شوبات 19, 2020

یاریزانی جەزائیری ڕەشید غەزال، لە یانەی مۆناكۆی فەرەنسییەوە چووە یانەی لیستەر سیتی، بۆ ئەوەی ریزی پێشەوەی ڕیوییەكانی پێ بەهێز بكرێ.
هاتنی غەزال بۆ لیستەر سیتی، بۆ قەرەبووكردنەوەی ریاز موحریزی هاونیشتمانییەتی، كە پێش چەند ڕۆژێك بە بۆندێكی 75 ملیۆن یۆرۆیی پێوەندیی بە یانەی مانچستەر سیتییەوە كرد.
ڕەشیدی 26 ساڵان، دەتوانێ لە هەردوو باڵی ڕاست و چەپی یاری بكات، هاوكات وەك یاریسزایش، بۆندەكەی بۆ ماوەی چوار ساڵە و بەهاكەی دیاری نەكراوە.
ڕەشید، برابچووكی عەبدولقادر غەزال، یاریزانی ناسراوە و سكای ئاماژەی بەوە كردووە بەهای بۆندەكەی دەگاتە 12.5 ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی، ئەوەیش دوای ئەنجامدانی 35 یاریی لە وەرزی رابردوو هات، دوو گۆڵی تۆمار كرد و 4 گۆڵیشی دروست كرد.
غەزال، وەك یاریزانی نێودەوڵەتی لە جامی نەتەوەكانی نەتەوەكانی 2017ـی ئەفریقا بەشداری كرد.
لە بارەی چوونی بۆ یانەی لیستەر سیتی، وتی: زۆر خۆشحاڵم و بەجۆشوخرۆشم كە لێرەم، ڕاهێنەر لە یانەی لیۆنەوە دەناسم، ئەوەیش هۆی ئەوەیە من لێرەم، ئێرە یانەیەكی زۆر باشە، كۆمەڵێك یاریزانی باشی هەیە و هیوام وایە وەرزێكی باش بەڕێ بكەم.
كلۆد بۆیل، راهێنەری لیستەر، وتی؛ توانایەكی زێدەتر بە یانەكە دەبەخشێ، توانای داهێنان و ركەبەریكردنی هەیە، لەو كاتەی راهێنەری لیۆن بووم، توانای دەزانم، كە لە ئەكادیمیای یانەكە بوو.
لەلایەكی دیكەوە، پاولۆ مالدینی، یاریزانی پێشووی ئەی سی میلان، گەڕایەوە یانەكەی و وەك بەڕێوەبەری گەشەپێدانی ستراتیژی یانەكە دەستبەكار بوو، یانە ئیتاڵییەكە ئەمەی لە روونكردنەوەیەكی فەرمیدا ئاشكرا كرد.
مالدینی یەكێك لە باشترین یاریزانانی بەرگریی چەپ بووە لە مێژوودا، چەندان ناسناوی لەگەڵ یانەی میلان بردەوە، لەوانە 5 پاڵەوانیەتیی چامپیۆنس لیگ و 7 ناسناوی خولی ئیتاڵیا.
لەو كاتەوەی لە 2009ـەوە وازی لە یاریكردن هێنابوو لە تەمەنی 41 ساڵاندا، لە كاركردن لەگەڵ یانەكە دابڕابوو. هەرچەندە چەند جارێك پێشنیازی پۆستی كارگێرییان بۆی كردبوو، بەڵام ڕەتی كردبووەوە.

© 2017 Hawler