ئەم پەڕەیە چاپ بکە

یانه‌كانی ئارارات و سیروانی نوێ و دەربەندیخان و هه‌ڵۆ سه‌ركه‌وتن بۆ چوار گۆشه‌ی زێڕین

به‌ ئه‌نجامدانی 6 یاری یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می خولی لاوانی پله‌ یه‌كی كوردستان كۆتاییان هات، تیایدا یانه‌ی ئاراراتی پێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌ دواین یاری خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاڵا به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوو، به‌مه‌یش به‌ پله‌ی یه‌كه‌م شان به‌شانی یانه‌ی هه‌ڵۆ سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی كۆتایی كه‌ ئه‌ویش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له‌ یانه‌ی كۆیه‌ی برده‌وه‌، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش دوای ڕكه‌به‌ریه‌كی زۆر له‌ نێوان یانه‌كان هه‌ر‌یه‌ك له‌ یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی نوێ خۆیان گه‌یانده‌ چوار گۆشه‌ی زێڕین.

له‌ گه‌ڕ ی كۆتایی خولی لاوانی پله‌یه‌كی كوردستان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌مه‌ و دووه‌م 6 یاری به‌ڕێوه‌چوون و تیایدا یانه‌ی سیروانی نوێ كه‌ له‌ پێشه‌نگی یانه‌كانی كۆمه‌ڵەی دووه‌م ده‌هات، توشی یه‌كه‌م شكست بوو دوای ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر به‌ یانه‌ی ڕزگاری دۆڕا، به‌مه‌یش به‌ 10 خاڵ دابه‌زی بۆ پله‌ی دووه‌م، یانه‌ی ڕزگاریش خاڵه‌كانی گه‌یانده‌ 10 خاڵ، به‌ڵام به‌ جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان و سیروانی نوێ نه‌یتوانی بگاته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین، كه‌ یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ شه‌ش گۆڵی بێ به‌رانبه‌ر له‌ چه‌مچه‌ماڵی برده‌وه‌ به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میش یانه‌كانی ئارارات و هه‌ڵۆ به‌ 10 خاڵ خۆیان گه‌یانده‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین، ئارارات له‌ دواین یاری خۆی له‌گه‌ڵ ئاڵا یه‌كسان بوو، یانه‌ی هۆڵۆیش له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌ دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌ گۆڵێك له‌ یانه‌ی كۆیه‌ی برده‌وه‌ و پارێزگاری له‌ پله‌ی دووه‌م كرد و گه‌یشته‌ چوارگۆشه‌ی زێڕین.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی گه‌ڕی كۆتایش به‌م شێوه‌یه‌ بوو:
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م:
ئارارات × ئاڵا (1- 1) ‌
كۆیه‌ × هه‌ڵۆ (1-2)
بروسك × ئاسۆ (2-1)
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌‌م:
ئاشتی ×سیروانی شاره‌زور (5-2)
 چه‌مچه ماڵ‌× ده‌ربه‌ندیخان (0-6)
ڕزگاری × سیروانی نوێ (2-0)
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی كۆتایی قۆناخی یه‌كه‌م
1- ئارارات 10 خاڵ
2- هه‌ڵۆ 10 خاڵ
3- ئاسۆ 7 خاڵ
4- ئاڵا 6 خاڵ
5- بروسك‌ 4 خاڵ
6- كۆیه‌ 4 خاڵ
ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی كۆتایی قۆناخی یه‌كه‌م
1- ده‌ربه‌ندیخان 10 خاڵ
2- سیروانی نوێ 10 خاڵ
3- ڕزگاری 10 خاڵ
4- چه‌مچه‌ماڵ 6 خاڵ
5- ئاشتی 4 خاڵ
6- سیروانی شاره‌زور2 خاڵ
بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینیش یه‌كیه‌تی تۆپی پێی كوردستان بڕیار وایه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی هونه‌ری له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌رچوار یانه‌كه‌ دابنیشێت و كات و شوێن و شێوازی یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕین ده‌ست نیشان بكات و خشته‌ی یارییه‌كانی چوار گۆشه‌ی زێڕینیش ده‌ست نیشان بكات.
بۆ زانین یارییه‌كانی خولی پله‌ یه‌كی لاوان به‌شێوازی خول و به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ به‌شداری 12 یانه‌ به‌ڕێوه‌ چوو، كه‌ به‌ پێی ناوچه‌ی جوگرافی به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌ش كرابوون، له‌ هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش دوو یانه‌ سه‌ر‌كه‌وتن بۆ قۆناخی كۆتایی، له‌ چوار گۆشه‌ی زێڕین هه‌ر چوار یانه‌كه‌ به‌ یه‌ك قۆناخ به‌ شێوه‌ی خول له‌گه‌ڵ یه‌كتر یاری ده‌كه‌ن و كام یانه‌ زۆرترین خاڵ كۆبكاته‌وه‌ ده‌بێته‌ پاڵه‌وانی خوله‌كه‌، دوای دورخستنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌هیدانیش له‌لایه‌ن یه‌كیه‌تی تۆپی پێی كوردستان، یانه‌ی سیروانی شاره‌زوور هاته‌ جێگه‌ی یانه‌ی شه‌هیدان و له‌ جێگه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ یاری ده‌كات

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر
.