کانونی یەکەم 09, 2019

ئامارێكی ورد و درشتی جامی جیهانی له‌ 1930 تا 2014

به‌شی دووه‌م

رۆژنامه‌ی هه‌ولێر پێش ئه‌وه‌ی مۆندیالی 2018 ده‌ست پێبكات كه‌ بڕیاره‌ له‌ 14 حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ له‌ رووسیا به‌ڕێوه‌ بچێت، له‌ به‌شی دووه‌می ئاماره‌ مێژووییه‌كانی جامی جیهانی، چه‌ندان داتا و ژماره‌ی پێوانه‌یی دیكه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

هەندێك ژمارەی تایبەت
- ئەو یاریزانەی زۆرترین خولەك لە جامی جیهانی یارییكردووە (پاولۆ مالدینی) (ئیتاڵیا) كە(2217) خولەك لە (23) یاری
- ئەو یاریزانەی زۆرترین سەركەوتنی بەدەستهێناوە لەو یارییانەی بەشداری كردووە (كافۆ) (بەرازیل) كە(16) یاری بووە
- ئەو یاریزانەی زۆرترین جار لە یاری گۆڕانكاری پێ‌ كراوە (دینلسۆ) (بەرازیل) كە (11) جار بووە
- ئەو یاریزانەی زۆرترین جار لە یاریی كۆتایی گۆڕانكاری پێ‌ كراوە (كافۆ) (بەرازیل) كە "3" جاربووە
- ئەو یاریزانەی زۆرترین گۆڵی لەیەك جامی جیهانی تۆماركردووە (فۆنتین) (فەرەنسا) كە (13) گۆڵ بووە لە (1958)
- ئەو یاریزانەی لە یاریی كۆتایی گۆڵی تۆماركردووە (ڤاڤا) (بەرازیل) (1958،1962) – (پێلێ‌) (بەرازیل) (1958،1970) (هۆرست) (ئینگلتەرا) (1966) هەریەكە 3 گۆڵیان تۆماركردووە
- خێراترین گۆڵ لە جامی جیهانی تۆماركراوە (11) چركە بووە لە (2002) یاریزان (هاكان شوكر) (توركیا) لەبەرامبەر كۆریای باشوور
- بەتەمەنترین یاریزان لە جامی جیهانی بەشداری كردووە (رۆجێر مێلا) (كامیرۆن) كە "42" ساڵ و"39" رۆژ
- بچوكترین یاریزان لە جامی جیهانی بەشداری كردووە (نۆرمان ویتساید) (ئیرلەندای باكوور) كە "17" ساڵ و"41" رۆژ
- خێراترین گۆڕانكاری لە جامی جیهانی (نێستا) گۆرانكاری پێ‌ كرا بە (پیپەر جۆمی) دوای "4" خولەك لە دەست پێكی یاری لەبەرامبەر (نەمسا) لە (1998)
- بەتەمەنترین یاریزان كە جامی جیهانی بەدەستهێناوە ئیتاڵی (دینۆ زۆف) لە (1982)
- بچوكترین یاریزان كە جامی جیهانی بەدەستهێناوە بەرازیلی (پێلێ‌) لە (1958)
- یەكەم یاریزان كە هاتریكی لە جامی جیهانی تۆماركردووە ئەمریكی (بێرت) لەبەرامبەر (ئۆرگوای) لە (1930)
- یەكەم یاریزان وەكو یاریزان و راهێنەر جامی جیهانی بەدەستهێناوە بەرازیلی (زاگالۆ) (یاریزان:1958،1962) (راهێنەر:1970)
ئەو یاریزانانەی بەشداری جامی جیهانییان كردووە لەگەڵ دوو هەڵبژاردەی جیاواز
- لویس مۆنتی (ئەرژەنتین) (1930) (ئیتاڵیا) (1934)
- بوشكاش (هەنگاریا) (1954) (ئیسپانیا) (1962)
- سانتاماریا (ئۆرگوای) (1954) (ئیسپانیا) (1962)
- تەفایكی (بەرازیل) (1958) (ئیتاڵیا) (1962)
-برۆزسكی (یۆگسلافیا) (1990) (كرواتیا) (1998)
- یارانی (یۆگسلافیا) (1990) (كرواتیا) (1998)

ئەو ناوبژوانانەی یاریی كۆتاییان بەڕێوەبردووە    
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1930 جۆن لانجینوسی بەلجیكی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1934 ئیڤان ئەكلید سویدی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1938 جۆرج كابدوفیلی فەرەنسی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1950 جۆج ریدەری ئینگلیزی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1954 واڵتەرلینگی ئینگلیزی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1958 ئەلكساندەر گوێۆگۆ فەرەنسی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1962 نیكۆلای لاچیفی یەكێتی سۆڤیەت
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1966 گۆت فرید دێناستی سویسری
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1970 رۆدۆلف گلۆگنەری ئەڵمانی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1974 جاك تایلەر ئینگلیزی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1978 سێرجۆگونێلای ئیتاڵیا
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1982 ئۆرنالدۆ كۆیلهۆی بەرازیلی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1986 ئەربی فیلهۆی بەرازیلی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1990 كودیسال مەندێزی مەكسیكی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1994 ساندورپۆهلی هەنگاری
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1998 سەعید بلوقلەی مەغریبی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2002 پێرلویجی كۆلینای ئیتاڵی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2006 هوراكیو ئیزندوی ئەرژەنتینی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2010 هوارد وێپی ئینگلیزی
- ناوبژیوانی یاریی كۆتایی جامی جیهانی 2014 نیكۆلا ریزۆلی ئیتاڵی

هەندێك ژمارەی تایبەتی ناوبژیوانان
- ئەو ناوبژیوانەی زۆرترین یاریی جامی جیهانی بەڕێوەبردووە ناوبژیوانی فەرەنسی كینیۆ كە "8" یاری بووە لە (1986-1994)
- بەتەمەنترین ناوبژیوان كە بەشداری جامی جیهانی كردووە (جۆرج ریدێر) لە (ئینگلتەرا) كە "53" ساڵ و 236 رۆژ بووە لە 1950 لە یاریی كۆتایی بەرازیل و ئۆرگوای
- بچوكترین ناوبژیوان كە بەشداری جامی جیهانی (فرانشیسكۆ ماتیوشیا) لە (ئۆرگوای) كە "27" ساڵ و267 رۆژ بووە لە یاریی پۆلیڤیا و یۆگسلافیا لە 1930
- ئەو ناوبژیوانەی زۆرترین كارتی بەرووی یاریزانان بەرز كردۆتەوە مەكسیكی (پریزیۆ) "7" كارت لە جامی جیهانی (1994-1998)
چەند ریكۆردێكی راهێنەران
- بەتەمەنترین راهێنەر كە بەشداری جامی جیهانی كردووە فەرەنسی (جاستۆن باریاو) لە (1954) كە تەمەنی (70) ساڵ بوو
- بچوكترین راهێنەر كە بەشداری جامی جیهانی كردووە ئەرژەنتینی (خوان خۆسیە ترامۆتۆلا) لە (1930) كە تەمەنی تەنیا (27) ساڵ بوو
- ئەو راهێنەری زۆرترین یاری لە جامی جیهانی ئەنجامداوە (هیلمۆت شۆن) (ئەڵمانیا) كە "25" یاری بووە لە (1966-1978)
- ئیتاڵی (ڤیتۆریۆ بۆزۆ) تاكە راهێنەرە دووجار جامی جیهانی بەدەستهێناوە (1934،1938)

