردن له‌ وڵاتی مه‌غریب دڵخۆشن، چونكه‌ له‌ مێژووی خۆیدا یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ 4 یاری له‌سه‌ر زه‌وی مه‌غریب كردووه‌ و هه‌ر 4 یارییه‌كه‌شی بردۆته‌وه‌.
بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 1969 له‌ جامی پادشا محه‌مه‌دی پێنجه‌م له‌ مه‌غریب رووبه‌ڕووی بایرن میونشن بووه‌وه‌، یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ به‌ 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.
بارسێلۆنا بۆ دووه‌مجار له‌ مێژوویدا له‌ مه‌غریب له‌ هه‌مان ساڵ به‌رامبه‌ر یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی یاری كرد، یارییه‌كه‌ به‌ 2 گۆڵی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی بارسا ته‌واو بوو.
بارسێلۆنا له‌ سێیه‌م یاری له‌ مه‌غریب له‌ ساڵی 1974 له‌ دژی یانه‌ی ویدادی مه‌غریبی یاری كرد، بارسا یارییه‌كه‌ی به‌ 3 گۆڵی خاوێن برده‌وه‌.
دواجار كه‌ بارسێلۆنا سه‌ردانی مه‌غریبی كرد بێت، له‌ ساڵی 2012 بوو، كه‌ تێیدا بارسێلۆنا به‌ سه‌ركردایه‌تی لیۆنێل مێسی فێستیڤاڵی گۆڵكردنیان تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به‌ 8 گۆڵی بێوه‌ڵام برده‌وه‌.
بارسێلۆنا وه‌رزی رابردوو ناسناوی لالیگا و جامی شای ئیسپانیای برده‌وه‌، به‌مه‌ش له‌ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا بارسێلۆنا به‌رامبه‌ر سێڤییا یاری ده‌كات كه‌ پله‌ی دووه‌می جامی شای به‌ده‌ستهێنا بوو، یارییه‌كه‌ش ئه‌مڕۆ له‌ كاتژمێر 11:00ـی شه‌و ده‌كرێت.

مێسی له‌به‌رده‌م ریكۆردێكی گه‌وره‌
لیۆنێل مێسی كاپتنی بارسێلۆنا له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا 2 ریكۆرد ده‌شكێنێت، یه‌كه‌میان ژماره‌ی ناسناوه‌كانی ده‌گاته‌ 33 ناسناو، به‌مه‌ش كۆی ناسناوه‌كانیان به‌ (كریستیانۆ و دی ستیفانۆ) یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌ هه‌ردووكیان 33 ناسناویان بردووه‌، ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ 16 ناسناو و دی ستیفانۆ 17 ناسناو.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، مێسی ریكۆرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ ئینیێستا یه‌كسان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خاوه‌نی 33 ناسناوه‌ له‌ مێژووی خۆیدا.

پێكهاته‌كه‌ی بارسا دزه‌ی پێكراوه‌
راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له‌ ئیسپانیا پێكهاته‌ی بارسێلۆنا بۆ یارییه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا به‌رامبه‌ر سێڤییا ئاشكرا كردووه‌.
رۆژنامه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا زانیاری ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ ڤاڵڤێردی بۆ جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له‌ شوێنی تیر شتیگن پشت به‌ (سیلیسن) ده‌به‌ستێت و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاری كلیمن لینگلێت و ئارسه‌ر میلۆ ده‌كات كه‌ ئه‌م هاوینه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ بارسێلۆنا كردووه‌.
له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ ڤاڵڤێردی بۆ یارییه‌كه‌ (مونیر حه‌دادی و رافینها) له‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی له‌ یارییه‌ دۆستانه‌ و ئاماده‌كارییه‌كان له‌ ئه‌مریكا سه‌رنجی ڤاڵڤێردیان بۆ لای خۆیان راكێشا.

پێكهاته‌ی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گۆڵپارێز: سیلیسین
به‌رگریكاران: جیرارد پیكێ، كلیمنت لینگلێت، نیلسۆن سیمیدۆ و جۆردی ئالبا
ناوه‌راستكاران: بۆسكێتس، ئارسه‌ر میلۆ و رافینیا ئالكانتارا
هێرشبه‌ران: لیۆنێل مێسی، عوسمان دێمبلی و مونیر حه‌دادی

 

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر
.


© 2017 Hawler