تەمموز 01, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

کورد لە پێشبرکێی ئەسپسواری میسر پلەی دووەمی بەدەست ھێنا

دڵشاد ئەحمەد یاریزانی یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی ھەولێر وەک یەکەم کورد بەشداربوو لە پاڵەوانێتی ئەسپسواری قاھیرەی پایتەختی وڵاتی میسر بە سەرپەرشتی کاپتن حسێن روستەم، لەو پاڵەوانێتیە 300 یاریزان له‌ جۆری بازدانی سەربەربەست بەشداربوون.
ئەو پاڵەوانێتیە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو رۆژی یەکەم بە بە شداری 70 یاریزان به‌رێوه‌چوو تێیدا دڵشاد ئه‌حمه‌د توانی پلە دووەم بەدەسبھێنێت و رۆژی دووەمیش بە بەشداری 30 یاریزان توانی سێیەم بێت.
له‌ كۆتایی رۆژیش ئه‌و ئه‌سپسواره‌ كورده‌ توانی بەھەمان شێوە سێیەم بێت، دڵشاد گوتیشی: پاڵەوانێتیەکە لە بەرواوی 4/11/2021 تا 6/11/2021 بەردەوام بوو، ئەو یاریزانە ماوەیەک پێش ئێستا لە چەندین پاڵەوانێتی پلەی یەکەمی بەدەست ھێناوە لە پێشبرکێی ئەسپسواری یانەی نێودەوڵەتی ھەولێر.

 

سولین سلێمان  - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 12:34
© 2017 Hawler