کانونی یەکەم 10, 2019

تێگەڕانێك به‌نێو هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی مۆندیالی 2018ی ڕووسیا

لە پێشوازیی مۆندیالدا، رۆژنامەی هەولێر، دەست بە بڵاوكردنەوەی بیۆگرافیای و پاشخانی هەڵبژاردە بەشداربووەكانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا دەكات و هەفتانە دوو هەڵبژاردەی مۆندیال بەسەر دەكەینەوە، كە تێیدا مێژوو و دەستكەوت و ئەنجام و پێكهاتەكە و چەند زانیارییەكی دیكەی لە بارەوە دەخرێتە ڕوو. لە ژمارەی ئەمڕۆدا، زانیارییەكان لە بارەی هەڵبژاردەی پۆڵەنداوەن، كە یەكێكە لە هەڵبژاردە بەشدارەكانی مۆندیال.

مێژووی پۆڵه‌ندا له‌ كۆتاییه‌كان
پۆڵه‌ندییه‌كان كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری جامی جیهانیان كرد له‌ پاڵه‌وانیه‌تی سێیه‌می 1938 له‌ فه‌ڕه‌نسا بوو، كه‌ ئه‌وكاتیش له‌ژێر داگیركاری ئینگلته‌ڕادا بوون، هه‌ر زوو له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاوییانكرد كاتێك دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (5-6).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1954 له‌ سوێسڕا پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی (D) به‌ 3 خاڵ وه‌رگرت كاتێك یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ به‌لجیكا (4-4) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ سوێسڕا (2-0) وه‌له‌ قۆناخی هه‌شتدا دۆڕا به‌رانبه‌ر ئۆرگوای (2-4).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1974 له‌ ئه‌ڵمانیا، هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا قۆناخی یه‌كه‌می سه‌ركه‌وتووانه‌ بڕی، كاتیك پله‌ی یه‌كه‌می گروپی (D)ی به‌ 6 خاڵ به‌ده‌ستهێنا به‌ بردنه‌وه‌ی له‌ ئه‌رجه‌نتین (3-2) وه‌بردنه‌وه‌ی له‌ هایتی (7-0) وه‌بردنه‌وه‌ی له‌ ئیتالیا (2-1) وه‌له‌ قۆناخی دووه‌م پۆڵه‌ندا پله‌ی دووه‌می گروپی (B) به‌ 4 خاڵ به‌ده‌ستهێنا ڕكابه‌ری كرد له‌سه‌ر پله‌ی سێیه‌م دوای بردنه‌وه‌ی له‌ سوێد (1-0) و یوگسلافیا (2-1) وه‌دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا (0-1) پاشان پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا به‌بردنه‌وه‌ی له‌ به‌ڕازیل (1-0) كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ پۆڵه‌ندا باشترین ده‌ستكه‌وت بوو له‌ جامی جیهانی به‌دستیهێنا‌.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1978 له‌ ئه‌رجه‌نتین، هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا توانی له‌ قۆناخی یه‌كه‌م به‌پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وێت له‌ گروپی (B) به‌ 4 خاڵ كه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا (0-0)وه‌ له‌گه‌ڵ كامیرۆن (0-0) وه‌سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر پیرۆ (5-1)، به‌ڵام له‌ قۆناخی دووه‌م ماڵئاوی كرد كاتێك پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ گروپی (B) به‌ دووخاڵ، پاش ئه‌وه‌ی دۆڕا به‌رانبه‌ر ئه‌رجه‌نتینی ڕێكخه‌ری پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه‌ (0-2) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ پیرۆ (1-0) وه‌دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (1-3).  
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1982 له‌ ئیسپانیا، هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا له‌ قۆناخی یه‌كه‌م به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت بۆ قۆناخی دووه‌م، له‌ گروپی (A) به‌ شه‌ش خاڵ، كه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ ئیتالیا (0-0) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ چیكوسلۆڤاكیا (2-0) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ كوێت (1-0)، وه‌له‌ قۆناخی دووه‌میش توانی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وێت بۆ قۆناخی پێشكۆتایی له‌ گروپی (A) به‌ 3 خاڵ به‌ جیاوازی گۆڵ پێش یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كه‌وت ئه‌مه‌ش دوای بردنه‌وه‌ی له‌ به‌لجیكا (3-0) وه‌ یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی (0-0) پاشان دۆڕا له‌ یاری قۆناخی پێش كۆتاییدا به‌رانبه‌ر ئیتالیا (0-2) دواتر له‌یاری دیاری كردنی پله‌ی سێیه‌م توانی له‌ بیباته‌وه‌ له‌ فه‌ڕه‌نسا (3-2) به‌م شێوه‌یه‌ش‌ پۆڵه‌ندا توانی بۆ جاری دووه‌م پله‌ی سێیه‌م له‌ جامی جیهانی به‌ده‌ستبێنێت.
له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 1986 له‌ مه‌كسیك، هه‌ڵبژارده‌ی پۆڵه‌ندا به‌ پله‌ی سێیه‌م له‌ گروپی (F) به‌ 3خاڵ توانی قۆناخی یه‌كه‌م ببڕێ دوای یه‌كسانبوون له‌گه‌ڵ مه‌غریب (0-0) وه‌ سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر پورتوگال (1-0)وه‌ دۆڕا به‌رانبه‌ر ئینگلته‌ڕا(0-3) وه‌له‌ قۆناخی 16 دۆڕا به‌رانبه‌ر به‌ڕازیل (0-4).
وه‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2002 له‌ یابان و كۆریای باشوور، هه‌ر زوو له‌ قۆناخی یه‌كه‌م ماڵئاویی كرد چونكه‌ له‌ گروپی (D) ته‌نیا 3 خاڵی كۆكرده‌وه‌ كه‌وته‌ ڕێزبه‌ندی چوارم له‌ گروپه‌كه‌ی خۆیدا، ئه‌مه‌ش دوای دۆڕاندنی به‌رانبه‌ر كۆریای باشوور (0-2) و به‌رانبه‌ر پورتوگال (0-4) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا (3-1).
وه ‌له‌ پاڵه‌وانیه‌تی 2006 له‌ ئه‌ڵمانیا، جارێكی تر پۆڵه‌ندا له‌ قۆناخی یه‌ك ماڵئاویی كرد دوای ئه‌وه‌ی پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا له‌ گروپی (A) به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 3خاڵ كاتێك دۆڕا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر (0-2) و به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا (0-1) وه‌بردیه‌وه‌ له‌ كۆستاریكا (2-1)

چۆنیه‌تی گه‌یشتن و ئه‌نجامی یارییه‌كانی له‌ پاڵاوتنه‌كان
له‌یاری پاڵاوتنه‌كان بۆ كیشوه‌ری ئه‌وڕوپا پۆڵه‌ندا توانی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وێت بۆ كۆتاییه‌كانی جامی جیهانی 2018ی ڕووسیا، كاتێك له‌ گروپی (E) توانی 25 خاڵ كۆبكاته‌وه‌ دوای یه‌كسان و بردنه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كازاخستان (2-2) و (3-2) وه‌بردنه‌وه‌ و دۆڕاندنێك به‌رانبه‌ر دانیمارك (3-2) و (0-4) وه‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌رمینیا (2-1) و (6-1) وه‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رۆمانیا (3-0) و (3-1) وه‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیای ڕه‌ش (2-1) و (4-2).

یارییه‌كانی له‌ چوارچێوی پاڵه‌وانیه‌تی 2018
پۆڵه‌ندا له‌ چوارچێوه‌ی گروپی ( H ) یارییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌نیگال و كۆلۆمبیا و یابان ده‌كات به‌ پێی ئه‌م خشته‌ی خواره‌وه.

به‌روار     یارییه‌كان      یاریگه‌
19/6/    پۆڵه‌ندا - سه‌نیگال    ئه‌رینا پالتیكا
24/6/     پۆڵه‌ندا - كۆلۆمبیا      كازان
28/6/  پۆڵه‌ندا - یابان    ڤۆلگۆگراد

یارییه‌ دۆستانه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ مۆندیال
هه‌ینی 23/3/2018
پۆڵه‌ندا 0 – 1 نێچیریا
سێ شه‌م 27/3/2018
پۆڵه‌ندا 3 – 2 كۆریای باشوور
هه‌ینی 8/6/2018
پۆڵه‌ندا ×شیلی     
سێ شه‌ممه‌ 12/6/2018
پۆڵه‌ندا× لیتوانیا

یاریزانان
ئاده‌م ناوالكا ڕاهێنه‌ر
ئه‌رتۆر بۆریك گۆلچی
لۆكاس فابیانسكی گۆلچی
فۆچیك چیزنی گۆلچی
ئه‌رتۆر یدرچیزیك به‌رگری
بارتۆز سالامۆن به‌رگری
چاكۆب وارزینیاك به‌رگری
كامیل گلیك به‌رگری
لۆكاش پیشچیك به‌رگری
مایكل پازدان به‌رگری
تیاگۆ كیونیك به‌رگری
فیلیپ ستارزینسكی ناوه‌ڕاست
گریگۆرز كریشۆیاك ناوه‌ڕاست
چاكۆپ بواچیكۆفسكی ناوه‌ڕاست
كامیل چرۆچسكی ناوه‌ڕاست
كریستۆف ماكزینسكی ناوه‌ڕاست
پیۆتر زیلینسكی ناوه‌ڕاست
سلاومیر پیسكۆ ناوه‌ڕاست
تۆماس گۆدلۆیش ناوه‌ڕاست
ئه‌ركادیۆز میلیك هێرشبه‌ر
رۆبرت لیڤیاندۆفسكی هێرشبه‌ر

 

خسرۆ ئیسماعیل - هەولێر

© 2017 Hawler