تەمموز 14, 2020

چەندان یاریی گریـنگ لە خۆ دەگرێت

ئەمڕۆ پێنچشەممە 12-7- 2108، گەڕێكی دیكەی خولی پلە یەكی لاوان، لە یاریگا جیاجیاكانی كوردستان بەرێوەدەچێت، تیادا چەندین یاریی گرینگ و چارەنووساز ئەنجام دەدرێن، بۆ بەشێكیان دووپاتركردنەوەی بەهێزی خۆیان و هەندێكیشیان قەرەبووكردنەوەی ئەنجامە خراپەكانی گەڕی رابردووە.

لە یارییەكانی گرووپی یەكەم، بەرزایەكانی پیرمام، لاوانی ئارارت مێوانداری لاوانی هەڵۆ دەكات، بۆ كورانی پیرمام گرینگە، چونكە لە یاریی رابردوو لە دەروەی یاریگەی خۆیان بە ئەنجامی (2-1)، لەلاوانی بروسكیان بردۆتەوە، هەرچی هەلۆكانی بارزانن، لە یاریگای خۆیان تەنها خالێكیان وەرگرتووە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت یارییەكی بەهێز ئونجام بدرێت، لە كۆیە لاوانی كۆیە میوانداری یانەی بروسك دەكەن، كە لە یاریی یەكەم كۆیە (0-3) بە لاوانی ئاسۆ دۆڕابوو، بۆیە دەیانەوێت بە سەر شانی بروسك، هەلگەرێن و خۆیان لە شكستی دووەم دەرباز بكەن، بروسكیش دەیەوێت ئەنجامی یاریی رابردووی لە بیر بكات بە بردنەوە لە كۆیە، لە دێربی شاری هەولێر ئاڵا و ئاسۆ بە یەك دەگەن، كە ئاسۆ یاریی یەكەم (3) خال و 3() گۆڵی تۆمار ركردبوو، ئاڵاش لە بارزانەوە تەنیا خالێكی وەرگرتبوو.
لە گرووپی دووەم، ئەم یارییانە ئەنجام دەدرێن، ئاشتی مێوانداری سیروانی نوێ دەكات، كە سیروانی نوێ براوەی گەڕی رابردووە بە گەورەتەرین ئەنجام، كاتێك (4-0) لە سیروانی شارەزووری بردەوە، ئاشتیش بە (3-0) بە چەمچەماڵ دۆرابوو، لە یارییەكی تردا رزگاری مێوانداری چەمەچەمال دەكات، سیروانی شارەزووریش مێوانداری دەربەندیخان دەكات.
لە دوای گەڕی یەكەم، لە گرووپی یەكەم لاوانی ئاسۆ لە پلەی یەكەم دایە، بە (3) خاڵ و (3) گۆڵ، كۆیەش لە كۆتا ریزبەندایە، لە گرووپی دووەم، سیروانی نوێ، بە (3) خاڵ و (4) گۆڵ لە لە پلەی یەكەم دێت، سیروانی شارەزووریش لە كۆتا ریزبەندایە، سەرجەم یارییەكانیش كاتژمێر(5:30) خولەكی ئێوارە ئەنجام دەدرێن

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر
.

© 2017 Hawler