کانونی یەکەم 11, 2019

نێیمار له‌ هه‌مووكاتێك زیاتر له‌ ریال مه‌درید نزیكه‌

رۆژنامه‌كانی مه‌درید له‌ چاپی دوێنێان هیوایه‌كی زۆریان به‌ هانده‌رانی یانه‌ی شایانه‌ به‌خشی و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نێیمار له‌ هه‌مووكاتێك زیاتر له‌ پۆشینی درێسی ریال مه‌درید نزیك بۆته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه‌، باوكی نێیمار، بریكاری كاره‌كانی كوڕه‌كه‌ی راسپاردووه له‌ژێره‌وه‌ كاره‌كان بكات و هه‌موو شتێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی نێیمار بگوازێته‌وه‌ ریال مه‌درید.
به‌پێی سه‌رچاوه‌ ئیسپانییه‌كه‌ بێت، نێیمار دوای مۆندیال په‌یوه‌ندی كردنی به‌ ریال مه‌درید یكلا ده‌بێته‌وه‌و پاریس سانجێرمان جێدێڵێت.‌
له‌ به‌رامبه‌ردا رۆژنامه‌ی ماركا، پێیوایه‌ ئه‌م قسانه‌ی نێیمار ته‌نیا بۆ فریودانه‌ و بڕیاری رۆیشتنی بۆ ریال مه‌درید داوه‌.
ئه‌وه‌ی زیاتریش چوونی نێیمار بۆ ریال مه‌درید له‌ خه‌ونه‌وه‌ ده‌كاته‌ راستی، نوێترین دیمانه‌ی خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ گۆڤاری لكیپ و له‌ قسه‌كانیدا روونه‌ كه‌ ده‌رگای رۆیشتن به‌ رووی نێیمار دا سیلڤا ده‌كاته‌وه‌ و رایگه‌یاند هه‌ر یاریزانێك نایه‌وێت بمێنێته‌وه‌ ده‌توانێت له‌ پاریس بڕوات.
خلێفی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری لیكیپی فڕه‌نسی ده‌ڵێت یانه‌كه‌یان له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موو شتێكه‌ و هیچ كه‌سێك له‌ پاریس سانجێرمان گه‌وره‌تر نییه‌ چ یاریزان بێت یان راهێنه‌ر.
ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات هه‌ر یه‌كێك ئه‌مه‌ی پێ قبوڵ نییه‌ و دڵخۆش نییه‌ ده‌توانێت له‌ یانه‌كه‌ بڕوات، خلێفی ده‌شڵێت له‌وه‌ته‌ی هاتووه‌ته‌ پاریس نۆزده‌ نازناویان بردۆته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا ره‌خنه‌یان لێ ده‌گیردرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك پێیانوایه‌ ئه‌م قسانه‌ی خلێفی به‌ ئاراسته‌ی نێیماری بڕازیلیه‌ دوای ئه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانه‌ له‌ پاریس ده‌ڕوات و ده‌چێته‌ ریال مه‌درید

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر
.

© 2017 Hawler