چەند ئامارێك لە بارەی كارتی سوور و زەرد
- ژمارەی كارتی سوور لە سەرجەم جامی جیهانییەكان 160 كارت بەرزكراونەتەوە
- جامی جیهانی زۆرترین كارتی سووری تێدا بووە 2006 "28" كارت بووە
- جامی جیهانی كارتی سووری تێدا نەبووە (1950،1970)
- یەكەم یاریزان كە بەكاتی سوور لە جامی جیهانی كرابێتە دەرەوە یاریزانی پیرۆ (ماریۆ كاساس) لە بەرامبەر (رۆمانیا) لە (1930)
- یەكەم گۆڵپارێز كە بەكارتی سوور كرابێتە دەرەوە ئیتاڵی (جالیۆكا پالیۆكا) لە بەرامبەر (نەرویج) لە (1994)
- خێراترین یاریزان كە بەكارتی سوور كرابێتە دەرەوە یاریزانی ئۆرگوایی (خۆسیەباتیستا) دوای تێپەربوونی تەنیا "56" چركە لە بەرامبەر ئوسكوتلەندا لە (1986)
- خێراترین یاریزان كە كارتی زەردی وەرگرتبێت یاریزانی رووسی (جۆر لۆكۆڤیچ) لەبەرامبەر سوید لە (1994) لە خولەكی یەكەمی یاری
- ئەو پاڵەوانێتیەی زۆرترین كارتی رەنگاورەنگی تێدا بەركرابێتەوە جامی جیهانی 2006 بووە كە ژمارەیان (345) كارت
ئەو یاریزانەی زۆرترین جار لەیارییەكانی جامی جیهانی دەركراوە
- زێدانی فەرەنسی "2" جار لە (1998-2006)
- ریگوبەرت سۆنگی كامیرۆنی "2" جار لە (1994-1998)

ژمارەی كارتی سوور    
- جامی جیهانی 1930(1) كارت
- جامی جیهانی 1934(1) كارت
- جامی جیهانی 1938(4) كارت
- جامی جیهانی 1950(0) كارت
- جامی جیهانی 1954(3) كارت
- جامی جیهانی 1958(3) كارت
- جامی جیهانی 1962(6) كارت
- جامی جیهانی 1966(5) كارت
- جامی جیهانی 1970(0) كارت
- جامی جیهانی 1974(5) كارت
- جامی جیهانی 1978(3) كارت
- جامی جیهانی 1982(5) كارت
- جامی جیهانی 1986(8) كارت
- جامی جیهانی 1990(15) كارت
- جامی جیهانی 1994(16) كارت
- جامی جیهانی 1998(22) كارت
- جامی جیهانی 2002 (17) كارت


- جامی جیهانی 2006 (28) كارت
- جامی جیهانی 2010 (10) كارت
- جامی جیهانی 2014 (8) كارت

چەند ئامارێكی ورد
- یاریزانی ئەڵمانی لۆتەر ماتیوس تاكە یاریزانە كە زۆرترین جار بەشداری جامی جیهانی كردووەكە پێنجارە ئەوانیش (1982،1986،1990،1994،1998)
- ئەو یاریزانەی گۆڵی لە بۆ دوو هەڵبژاردەی جیاواز تۆماركردووە (رۆبەرت برۆسینیسكی) لە (1990) لەگەڵ (یۆگسلافیا) لە (1998) لەگەڵ (كرواتیا)
- یەكەم گۆڵی بەهەڵە لە جامی جیهانی كراوە لە (1938) یاریزانی سویسری (لۆچشیر) لە بەرامبەر (ئەڵمانیا)
- ئەو یاریزانەی گۆڵی بەهەڵە لە هەڵبژاردەكەی تۆماركردووە لەهەمان كاتیش گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماركردووە هۆلەندی (وارنی براندتس) لە بەرامبەر (ئیتاڵیا) لە (1987)
- خێراترین گۆڕانكاری یاریزان كە گۆڵی تۆماركردووە یاریزانی دانیمارك (ئیبێ‌ ساند) لە بەارمبەر (نایجیریا) لە (1998) دوای هاتنە خوارەوەی بۆ یاریگە لە (16) چركە
- ئەڵمانی (پیكنپاوەر) تاكە یاریزانی ئەوروپییە كە وەكو كاپتن ساڵی (1974) وەكو راهێنەر (1990) جامی جیهانی بەدەستهێناوە.
- یەكەم گۆڵ كە بەلێدانی سزا تۆماركراوە لە (1930) لەلایەن (مانوێل رۆساس) (مەكسیك) لە بەرامبەر (ئەرژەنتین).
- یەكەم لێدانی سزا كە گۆڵ تۆمار نەكراوە (1934) لەلایەن یاریزانی بەرازیل (دی بریتۆ) كە گۆڵپارێزی ئیسپانی (ریكاردۆ زامۆرا) گەڕاندییەوە.
- ئەو گۆڵپاریزەی زۆرترین ماوە گۆڵەكەی خۆی پاراستووە بێگۆڵ ئیتاڵی (زینگا) لە (1990) كە (517) خولەك بووە.
- ئەو یارییەی زۆترین هاندەری تێدا ئامادەبووە لە جامی جیهانی (1950) لە یاریی كۆتایی (بەرازیل و ئۆرگوای) لە یاریگەی ماراكانە كە زیاتر 199 هەزار هاندەر بوون
- ئەو یارییەی كەمترین هاندەری تێدا ئامادەبووە لە جامی جیهانی (1930) لە یاری نێوان (رۆمانیا- پیرۆ) كە (300) هاندەربووە
- خێراترین هاتریك كە تۆماركرابێت لەلایەن هەنگاری (لاسزلۆ كیس) لەبەرامبەر سلڤادۆر لە خولەكەكانی (70،74،77) لە (1982).
- بەتەمەنترین یاریزان كە گۆڵی تۆماركردووە كامیرۆنی (رۆجێر مێلا) لە بەرامبەر (رووسیا) لە (1994) كە تەمەنی "42" ساڵ بوو.
- بچوكترین كاپتن لە جامی جیهانی ئەمریكی (میۆلا) كە تەمەنی (21) ساڵ بوو لە (1990)
- بچوكترین یاریزان كە گۆڵی تۆماركردووە بەرازیلی (پێلێ‌) كە تەمەنی (17) ساڵ بووە لە بەرامبەر وێڵز لە 1958
- هەڵبژاردەی ئیندونوسیا كەمترین یاری لە جامی جیهانی ئەنجامداوە كە تەنها یەك یارییە

