رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
مارتینیز: دانوستان له نێوان من و به‌رشلۆنه‌دا نییه
ڕۆبێرتۆ مارتینیز، به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ریی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لژیكا، له‌باره‌ی ده‌نگۆی به‌راهێنه‌ربوونی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه رای گه‌یاند كه دانوستان له ئارادا نه‌بووه، به‌ڵام نازانن بۆ داهاتوو چی پێش دی.
یانه‌ی به‌رشلۆنه، به‌هۆی خراپیی ئاستیه‌وه، ئێسته ئاماده‌یه بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له ڕۆناڵد كۆمانی هۆڵه‌ندی، به تایبه‌ت كه له سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه به ئاستێكی ناوه‌ند و خراپ ده‌رده‌كه‌وێ.
چوارشه‌ممه‌ی رابردوو به 0-3 گۆڵ به‌رانبه‌ر به‌نفیكا دۆڕا، ئه‌مه‌ش وای كرد كه ده‌ستبه‌رداربوون له كۆمان، گومانی تێدا نه‌مێنێته‌وه و راپۆرته مێدیاییه‌كانیش ئه‌مه‌یان دووپات كرده‌وه.
مارتینیزی ئیسپانی، له لێدوانێكی مێدیاییدا، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری بوون به راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، وتی: هیچ شتێك له ئارادا نییه و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیش نییه.
ئه‌و راهێنه‌ره، كه یه‌كێكه له به‌ربژێره سه‌ره‌كییه‌كانی شوێنگرتنه‌وه‌ی كۆمان، دانی به‌وه‌دا نا كه په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ جۆردی كرۆیڤ، یاریده‌ده‌ری خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌یه.
ئه‌وه‌شی گوت: بنه‌مای هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ جۆردی، به‌هۆی په‌یوه‌ندیی كه‌سی و تایبه‌تییه‌وه‌یه، هاوشان پێوه‌ندیی پیشه‌ییش پێكیه‌وه به‌ستووینه‌ته‌وه، لێشم نه‌پرسیوه له‌باره‌ی بوونم به راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشلۆنه، مه‌یل و خواستی به‌لای قوتابخانه‌ی ئه‌ڵمانیدایه بۆ شوێنپڕكردنه‌وه‌ی كۆمان و تۆماس تۆخێل، ناوێكی په‌سه‌نده بۆ لاپۆرتا، به‌ڵام بۆنده‌كه‌ی تا ساڵی 2024 وابه‌سته‌ی یانه‌ی چێڵسیی كردووه و مه‌حاڵه له ئێسته‌دا ڕێی پێ بده‌ن یانه‌كه جێ بهێڵێ.
هه‌مان بار بۆ یۆرگن كلۆپی راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش ڕاسته، بۆیه ئه‌گه‌رێك دێته پێش، ئه‌ویش واژۆكردنی بۆند له‌گه‌ڵ ڕاڵف رانجنێك، راهێنه‌ری یانه‌ی لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆی ڕووسی به شێوه‌ی كاتی، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری هاتنی تۆخێل، یان كلۆپ، له هاوینی دادێ.
پێشتر مێدیا ئیسپانییه‌كان، ئاشكرایان كردبوو، كه ناوێكی تازه له ریزی به‌ربژێران بۆ جێگرتنه‌وه‌ی كۆمانی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه، دیاری كراوه، ئه‌ویش مارسیلینۆ تۆرال، راهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو بوو، كه ناویان هاتووه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی رۆناڵد كۆمانی راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشلۆنه، ئه‌و راهێنه‌ره، ته‌مه‌نی 56 ساڵانه، پێشتر راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌كانی ڤاڵێنسیا و ڤیا ریاڵ و سڤیلیه‌ی له خولی ئیسپانیا كردووه و ئه‌زموونێكی باشی له خوله‌كه‌دا هه‌یه.
وێڕای ئه‌وه‌ش، مێدیاكان ڕایانگه‌یاندووه، كه به‌رشلۆنه، هێشتا ده‌ستبه‌رداری چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری یانه‌ی سه‌دی قه‌ته‌ری نه‌بووه و له‌وه بێهیوا نه‌بووه بیكاته‌وه ڕاهێنه‌ر.
تریزیگه، په‌سنی هالاند و لیڤاندۆڤسكی ده‌كا
تریزیگه، ئه‌ستێره‌ی پێشووی فه‌ره‌نسی، په‌سنی هالاند و لیڤاندۆڤسكی ده‌كا و یه‌كه‌میان به یاریزانێكی ده‌گمه‌ن و دووه‌میش به یاریزانێك، كه هه‌موو شتێكی هه‌یه، داده‌نێ.
ده‌یڤید تریزیگه، هێرشبه‌ری پێشووی یوڤێنتوس، ئاماژه‌ی به ئاستی هه‌رسێ یاریزان فیدرۆیكۆ كیێزا، یاریزانی بیانكۆری، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن و ئیرلینگ هالاند، هێرشبه‌ری یانه‌ی بوڕوسیا دۆرتمۆند، كردووه.
تریزیگه، له‌باره‌ی باشترین هێرشبه‌ره‌كانی آیسته‌ی جیهان، بۆ رۆژنامه‌ی لاگازێتتا دێللۆ سپۆرتی ئیتاڵی، وتوویه‌تی: لیڤاندۆڤسكی، هه‌موو شتێكی هه‌یه، به‌خێرایی ده‌جووڵێته‌وه و به هه‌ردوو پێ به باشی یاری ده‌كا، جڵه‌وی تۆپیش به باشی ده‌گرێ.
له‌باره‌ی ئیرلینگیشه‌وه، وتی: بۆ داهاتوو، ئیرلینگ هالاند هه‌ڵده‌بژێرم، ئه‌و باشترین نموونه‌یه بۆ داهاتووی تۆپی پێ، ئه‌ویش له رووی هێز و خۆگری و تۆماركردنی گۆڵه‌وه، ئه‌و ده‌زانێ چۆن ڕه‌خنه له خۆی بگرێ، یاریزانێكی ده‌گمه‌نه.
له‌باره‌ی رۆمیلۆ لۆكاكۆی هێرشبه‌ری یانه‌ی چێڵسی، وتی: له‌گه‌ڵ ئینته، پێی ركه‌به‌ریی پته‌و به‌هێز كردووه، به‌ڵام كاروباره‌كان به‌بێ ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی جیاوازه، چێڵسی كه‌متر به تۆپی ڕاسته‌وخۆ یاری ده‌كا، به‌ڵام له دیدی منه‌وه، ئه‌و هێرشبه‌رێكی به‌هێز و ده‌توانێ ژماره‌یه‌كی زۆری گۆڵ تۆمار بكا، به‌ڵام پێویستی به یانه‌كه‌یه.
له‌باره‌ی كیێزاشه‌وه، وتی: ئه‌و هێرشبه‌ری یه‌كه‌م نییه، به‌ڵام له رووبه‌ری یاریكردن ده‌گه‌ڕێ و له لایه‌كانه‌وه ده‌ست به یاری ده‌كا، یاریزانێكی جیاوازه و كاریگه‌ریی زۆره، له‌سه‌ر ئه‌لێگری پێویسته یارمه‌تیی بدا له پێشكه‌وتنی، ئه‌و له‌و جۆره یاریزانانه‌یه كه یوڤێنتوس پێشتر هه‌یبووه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا له ده‌ستی دوان.
ئیبراهیمۆڤیچ داوا ده‌كا له لیستی سوێد دوور بخرێته‌وه
ڕاپۆرتی مێدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، یاریزانی سوێدی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی، له دوورخستنه‌وه‌ی له لیستی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی نزیكه، به‌هۆی نائاماده‌ییه‌وه.
سایتی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، باسی له‌وه‌ی كردووه، كه بڕیاری پێوه‌ندیكردنی ئیبراهیمۆڤیچ به لیستی هه‌ڵبژارده‌ی سوێده‌وه، شتێكی له‌ناكاوه، به تایبه‌ت كه هێشتا ئه‌و هێشبه‌ره له پێكانه‌كه‌ی چاك نه‌بووه‌ته‌وه، كه به‌م دواییه تووشی بووبوو.
هه‌ڵبژارده‌ی سوێد ئاماده‌كاریی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كۆسۆڤۆ ده‌كا، كه رۆژی 9ـی ئه‌م مانگه ڕووبه‌ڕووی ده‌بیته‌وه و دواتر له 12ـی هه‌مان مانگ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی یۆنان ده‌بێته‌وه، له‌و یارییه‌ی له چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌ورووپایه بۆ گه‌ییشتن به مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ڕ.
زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ، هه‌واڵی به یه‌كێتیی تۆپی پێی سوێد داوه، كه ئاماده نییه بۆ دوو یاریی داهاتووی سوێد پێوه‌ندیی به ریزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یه‌وه بكا، چونكه هیشتا ئاماده نییه بۆ ئه‌نجامدان و به‌شداریكردن له یارییه‌كان.
ئه‌و مێدیایه، باسی له‌وه‌ش كردووه، كه ئیبرا له‌وه ده‌ترسێ به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆرتر له یارییه‌كان و یاریكردن دوور بكه‌وێته‌وه.
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر