کانونی یەکەم 09, 2019

تێگه‌ڕانێك به‌ نێو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا

لە پێشوازیی مۆندیالدا، رۆژنامەی هەولێر، دەست بە بڵاوكردنەوەی بیۆگرافیای و پاشخانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەكات و هەفتانە دوو هەڵبژاردەی مۆندیال بەسەر دەكەینەوە، كە تێیدا مێژوو و دەستكەوت و ئەنجام و پێكهاتەكە و چەند زانیارییەكی دیكەی لە بارەوە دەخرێتە ڕوو. لە ژمارەی ئەمڕۆدا، زانیارییەكان لە بارەی هەڵبژاردەی ئینگلتەراوەن، كە بە یەكێك لە هەڵبژاردە دیارەكانی مۆندیال دادەنرێت و خاوەن ناسناوێكیشە كە لە ساڵی 1966 كە لە نێو خاكی خۆیدا بە دەستی هێنا، دەیەوێت بە هزری مۆندیالی 1966ـەوە بچێتە نێو مۆندیالی 2018ـی رووسیاوە و بە جامێكی زێڕینەوە، بگەڕێنەوە وڵاتەكەیان.
ئینگلته‌را
هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ به‌هێزه‌كان و به‌رده‌وام ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ بووه‌ له‌ مۆندیاله‌كان چه‌ندین یاریزانی ئه‌ستێره‌ له‌ ڕیزه‌كانی یاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مۆندیاله‌یش پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ی ئاماده‌كردووه‌ و ده‌یه‌وێت هه‌ر هیچ نه‌بێت بگات به‌یاری كۆتایی و گرێكوێره‌ی نه‌گه‌یشتینی به ‌یاریی كۆتایی بشكێنێ، به‌رای چاودێرانی وه‌رزشیش هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا له‌م مۆندیاله‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوانه‌كراو تۆمارده‌كات.
مێژووی ئینگلته‌ڕا له‌ كۆتاییه‌كان
سه‌ره‌تای به‌شداری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا له‌ جامی جیهانی له‌ پاڵه‌وانیه‌تی چواره‌م بوو، ساڵی 1950 له‌ به‌ڕازیل، له‌ چوارچێوه‌ی گروپی (B) یارییه‌كانی ئه‌نجامدا هه‌ر زوو له‌ قۆناخی یه‌كه‌م كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی ته‌نیا 2 خاڵی كۆكرده‌وه‌ پله‌ی دووه‌می گروپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا دوای ئیسپانیا كه‌ 6 خاڵی هه‌بوو به‌ڵام هه‌ر یه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌كانی شیلی و ئه‌مریكاش 2 خاڵیان هه‌بوو، كه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر چیلی (2-0) و دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌مریكا (0-1) و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر ئیسپانیا (0-1).
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1954 له‌ سویسرا، پله‌ی یه‌كه‌می گروپی (D) به‌ده‌ست هێنا به‌ 3 خاڵ، یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ به‌لجیكا (4-4) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ سویسرا (2-0) وه‌له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رانبه‌ر ئۆرگوای (2-4).
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1958 له‌ سوێد له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ گروپی (D) به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی 3 خاڵیان كۆكرده‌وه‌ و له‌ یارییه‌كی دوباره‌ له‌گه‌ڵ یه‌كیەتی سۆڤیه‌ت دۆڕا (0-1) له‌ ئه‌نجامی یارییه‌كانی تریش یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ یه‌كیەتی سۆڤیه‌تی (2-2) و به‌ڕازیل (0-0) و له‌گه‌ڵ نه‌مسا (2-2).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1962 له‌ چیلی، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (D) به‌ده‌ستهینا به‌ 3 خاڵ به‌جیاوازی گۆڵ پێش ئه‌رجه‌نتین كه‌وت و تێیدا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی دووه‌م، كاتێك بردیه‌وه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین (3-1) وه‌دۆڕا له‌گه‌ڵ مه‌جه‌ر (1-2) وه‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ بولگاریا (0-0) و ‌له‌ قۆناخی دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (1-3).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1966 كه‌ له‌نێو خاكی خۆی دابوو هه‌ڵبژاره‌ی ئینگلته‌ڕا بۆ یه‌كه‌مجار توانی جامی جیهانی بباته‌وه‌ كاتێك پله‌ی یه‌كه‌می له‌ گروپی (A) به‌ پێنج خاڵ به‌ده‌ست هێنا كه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئۆرگوای (0-0) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ مه‌كسیك (2-0) و ‌بردیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا (2-0) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین (1-0) له‌ قۆناخی هه‌شتدا، و ‌بردیه‌وه‌ له‌ مه‌كسیك (2-1) له‌ قۆناخی پێشكۆتاییدا، ‌بردیه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا (4-2) له‌ یاری كۆتاییدا.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1970 له‌ مه‌كسیك پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (C) به‌ 4 خاڵ به‌ده‌ست هێنا، كه‌ بردیه‌وه‌ له‌ ڕۆمانیا (1-0) و ‌دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (0-1) و بردیه‌وه‌ له‌ چیكوسلۆڤاكیا (1-0) و ‌له‌ قۆناخی دووه‌م دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا (2-3).
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1982 له‌ ئیسپانیا، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا له‌ گروپی (D) به‌ 6 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێنا، بردیه‌وه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا (3-1) و له‌گه‌ڵ چیكوسلۆڤاكیا (2-0) و ‌له‌گه‌ڵ كویت (1-0)، دواتر له‌ قۆناخی دووه‌م هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (B) به‌ده‌ست هێنا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نیا 2 خاڵ دوای یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا (0-0).
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تیی 1986 له‌ مه‌كسیك، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا له‌ گروپی (F) به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 3 خاڵ پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا توانی سه‌ركه‌وێ بۆ قۆناخی دووه‌م، كه‌ دۆڕا به‌رانبه‌ر پورتوگال (0-1) و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ مه‌غریب (0-0) و بردیه‌وه‌ له‌ پۆڵه‌ندا (3-1) و ‌له‌ قۆناخی 16 بردیه‌وه‌ له‌ پارگوای (3-0) و له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رجه‌نتین (1-2) به‌م شێوه‌یه‌ش ماڵئاوایی كرد له‌ پاڵه‌وانیه‌ته‌كه‌و كه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا مارادۆنا گۆڵی یه‌كه‌می به‌ده‌ست تۆماركرد.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1990 له‌ ئیتاڵیا، جارێكی تر توانی قۆناخی یه‌كه‌م به‌سه‌ركه‌وتووی ببڕێ كاتێك له‌ گروپی (F) 4 خاڵی كۆكرده‌وه‌ پله‌ی یه‌كه‌می گروپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا به‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئیرله‌ندا (1-1) و له‌گه‌ل هۆڵه‌ندا (0-0) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ مصر (1-0) وه‌له‌ قۆناخی دووه‌م سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا (1-0) وه‌له‌ قۆناخی هه‌شتدا بردیه‌وه‌ له‌ كامیرۆن (3-2) وه‌له‌ قۆناخی پێشكۆتاییدا دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ (4-5) دوای یه‌كسانبوونی (1-1) یارییه‌كه‌ له‌ كاتی یاسایی و زیادكراودا، و ‌دۆڕا له‌یاری دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م و چواره‌م به‌رانبه‌ر ئیتالیا (1-2).
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1998 له‌ فه‌ڕه‌نسا، پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (G) به‌ 6 خاڵ به‌ده‌ستهێنا دوای ڕۆمانیا كه‌ 7 خاڵی هه‌بوو، كه‌ بردیه‌وه‌ له‌ تونس (2-0) وه‌دۆرا به‌رانبه‌ر رۆمانیا (1-2) و بردیه‌وه‌ له‌ كۆلۆمبیا (2-0) وه‌دۆرا به‌رانبه‌ر ئه‌رجه‌نتین (5-6) به‌لیدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دوای یه‌كسانبوون (2-2) له‌ كاتی یاسایی و زیادكراودا و ماڵئاوایی كرد له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ .
