
ساڵانه دوای ته‌واوبوونی خوله‌كانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی وڵاتان و خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا و یۆروپالیگ.
یانه زلهێزه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ تۆكمه‌كردنی ریزه‌كانیان و خۆئاماده‌كردنیان بۆ وه‌رزه‌كانی داهاتوو، هه‌ولی به‌ده‌ستهێنانی یارێزانی لاو و سوپه‌ر ده‌ده‌ن، هه‌ندێكیان رێگە به یاریزانه‌كانیان ده‌ده‌ن یاری بۆ یانه‌یه‌كی تر بكات به تایبه‌تی ئه‌و یاریزانانه‌ی له پلانی راهێنه‌ر نین. له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌ندێك له یانه‌كان بۆ خۆ دوورخستن له یاسای پاكی یوفا، هه‌ندێك له یاریزانه‌كان ده‌فرۆشن و میزانه‌ی یانه‌كه‌یان هاوسه‌نگ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا هه‌ندێك جار زۆر خێرا هه‌نگاو ده‌نێن بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ل ئه‌ستێره درەوشاوهكان به‌كه‌مترین نرخ، هه‌ندێكی تر له یانه‌كان به‌پێچه‌وانه‌وه له چاوه‌ڕوانی یارییه‌كانی مۆندیالن به‌ده‌ركه‌وتنی یاریزانی لاو و ئه‌ستێره، بۆ ئه‌وه‌ی له دوای ته‌واوبوونی یاریه‌كانی مۆندیال گرێبه‌ستیان له‌گه‌ل واژۆ بكه‌ن، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا یاریزانه لاو و به‌هره‌مه‌نده‌كان بۆ گه‌یشتن به خه‌ونی منداڵییان بۆ ده‌ستهێنانی ناسناو روو له یانه ناوداره‌كان ده‌كه‌ن، لیره‌دا هه‌ر دوو لا ئه‌سپی رۆژگاریان ته‌واو ده‌ده‌ن، یاریزانه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی ناسناوی تاكه‌كه‌سی و یانه‌كانیش بۆ ده‌سكه‌وتنی ناسناو بۆ یانه‌كه‌یان، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان هه‌ندیك جار ده‌بینین گریبه‌ستی خه‌یالی ئه‌نجام ده‌درێت بازاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌م هاوینه‌یش به‌ده‌ر نییه له گه‌رم و گوڕییهكانی گواستنه‌وه‌ی یاریزان به واژۆ كردنی گرێبه‌ستی خه‌یاڵی بۆ نموونه یانه‌یه‌كی وه‌ك لیڤه‌رپوول ئاماده‌یه بڕی 180ملیۆن یۆرۆ بداته یانه‌ی شایانه له پێناودهست به‌رداربوونی له یاریزانی لاو ماركۆ ئه‌سینسۆ، هه‌روه‌ها یانه‌ی شایانه له به‌رانبه‌ردا مه‌به‌ستیه‌تی به گرێبه‌ستێكی شاییسته هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن مونیشن لیڤاندۆڤسكی بگوازیته‌وه یانه‌ی مێرەنگی له به‌رانبه‌ردا یانه‌ی باڤاری داوای بڕی 200 ملیون یۆرو ده‌كات، هه‌ر له باره‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه ئاماده‌یه بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ بداته رۆمای ئیتاڵی له پێناو ده‌ستبه‌رداربوونی گۆڵپارێزی لاو و به توانا ئه‌لیسون بیكەر، یانه‌یه‌كی وه‌ك یانه‌ی بهرشەیش ده‌سته‌وه‌سان نییه به تایبه‌تی له دوای رۆیشتنی كاپتنی یه‌كه‌می یانه‌كه‌یان ئه‌ندریا ئینیێستا، ئه‌میش داوایه‌كی پێشكه‌شی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی كردووه له پێناو ده‌ستبه‌رداربوون له یاریزان میرالیم پیانیچی بۆسنی یانه‌ی یوڤێنتوس داوای 80 ملیۆن یۆرۆی كردووه، ئه‌وه‌ی ماوه دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كانی مۆندیالی 2018ی رووسیا تا ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خوله‌كان، چه‌ندان گرێبه‌ستی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجام ده‌درێت.
كاوه ئیسماعیل