چەند ژمارەیەكی گشتی.
- هەڵبژاردەی سلڤادۆر "6" یاری لە جامی جیهانی ئەنجامداوە هیچ سەركەوتنی تۆمارنەكردووە هەمووی دۆراوە.
- ئەو هەڵبژاردانەی زۆرترین جار رووبەڕووی یەكتربوونەتەوە (بەرازیل- سوید) "7" جار (1938،1950،1958،1978،1990،1994).
- ئەو هەڵبژاردانەی زۆرترین جار لە یاریی كۆتایی بەرامبەر یەكتر یارییان كردووە
(ئەڵمانیا- ئەرژەنتین) سێجار، (ئیتاڵیا- بەرازیل ) دووجار
- ئەو هەڵبژاردەی زۆرترین گۆڵی لە یەك جامی جیهانی تۆماركردووە (هەنگاریا) كە "27" گۆڵ لە 1954.
- ئەو هەڵبژاردەی زۆرترین گۆڵی لە یەك جامی جیهانی لێ‌ تۆماركراوە (كۆریای باشوور) كە "16"گۆڵ لە 1954.
- گەورەترین یەكسانبوون (4-4) لە نێوان (ئینگلتەرا- بەلجیكا) لە جامی جیهانی 1954 و(یەكێتی سۆڤییەت- كۆلومبیا) لە جامی جیهانی 1962
- هەڵبژاردەی بەرازیل زۆرترین گۆڵی لە یاریی كۆتایی لە جامی جیهانی "1958" لەبەرامبەر سوید تۆماركرد كە "5" گۆڵ بوو.
- ئەو یاریی كۆتاییەی زۆرترین گۆڵی تێدا تۆماركراوە لە جامی جیهانی "1958" كە حەوت گۆڵ بوو لە نێوان (بەرازیل- سوید) (5-2) گۆڵ.
- یاریی كۆتایی جامی جیهانی 1994 لە نێوان (ئیتاڵیا- بەرازیل) هیچ گۆڵی تێدا تۆمارنەكرا
- جامی جیهانی زۆرترین گۆڵی تێدا تۆماركراوە جامی جیهانی "2014" و "1998" كە (171) گۆڵ بووە.
- جامی جیهانی كەمترین گۆڵی تێدا تۆماركراوە جامی جیهانی "1930-1934" كە (70) گۆڵ بوو.
- ئەو هەڵبژاردەی زۆرترین جار بە لێدانی یەكلاكەرەوەی سزا سەركەوتنی بەدەست هێناوە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كە "4" جار لە هەر چوار جار سەركەوتنی بەدەستهێناوە
- ئەو هەڵبژاردەی زۆرترین لێدانی سزای وەرگرتووە هەڵبژاردەی ئیتاڵیا "21" پەنالتی كە "14" گۆڵ بووە، هەڵبژاردەی فەرەنسا "21" پەنالتی كە"16" گۆڵ بووە
- ئەو هەڵبژاردەی زۆرترین لێدانی سزای تۆماركردووە كە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا كە "18" گۆڵ بووە. لە "19" پەنالتی
- "204" پەنالتی گیراوە لە جامی جیهانی كە "145" بووتە گۆڵ
- بۆ یەكەمجار ژمارە لەسەر درێسی یاریزانان نوسرا 1938
- یەكەم یاریزان لە یاری كارتی سووری وەرگرتووە یاریزانی ئەرژەنتینی مونزون لە بەرامبەر ئەڵمانیا 1990
- یەكەم لێدانی سزا لە یاریی كۆتایی تۆماركردووە لە جامی جیهانی 1974 یاریزانی هۆلەندی "یۆهان كرۆیف" لەبەرامبەر ئەڵمانیا
- بۆ یەكەمجار سیستەمی گۆڕانكاری (تبدیل) لە 1970 پێڕەو كرا
- یەكەم گۆرانكاری (تبدیل) یاریزانی یەكێتی سۆڤییەت (ئەنتۆنی ساچ) لە بەرامبەر مەكسیك لە 1970 گۆردڕا
- یەكەم گۆڵی "زێرین" فەرەنسی (بلانك) لە بەرامبەر پارگوای تۆماریكرد لە 1998
- یەكەم یاری بەیەكسانبوون كۆتایی هاتبێت لە نێوان (كۆبا* رۆمانیا) "3-3" لە 1938
- ئەو یاریزانەی زۆرترین یاری لە یاریی كۆتایی كردووە بەرازیلی "پێلێ‌" لە (1958،1962،1970).
- (فێرناندۆ كلافیكۆ)ـی ئەمریكی بەتەمەنترین یاریزانە كارتی سووری وەرگرتووە كە 37 ساڵ بوو لە 1994.
- یاریزانی كامیرۆنی (سۆنگ) بچوكترین یاریزان كە كارتی سووری وەرگرتووە كە تەمەنی 13 ساڵ و 358 رۆژ بووە لە 1994.
- یەكەم لێدانی سزا كە گۆڵ تۆمار نەكراوە لە یاریی كۆتایی لە (1982) لەلایەن یاریزانی ئیتاڵی (كاربینی) لە بەرامبەر ئەڵمانیا بووە.
- یەكەم یاریی جامی جیهانی كە بە لێدانی یەكلای كەرەوەی سزا كۆتایی هاتووە یاری نێوان (فەرەنسا و ئەڵمانیا) لە 1982 لە یاریی پێش كۆتایی ئەڵمانیا یارییەكەی بە (5-4) گۆڵ بردەوە
- ئەو گۆڵپارێزەی زۆرترین لێدانی سزای گەڕاندۆتەوە ئەرژەنتینی (سێرجۆ جیكۆجیا) كە (5) لێدان لە 1990.
- ئەو هەڵبژاردەی زۆرترین یاری كردووە هیچ یارییەكەی نەبردۆتەوە (بولگاریا) كە (17) یاری لە (1962و1974و1986و1994) دۆراو یەكسان بووە.


سەرچاوەكان:
- ماڵپەری فیفا (fifa.com)
- مونتەدەیات(مەكۆ)ـی ئەیسی میلان بە عەرەبی(vb.acmilanclub.com)
- پەرتووكی مێژوو پاڵەوانێتیەكانی تۆپی پێ‌ – هەوراز كاوە 2010
-مالپەری كورەی وەرزشی (Kooora.com)
- مونتەدەیات (مەكۆ)ـی رەواد بە عەرەبی (alrowadschool.com)

- مالپەری ویكیپیدیا بە عەرەبی و ئینگلیزی (wikipedia.com)

 

محەممەد عەبدوڵڵا  - هەولێر

© 2017 Hawler