تەمموز 01, 2022

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش میوانی ئاپۆڕا جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخانه

ئه‌مڕۆ چوراشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕی شه‌شه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان دوو یاریی گرینگ به‌ڕێوه‌ده‌چن، رۆژانی پێنج شه‌ممه‌ و هه‌ینیش یارییه‌كان درێژه‌یه‌یان ده‌بێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش كاتژمێر (2:30)، به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سیروانی نوێ تووشی ئارارات ده‌بێت و چاویشی له‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌یه‌، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێریش میوانی ده‌ره‌به‌ندیخانه‌، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئاستی ده‌ربه‌ندیه‌كان هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی زۆری پێیه‌وه‌ دیاره‌، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌موو گه‌ڕێك شه‌ن و كه‌وه‌ی یارییه‌كان ده‌كات و دواین زانیارییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.

له‌ به‌رزاییه‌كانی پیرمام ئارارات میوانداریی سیروانی نوێ ده‌كات
ئارارات له‌ یاریگه‌ی خۆی له‌ پیرمام میوانداری سیروانی نوێ ده‌كات، ئارارات، له‌ دوو گه‌ڕی رابردوو بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه‌، تا راده‌یه‌كی زۆر باری لاسه‌نگی خۆی راستكردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ بردنه‌وه‌كانی بدات، به‌ڵام رووبه‌ڕووی تیپیێكی به‌هێزی خوله‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌ركی ئاسان نییه‌، به‌ 7 خاڵ له‌ پله‌ی هه‌شته‌م دێن.
سیروانی نوێ، دوای یه‌كه‌م شكستی له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م هه‌لسایه‌وه‌ چوار بردنه‌وه‌ی به‌دوای یه‌كی تۆماركرد، ئێسته‌ تیپه‌كه‌ی رزگار عه‌لی له‌ لایه‌نی ده‌روونی و جه‌سته‌یه‌وه‌ له‌ دۆخێكی باش دایه‌، ئه‌و تیپه‌ی رێكخراوترین تیپی خوله‌كه‌یه‌، هه‌موو یاریزانه‌كان پابه‌ندی رێنمایه‌كانی راهێنه‌رن، به‌رگری كردن له‌ گۆڵه‌كه‌یان له‌ هێرشبه‌ری سه‌ره‌ ڕمه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، هیچ تیپكی دژیان به‌ ئاسانی لێیان ره‌تنابێت، به‌رزی توانای جه‌سته‌ی و جوله‌ی به‌رده‌وامی یاریزانه‌كانی له‌نێو یاریگه‌ خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی تیپه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بیبه‌نه‌وه‌ هه‌ندرێن شكت بخوا دێنه‌ پێشه‌نگی خوله‌كه‌، 12 خاڵیان له‌ هه‌گبه‌دایه‌ و له‌ خانه‌ی دووه‌من.

ده‌ربه‌ندیخان ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر حسابی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵسێته‌وه‌
شین پۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند له‌ یاریگه‌ی خۆیان میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كه‌ن، ئه‌م یارییه‌ بۆ ده‌ره‌بندییه‌كان تاقیكردنه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی نێو یاریگه‌ی خۆیانه‌، وه‌ بردنه‌وه‌ش له‌ تیپێكی به‌ربژێری وه‌ك پێشمه‌رگه‌، كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانه‌وه‌ ده‌بێت و متمانه‌ی زیاتریان به‌خۆیان دبێت بۆ یارییه‌كانی داهاتوو، بۆیه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ شێركۆ جه‌بار و عه‌لا محه‌مه‌د چاویان له‌ بردنه‌وه‌یه‌ له‌ پێشمه‌رگه‌، 7 خاڵیان هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی حه‌وته‌من.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، گه‌ڕی رابردوو براوه‌بووه‌، ئه‌مجاره‌ دیانه‌وێت به‌ بردنه‌وه‌ له‌ تیپێكی به‌هێزی وه‌ك ده‌ربه‌ندیخان هه‌نگاوێكی باش بۆ پێشه‌نگی خوله‌كه‌ بهاوێژن، خاڵه‌ به‌هێزه‌كانی له‌ بژار مه‌هدی هه‌ڤاڵ حه‌مه‌د و فه‌رهه‌نگ وریا دایه‌، سه‌میر ده‌یه‌وێت به‌ بردنه‌وه‌ی له‌م یارییه‌ سنوورێك بۆ ئه‌و ره‌خنانه‌ دابنێت، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ لێی ده‌گیرێت، 10 خاڵیان هه‌یه‌ و له‌پله‌ی سێیه‌من.

یارییه‌كانی رۆژی پێنج شه‌ممه‌
هه‌ندرێنی پێشه‌نگ میوانداری سۆران ده‌كات
تیپه‌كه‌ی دڵشاد مه‌عروف، له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداریی سۆرانییه‌كان ده‌كات، هه‌ندرێن پێشه‌نگی خوله‌كه‌ی گرتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ش تاكه‌ یانه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ تووشی شكست نه‌هاتووه‌، دووه‌م به‌هێزترین هێلی هێشه‌به‌ریشی هه‌یه‌، كه‌ 8 گۆڵیان تۆماركردووه‌، ده‌یانه‌وێت به‌ بردنه‌وه‌ له‌ سۆران هه‌نگاوێكی دیكه‌ له‌ ركابه‌ره‌كانی دووربكه‌وێته‌وه‌، 13 خاڵی هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی یه‌كه‌من.
سۆران، زیاتر له‌ یارییه‌كان پشت به‌ به‌رگری ده‌به‌ستن، بۆیه‌ به‌ 3 یه‌كسان خواوه‌نی زۆرترین یه‌كسانن، گه‌یلان سادقی گۆڵپارزی تیپه‌كه‌ خاڵی به‌هێزی تیپه‌كه‌یه‌، چاویان له‌وه‌یه‌ به‌ ئه‌نجامێكی باش له‌ یاریگه‌ی هه‌ندرێن بڕۆنه‌ ده‌ره‌وه‌، ته‌نها 6 خاڵیان هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی ده‌یه‌من.

برایه‌تی له‌ یارییه‌كی زه‌حمه‌تدا رووبه‌ڕووی زاخۆ ده‌بێته‌وه‌
‌زاخۆ، ئه‌و تیپه‌ی به‌ ئاسانی كۆڵنادات و به‌رگریه‌كی ته‌واو ده‌كات، ئه‌وان شێوازی یاریكردنیان له‌ ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی یاریگا یه‌ك پلانه‌، كه‌ بریتیه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ رگرییه‌كی توند و به‌هیز و پشت به‌ستن به‌ هێرشی پێچه‌وانه‌، گه‌ری رابردوو له‌ نێو شێروانه‌ له‌ شێروانه‌یان بردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ دۆخێكی باش دان، 8 خالیان هه‌یه‌ و له‌ پله‌ی شه‌شه‌من.
برایه‌تی، گه‌ڕی رابردوو یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان له‌ خوله‌كه‌ تۆماركرد، ئه‌مه‌ش فشاری زۆری سه‌ر یاریزانان و ده‌سته‌ی راهینه‌رانی كه‌م كرده‌وه‌، ئێسته‌ به‌ ده‌روونیكی ئاسووده‌تر یاریده‌كه‌ن، بۆیه‌ ده‌یانه‌ویت به‌ بردنه‌وه‌ له‌ زاخۆ هێز و توانای زیاتری خۆیان نیشانی تیپه‌كانی به‌رانبه‌ریان بده‌ن، به‌ 5 خاڵ له‌ په‌لی سێزده‌من و هێشتا له‌ ناوجه‌ی مه‌ترسی نزیكه‌.

چه‌مچه‌ماڵ ده‌یه‌وێت نیێچیره‌ ئاسانه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ ڕاو بكات
چه‌مچه‌ماڵ له‌ یاریگه‌ی خۆی میوانداری هه‌ڵۆ ده‌كات، تیپه‌كه‌ی ئه‌رسلان جه‌لال به‌ 3 یه‌كسان خاوه‌ن زۆرترین یه‌كسانه‌، بۆیه‌ ده‌یانه‌وێت یاریگه‌ و هانده‌ری خۆیان له‌ دژی هه‌ڵۆ بقۆزنه‌وه‌ و بردنه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆیان تۆمار بكه‌ن، به‌ تایبه‌ت هه‌ڵۆ له‌م وه‌رزه‌ ئاستی وه‌ك پێویست نیه‌، له‌ كۆی 5 یاریی رابردوو تووشی پێنج شكست بووه‌، 12 گۆڵی لێكراوه‌، ته‌نها یه‌ك گۆڵی كردووه‌، هیچ خاڵێكی نییه‌، كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنی هه‌یه‌ و زۆرترین گۆڵی لێكراو، بۆیه‌ چه‌مچه‌ماڵ نایه‌وێت ئه‌م نێچیره‌ ئاسانه‌ له‌ ده‌ست خۆی بدات و هه‌وڵده‌دات لێی بباته‌وه‌، تیپه‌كه‌ی ئه‌رسه‌لان جه‌لال خاوه‌نی 6 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی نۆیه‌م دێت.

یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی
دهۆك میوانداری شێروانه‌ ده‌كات، كه‌ گه‌ڕی رابردوو هه‌ردووكیان دۆڕاون، هه‌ولێر میوانداری نه‌ورۆز ده‌كات، ئه‌وانیش گه‌ڕی رابردوو تووشی شكست بوونه‌، شه‌قڵاوه‌ش میوانداری سه‌ید سادق ده‌كات، كه‌ وه‌ یه‌رزی رابردوو به‌یه‌كه‌وه‌ بۆ خولی نایاب سه‌ركه‌وتن، بۆیه‌ ئاشنایه‌تیه‌كی باش له‌ نێوانیان هه‌یه‌.

 

بارزان ئەکرەم - هەولێر

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 12:34
© 2017 Hawler