
بارزان ئەکرەم - هەولێر
سبه‌ی پێنجشه‌مه، له‌گه‌ڕی بیست و حه‌وته‌می یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی، هه‌ولێر ده‌بێته میوانی نه‌فتی میسان، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر(5:30) ئێواره ده‌بێت، ئه‌م یارییه بۆ هه‌ولێرییه‌كان گرینگه، چونكه گه‌ڕی رابردوو له یاریگه‌ی خۆی دوو خاڵی گرینگی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ولێر له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لوئه‌ی سه‌ڵاحی راهێنه‌ر چه‌ند رۆژێكه ئاماده‌كاری باشی بۆ ئه‌م یارییه كردووه، ته‌نها به‌هۆی پێكان له تواناكانی دیداری غزی و فیراس فنجان بێبه‌ش ده‌بێت، نیاز محه‌مه‌دی به‌رگریكاریشی له یاریی رابردووی تووشی پێكانێكی قووڕس بوو، بۆیه ئه‌گه‌ری یاریكردنی كردنی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام یاریزانه‌كانی دیكه‌ی بۆ یارییه‌كه ئاماده‌ن، ئه‌وه‌ی تێبینیش ده‌كرا له مه‌شقه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو، لوئه‌ی پشت به پلانی (4-4-2) ده‌به‌ستێت، كه له ناوه‌ڕاست شوان مامۆ، سانتۆسی به‌رازیلی، نیزالی تونسی، ئیڤان خالید ده‌به‌ستی)، له پێناوی ئه‌وه‌ی كۆنتڕۆلی ناوه‌ڕاست بكات.
هه‌ولێر له كۆی بیست و شه‌ش یاریی ڕابردووی خاوه‌نی 29 خاڵه و له پله‌ی دوازده‌یه‌م دێت، 28 گۆڵی تۆمار كردووه و 26 گۆڵی لێكراوه، كه رێژه‌یه‌كی زۆره بۆ به‌رگری هه‌ولێریه‌كان، تیپه‌كه‌ی قه‌ڵا و مناره 6 بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه و 11 یه‌كسانبوونی هه‌یه،9 جاریش تووشی دۆڕان هاتووه.
نه‌فتی میسان، ئاست و ئه‌نجامی له هه‌ولێرییه‌كان باشتره، له كۆی 26 یاریی رابردوو، 36 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، كه 8 بردنه‌وه و 12 یه‌كسان و 6 دۆڕانی هه‌یه. له كۆی 6 یاریی رابردووی نێوان هه‌ولێر و نه‌فتی مسان، زه‌ردپۆشه‌كانی هه‌ولێر له دوو یاریی براوه‌بوونه و نه‌فتی میسانیش له دوو یاریی براوهبوونهوه، له دوو یارییش یه‌كسان به‌شیان بووه، له قۆناغی یه‌كه‌می یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ش هه‌ولێر له یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێبه‌رامبه‌ر به نه‌فتی میسان دۆڕاوه، بۆیه به‌دوای تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕیت.
رۆژی هه‌ینی داهاتوو زاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی كاره‌با
رۆژی هه‌ینی كاتژمێر(4)ـی ئێواره له‌گه‌ری بیست و حه‌وت، له شاری به‌غدا زاخۆ ده‌بێته میوانی كاره‌با، زاخۆ ئه‌م وه‌رزه به شێوه‌یه‌كی جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت، ئاست و ئه‌نجامه‌كانی زۆر باشن، چه‌ندین ئه‌نجامی گه‌وره‌ی به‌رامبه‌ر یانه گه‌وره‌كانی به‌شدار له خوله‌كه تۆماركردووه، له‌م یارییه‌ش چاوی له ئه‌نجامێكی دیكه‌ی باشه به‌رامبه‌ر كاره‌با. زاخۆ، له‌كۆی 26 یاریی رابردووی خاوه‌نی 37 خاڵه و له پله‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه دێت، 24 گۆڵی كردووه و 23 گۆڵی لێكراوه، زیاد ئه‌حمه‌دی هێرشبه‌ری به تۆماركردنی 7 گۆڵ گۆڵكه‌ری یانه‌كه‌یه، له قۆناغی یه‌كه‌میش زاخۆ به ئه‌نجامی(2-1) له یاریگه‌ی خۆی به كاره‌با دۆڕابوو، بۆیه چاوی له بردنه‌وه‌یه.
كاره‌با دۆخی باش نییه، به 24 خاڵ له خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت، چاوی له‌وه‌یه به‌بردنه‌وه‌ی له زاخۆ هه‌نگاوێك له ناوچه‌ی مه‌ترسیدار دووربكه‌وێته‌وه، 23 گۆڵیان كردووه و 28 گۆڵیان لێكراوه.
یانه‌ی قوه‌ی جه‌ویه به كۆكردنه‌وه‌ی 59 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ی گرتووه، ئه‌یمه‌ن حوسێنی هێرشبه‌ریشی به 14 گۆڵ گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌یه.