شوبات 19, 2020

كلۆپ و شەڕەقسەكانی دوای مشتومڕییەكی زۆر لەگەڵ گورادیۆلا، رامۆسیشی نەپاراست

واپێدەچێ لەم وەرزەشدا بینەری شەڕەقسەی نێوان پێپ گواردیۆلا ڕاهێنەری مان سیتی و یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری لیڤەرپول بین.
وەزری نوێی پریمەرلیگ دەستی پێكرد و بێشك دوو یانەی سیتی و لیڤەرپول پاڵێوراوی سەرەكین بۆ بردنەوەی جامەكە و هەر بۆیە گواردیۆلا و كلۆپ لە یەكەم پرێسكۆنفڕانسی ئەمساڵیاندا باش لە حەقی یەكتر هاتن و تانە و تەشەرێكی زۆریان لە یەكتری دا و پێدەچی بە ئەستەمتربوونی یارییەكان، زیاتریش هەڵبكوتنە سەر یەكتری.

كلۆپ؛ مان سیتی لە پاریان باشترن
كلۆپ لە پرێسكۆنفرانسەكەیدا وتویەتی؛ مان سیتی هیچكام لە یاریزانەكانی لەدەست نەداوە و ڕیاز محرزیشی كڕیوە، كەواتە ئەوان لەچاو وەرزی ڕابردوو بەهێزتریش بوونە. ئەوان پێكهاتەیەكی بەهێزیان هەیە، بەڵام ئێمە ڕاكی بالبائۆین و ئەوانیش ئیڤان دراگۆ، دەبێ زیاتر هەوڵ بدەین و ڕكابەری بكەین و ئەو بابەتە دەبێ ڕوانگەی ئەم وەرزەی ئێمە بێت.
 
گواردیۆلا؛ هیچ كێشەیەكەم لەگەڵ بردنەوەدا نییە
هەڵبەت گواردیۆلاش وەڵامی كلۆپی داوەتەوە و وتویەتی؛ سوپاس یورگی، 9 وەرزە بەو شێوەیە وەرزی نوێ دەست پێ دەكەم و بەردەوامیش پاڵێوراوی سەرەكیم بۆ بردنەوەی پاڵەوانێتی و لەوبارەیەوە هیچ كێشەیەكم نییە.

 كلۆپ، سێرخۆ ڕامۆسی نەپاراست
یۆرگن كلۆپ ڕاهێنەری ئەڵمانی لیڤەرپول زۆر بە توندی ڕەخنەی لە هەڵسوكەوتی سێرخیۆ ڕامۆس لە یاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپا گرت.
ڕامۆس، محەمەد سەڵاحی میسری كەواندەخوار و ئەویش تووشی پێكان بوو و لە یارییەكە دابڕا. كلۆپ لەوبارەوە وتویەتی؛ حەز ناكەم بە هەر نرخێك ببمە پاڵەوان، تەنانەت ئەگەر پاڵەوانێتێكە لوتكەی هەموو یارییەكانیش بێت.

سەركەوتن لە چ نرخێك؟
من حەز ناكەم هەرچۆنێكی بێت، سەركەوم. هەڵبەت زۆر حەز دەكەم خولی یانە پاڵەوانەكان ببەمەوە و ئەگەر بەو سەركەوتنە بگەم، خۆ نایدەمەوە. چاوەڕوانییەكی ئەوتۆم لە ڕامۆس نییە، تەنیا داوای ئەوەی لێ دەكەم كاتێك ئیشێك دەكات، زیاتر بیری لێ بكاتەوە.
ڕەنگە بەركەوتنەكەیان ئاسایی بووبێت، بەڵام ئەوەی زەرەرمەندی ئەو بەركەوتنە بوو، محەمەد سەڵاحی ئێمە بوو، چونكە ئەو ناچار بوو لە باشترین قۆناغی وەرزشی خۆیدا داببڕێت و ئەوەش تەنانەت كاریگەری لەسەر ئاست و توانای هەبوو لە جامی جیهانیدا.

بەركەوتنەكە ئاسایی نەبوو
زۆربەی خەڵك دەڵێن ئەو بەركەوتنانە ئاسایین و ئەگەری ڕووداوەكە هەبە، بەڵام ئەگەر پەیامی ئێمەبۆ كوڕەكانمانە و بردنەوە بردنەوە هەموو شتێ بێت، ئەوكات حەز دەكەم بۆ چل ساڵ لەو حەسارەیە بچمەدەر.

ڕامۆس، یۆڤنتوسیشی ناك ئاوت كرد
لە كۆتاییدا كلۆپ وتویەتی؛ ئایا من دۆڕاوێكی باشم. بەڵام ئێمە لە مەشق و ڕاهێنانی هاوینەدا باسی ڕامۆسمان كردووە، چونكە ئەو لە یاری كۆتایی پار بەرانبەر بە یۆڤنتوس بەهۆی خۆبەردانەوە و وەرگرتنی كارتی سووری كوادرادۆ، كاریگەرییەكی قیزەونی لەسەر بەردنەوەكەیان هەبوو. ڕیاڵ مەدرید موستەحەقی بردنەوەی خولی یانە پاڵەوانەكان بوو و هیچكەس تا ئێستە شتێكی دیكەی نەوتووە، بەڵام ئایا پێویستە لەگەڵ ڕامۆس بەو سەركەوتنە بگەی؟ هیچكات، هیچكات

 

محەمەد شەهدی - هەولێر ..

© 2017 Hawler