لە‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2002 له‌ ژاپۆن و كۆریای باشوور، هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا جاریكی تر پله‌ی دووه‌می له‌ گروپی (F) به‌ده‌ست هێنا به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 5 خاڵ به‌جیاوازی گۆڵ له‌گه‌ڵ سوید، كه‌ له‌یاری یه‌كه‌م یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ سوید (1-1) و ‌بردیه‌وه‌ له‌ ئه‌رجه‌نتین (1-0) و یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ نێجیریا (0-0) و له‌ قۆناخی دووه‌م بردیه‌وه‌ له‌ دانیمارك (3-0) و ‌له‌ قۆناخی 8 دا دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌رازیل (1-2) ماڵئاوایی له‌ پاله‌وانیه‌تیه‌كه‌ كرد.
‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2006 له‌ ئەڵمانیا پله‌ی یه‌كه‌می له‌ گروپی (B) به‌ 7 خال به‌ده‌ست هێنا، به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ پاراگوای (1-0) و ترینیداد و توباگۆ (2-0) و ‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ سوید (2-2)،‌له‌ قۆناخی 16 بردیه‌وه‌ له‌ ئیكواردۆر (1-0)، و ‌له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆرا به‌رانبه‌ر پورتوگال (1-3) به‌لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دوای یه‌كسانبوون (0-0) له‌ كاتی یاسایی و زیادكراودا.
‌له‌ مۆندیالی 2010 ی باشووری ئه‌فریقیا، ئینگلته‌ڕا پێنج خاڵی كۆكرده‌وه‌ له‌ گروپی (C) و پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا یه‌كسانبوون به‌ گۆڵێك و ‌یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ جه‌زائیر به‌بێ گۆڵ و ‌بردیه‌وه‌ له‌ سلۆڤینیا (1-0) و ‌له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌لمانیا (1-4).
‌له‌ مۆندیالی به‌رازیل 2014، هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌ڕا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوایی كرد كه‌ له‌ گروپی (D) یه‌ك خاڵی به‌ده‌ست هێنا، دوای دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئیتالیا (1-2) و ‌به‌رانبه‌ر پاراگوای به‌ هه‌مان ئه‌نجام و یه‌كسانبوو له‌گه‌ڵ كۆستاریكا به‌بێ گۆڵ.
چونیه‌تی گه‌یشتن و ئه‌نجامی یارییه‌كانی له‌ پاڵاوتنه‌كان
ده‌ستپێكی یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌ گروپی شه‌شه‌م بوو به‌ دوو سه‌ركه‌وتن له‌ سلۆڤاكیا (1-0) وه‌(2-1) و دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ماڵتا (2-0) و (4-0) و یه‌كسان و بردنه‌وه‌یه‌ك به‌سه‌ر سلۆڤینیا (0-0) و (2-1) وه‌ سه‌ركه‌وتن و یه‌كسانبوونێك به‌سه‌ر ئسكتله‌ندا (3-0) و ( 0-0) دوو بردنه‌وه‌ به‌سه‌ر لیتوانیا (2-0) و (1-0) به‌م شێوه‌یه‌ ئینگلته‌ڕا سه‌ركه‌وت به‌ 26 خاڵ.
یارییه‌كانی له‌ چوارچێوه‌ی مۆندیالی 2018 ی ڕووسیا
یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌لجیكا و په‌نه‌ما و تونس ده‌بێت له‌ چوارچێوه‌ی گروپی (G) به‌پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه‌ :

به‌روار          یارییه‌كان          یاریگه‌
18/6/2018    ئینگلته‌ڕا - تونس    یاریگه‌ی فولگۆگراد
24/6/2018    ئینگلته‌ڕا – په‌نما    نیژنی نوفگۆرود
28/6/2018    ئینگلته‌را – تونس     یاریگه‌ی كالین گراد

یارییه‌ دۆستانه‌ و ئاماده‌كارییه‌كان
شه‌ممه‌ 24/3/2018
مه‌كسیك 3 – 0 ئایسله‌ندا
چوارشه‌ممه‌ 28 /3/2018
مه‌كسیك 0 – 2 كرواتیا
29/5/2018
مه‌كسیك - وێلز
شه‌ممه‌ 2/6/2018
مه‌كسیك × ئوسكتله‌ندا
شه‌ممه‌ 9/6/2018
دانیمارك × مه‌كسیك

خەسرۆ ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler