
هێمن ئەسكەندەر - هەولێر
خولی نایابی كوردستان له كۆتایی نزیك ده‌بێته‌وه و یانه‌ی برایه‌تیش جارێكی تر پارێزگاری له پێشه‌نگی یانه‌كان كرد و هه‌نگاوێكی تر له ده‌ست خستنی ناسناوی خوله‌كه نزیك بۆ وه، لێ یانه‌ی زێره‌ڤانی شاری دهۆكیش له ڕكه‌به‌ری برایه‌تی به‌رده‌وامه و به بردنه‌وه له زاخۆ هات خانه‌ی دووه‌م هیوای بوون به پاڵه‌وان بوونی زیاتر بوو، یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شێروانه‌یش له ئه‌نجامه خراپه‌كانیان به‌رده‌وامن و له خانه‌كانی كۆتای ڕیزبه‌ندی دێن.
كێ ده‌بێته پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه؟
دوو یاری ماوه كۆتایی به یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دێت، یانه‌ی برایه‌تی دوای تێپه‌ڕبوونی 16 گه‌ڕ به كۆكردنه‌وه‌ی 28 خاڵ خانه‌ی یه‌كه‌می گرتووه و زێره‌ڤانیش كه یارییه‌كی له برایه‌تی كه‌متر كردووه به 25 خاڵ له پله‌ی دووه‌م دێت، ڕكه‌به‌ری به‌ده‌ستھێنانی ناسناوه‌كه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه‌یه، ئه‌گه‌رچی یانه‌ی هه‌ندرێنیش 24 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت، برایه‌تی یه‌ك یاری ماوه و له دواین گه‌ڕدا ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌ورۆز، بردنه‌وه‌ی برایه‌تی و یه‌كسان بوون یان دۆڕانی زێره‌ڤانی له دوو یاری داهاتووی له‌گه‌ڵ یانه‌كانی هه‌ولێر و پێشمه‌رگه سه‌وز پۆشه‌كان به فه‌رمی دهكاتی پاڵه‌وان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو زێره‌ڤانی له دوو یاری داهاتوودا بردنه‌وه تۆمار بكات دێته پله‌ی یه‌كه‌م و ڕه‌نگه به جیاوازی گۆڵ ببێته پاڵه‌وان، یانه‌ی هه‌ندرێنیش بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پاڵه‌وان پێویستی له دوو یاری داهاتوویدا له نه‌ورۆز و شێروانه بباته‌وه، به مه‌رجێك برایه‌تی له دواین یاری خۆیدا یه‌كسان بێت یان بدۆڕێت، زێره‌ڤانیش هه‌ردوو یاری خۆی نه‌باته‌وه.
كام یانه داده‌به‌زێت بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان؟
ڕكه‌به‌ری دابه‌زینیش له‌نێوان یانه‌كان له لوتكه‌یه و 4 یانه له خانه‌كانی كۆتایی دێن و ڕكه‌به‌ری ئه‌وه ده‌كه‌ن له خوله‌كه بمێننه‌وه، شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر حاڵیان له هه‌موو یانه‌كانی تر شڕترهو به 13 خاڵ خانه‌ی هه‌شته‌م و نۆیه‌میان گرتووه، یانه‌ی زاخۆیش 15 خاڵی هه‌یه و خانه‌ی شه‌شه‌می گرتووه، به‌ڵام یه‌ك یاری ماوه له ئه‌گه‌ڕی دۆڕانیشی و بردنه‌وه‌ی یانه‌كانی تر كه دوو یارییان ماوه ڕانگه یانه‌ی زاخۆ بێته خانه‌ی كۆتایی، یانه‌ی نه‌ورۆزیش ئه‌گه‌رچی له خانه‌ی حه‌وته‌م دێت، به‌ڵام دوو یاری زه‌حمه‌تی ماوه و له‌گه‌ڵ هه‌ندرێن و برایه‌تی یاری ده‌كات كه هه‌ردوو یانه ڕكه‌به‌ری ناسناوه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه نه‌ورۆزیش ئه‌ركی ئاسان نیه و به هه‌ر جۆرێك بێت هه‌وڵی مانه‌وه له خوله‌كه ده‌دات، گه‌ڕی داهاتوو پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و شێروانه به‌یه‌كه‌وه یاری ده‌كه‌ن دۆڕانی هه‌ر یه‌كێكیان ڕه‌نگه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و یانه‌یه دابه‌زێت بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان، بۆیه ڕه‌نگه ناسنامه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌یش كه دا ده‌به‌زێت تا دواین گه‌ڕ ئاشكرا نه‌بێت.
ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی شازده‌هه‌م
1- برایه‌تی 28 خاڵ
2- زێره‌ڤانی25 خاڵ
3- هه‌ندرێن24 خاڵ
4- ئارارات20 خاڵ
5- هه‌ولێر 19 خاڵ
6- زاخۆ 15 خاڵ
7- نه‌ورۆز 14 خاڵ
8- پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 13 خاڵ
9- شێروانه13 خاڵ
ڕیزبه‌ندی گۆڵكارانی خوله‌كه دوای یارییه‌كانی گه‌ڕی شازده‌هه‌م
1- تیاگۆ ئه‌میڕاڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی 8 گۆڵ
2- ئامانج ئه‌كره‌م یانه‌ی هه‌ندرێن 7 گۆڵ
3- ئه‌یوب ئه‌یاد یانه‌ی زێره‌ڤانی 5 گۆڵ
4-عه‌لی عه‌زیز یانه‌ی ئارارات 4 گۆڵ
5- ئیفا ئیمانیۆل یانه‌ی ئارارات 4 گۆڵ
6- دانا عوسمان یانه‌ی هه‌ولێر 4 گۆڵ
خشته‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی حه‌ڤده‌هه‌م
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر× شێروانه ـ یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
هه‌ندرێن × نه‌ورۆز ـ یاریگهیههندرێن
هه‌ولێر × زێرهڤانیـ یاریگه‌ی شههیدفڕانسۆههریری
زاخۆ × ئارارات ـ یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ
یانه‌ی برایه‌تی چاوه‌ڕوانه
ئاماره‌كانی گه‌ڕی پازده‌هه‌م
له‌م گه‌ڕه‌دا له كۆی 4 یاریدا 13 گۆڵ تۆمار كران، به ڕێژه‌ی 3،2 گۆڵ بۆ هه‌ر یارییه‌ك، ئه‌م ڕێژه‌یه‌یش ڕێژه‌یه‌كی زۆره‌و زیاتره له گهڕهكانی ڕابردوو، نزیك بوونه‌وه‌یش له كۆتای خوله‌كه هۆكار بوو بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌كان زیاتر به كراوه‌ی یاری بكه‌ن و هه‌وڵی بردنه‌وه بده‌ن، ئه‌مه‌یش وایكرد ژماره‌ی گۆڵهكان زیاتر بێت.
له كۆی 4 یاریشدا 14 كارتی زه‌رد به ڕووی یاریزانان به‌رزكرایه‌وه، زۆرترین كارتیش له یاری نێوان (برایه‌تی و هه‌ندرێن) بوو كه 5 كارتی زه‌رد به ڕووی یاریزانان به‌رزكرایه‌وه، له‌م گهڕهیشدا دوو كارتی سور هه‌بوو كه درا به یاریزانان(ڕزگار عه‌لی) له یانه‌ی زاخۆ و (جاسم محمد) له یانه‌ی هه‌ولێرله‌م گه‌ڕه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار (هه‌وره‌مان ڕزگار) ـی گۆڵپارێزی هه‌ندرێن له ڕیگه‌ی لێدانی سزاوه گۆڵێكی تۆمار كرد و لێدانێكی سزایشی گه‌ڕانده‌وه، هه‌ر تایبه‌ت به یانه برایهتیدوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ندرێن بوو به خاوه‌نی زۆرترین بردنه‌وه له كۆی هه‌ر 9 یانه‌كه كه هه‌شت جاره سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه، هه‌روه‌ها له هه‌موو یانه‌كانی تریش هاوشێوه‌ی زێره‌ڤانی كه‌متر توشی شكست هاتووه كه 3 جاره، دوای تێپه‌ڕبوونی 16 گه‌ڕیش یانه‌ی زێره‌ڤانی خاوه‌نی زۆرترین گۆڵه‌و 19 گۆڵی هه‌یه، له ئامارێكی تردا یانه‌ی نه‌ورۆز زۆرترین جار كه 8 جاره یه‌كسان بووه، یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه له قۆناخی دووه‌مدا هیچ یارییه‌كی نه‌بردۆته‌وه و له حه‌وته‌م یاریدا له‌م قۆناخه‌دا و بۆ نۆیه‌م یاری له‌سه‌ر یه‌ك نه‌یتوانیوه بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێتدوای دۆڕانی به نه‌ورۆز دابه‌زی بۆ خانه‌ی هه‌شته‌م و مه‌ترسی دابه‌زینی بۆ ڕیزی یانه پله یه‌كه‌كان له‌سه‌ره.