
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هه‌فتانه زنجیره‌یه‌ك هه‌واڵ و پێشهاتی وه‌رزشی له باره‌ی یانه‌كان و یاریزانه ناوداره‌كان بڵاوده‌كاته‌وه، له دیارترین هه‌واڵه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه كۆمپانیای نێتفلێكس فڕیاریدا ژیاننامه‌ی لیۆنێل مێسی كاپتنی یانه‌ی بارسێلۆنا بكاته دراما، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه لیبرۆن جەیمس یاریزانی خولی باسكه‌ی ئه‌مریكا وه‌ڵامی زڵ‌اتان ئیبراهیمۆڤیچ ده‌داته‌وه.
"لیڤه‌رپوول ئه‌لیسۆن سه‌ربه‌ست ده‌كات هه‌ر بڕیارێك بدات"
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا، بەرپرسانی یانەی لیڤەرپوول ئەلیسۆن بیکەری گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەکەیان سەربەست کردووە هەر بڕیارێک بدات، بەهۆی گیان لەدەستدانی باوکی بچێتە بەڕازیل و لەوێ لەگەڵ خێزانەکەی بێت یانیش هەر لە ئینگلاند بمێنێتەوە و بەشداریی یارییەکەی شیفێڵد یونایتد بکات.
رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، ئەلیسۆن ئەگەر بگەڕێتەوە بەڕازیل ئەوا لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بەریتانیا بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتین دەکرێت بەمەش ناتوانێت تاکو ناوەڕاستی مانگی داهاتوو بەشداریی هیچ یارییەک بکات بەمەش لە یارییەکانی لیڤەرپوول بەرامبەر شیفێڵد یونایتد و چێڵسی و فولهام و وۆلڤەرهامتن لە پرێمەرلیگ و یاریی بەرامبە رلایپزیگ لە چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
رۆژی پێنجشەممە لاشەی باوکی ئەلیسۆن لە یەکێک لە بەنداوەکانی بەڕازیل بە مردوویی دۆزرایەوە کە بەهۆی کەوتنی بۆ ناو ئاو خنکابوو.
نه‌شته‌رگه‌ری بۆ سه‌ركرده‌كه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كرێت
جۆردان هێنده‌رسۆن كاپتنی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌یی نزیكه‌ی دوو مانگ له یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه، به‌مه‌ش ناتوانێت له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یاری تیپه‌كه‌ی بكات.
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی رایگه‌یاند، جۆردان هاندهرسۆنی كاپتنی یانه‌كه‌یان نه‌شته‌رگه‌ری له ماسوله‌كه‌كانی رانی بۆ كراوه و ماوه‌یه‌ك له یاریكردن دوورده‌كه‌وێته‌وه،
ئه‌گه‌رچی لیڤه‌رپوول ئاماژه‌ی به ماوه‌ی دووركه‌وتنه‌كه‌ی هێنده‌رسۆن نه‌داوه، به‌ڵام به‌پێی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا ئه‌و جۆره نه‌شته‌رگه‌رییه پێویستی به شه‌ش تا هه‌شت هه‌فته هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
جۆردان هێنده‌رسۆن به‌هۆی ئه‌و پێكانه‌كه‌ی له یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر لایپزیگ داده‌بڕێت و له پرێمه‌رلیگیش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد و ئارسێناڵ یاریی ناكات.
پۆچێتینۆ: ده‌مه‌وێت ده‌رفه‌ت بده‌مه یاریزانه لاوه‌كان
مارویسیۆ پۆچیتینیۆ راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌ونیدا ده‌ڵێت: ئەمە راستییە ئێمە لە پلەی سێیەمی ریزبەندیی خولی فەرەنسی دێین، بەڵام ئێمە ئامانجمان بەدەستهێنانی نازناوەکەیە و هەوڵ دەدەین ئەو یارییانەی ماومانە بیانبەینەوە تاکو بتوانین لە کۆتایی دا پلەی یەکەمی ریزبەندیی بگرین، نێیمار لەسەر ئەو خشتەیەی بۆی دانراوە بەردەوامە، دوێنێ لە یاریگا دەستی بە چەند راهێنانێکی سووک کردەوە و هەستم کرد دۆخی باشە و لەسەر چارەسەرییەکانی بۆ چاکبوونەوە لە پێکانەکەی بەردەوامە، هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یاریكردن.
پۆچتینیۆ گوتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین بە یاریزانەکانی دیکە شوێنی مارکۆ ڤێراتی و پارێدێس پڕ بکەینەوە کە بەهۆی پێکانەوە دابڕاون، من هەمیشە لەو یانانەی کارم لێکردوون هەوڵمداوە دەرفەت بدەمە یاریزانە لاوەکان بەڵام لەم دۆخەدا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خوله‌كانی لاوان وەستاون و دەرفەت نییە بتوانین سوود لە یاریزانەکانیان وەربگرین، به‌ڵام لای من لاوه‌كان به‌نرخن.
ژیاننامه‌ی لیۆنێل مێس ده‌كرێته دراما
کۆمپانیای نێتفلێکس ژیاننامەی لیۆنێل میسی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا و گۆڵکاری مێژووی یانەی بارسێلۆنا دەکاتە فیلمێکی شەش زنجیرەیی.
ماڵپەری فەرمی نێتفلێکس کە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی فیلم و زنجیرە تەلەڤزیۆنیەکان بڵاوییان کردووە، دەیانەوێت بۆ یەکەمجار ژیاننامەی لیۆنێل میسی گۆڵکاری مێژووی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا وەکو زنجیرە فلمێک بەرهەم بێنن و ناوی فلمەکەش دەنێت باشترینی مێژوو، سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردووە، زنجیرەکە بەم زوانە دەست بە بەرهەم هێنانی دەکرێت و باس لە 20 ساڵی رابردوو ئەو یاریزانە ئارجێنتیناییە دەکات.
بەم دواییانە چەندین دیکۆمێنتاری لەسەر ژیانی یاریزانان و یانەکان دروست کراوە، بەڵام یەکەمجارە زنجیرەیەک لەسەر ژیانی لیۆنێل میسی دروست بکرێت.
لیبرۆن جەیمس وه‌ڵامی ئیبراهیمۆڤیچ ده‌داته‌وه
لیبرۆن جەیمس ئەستێرەی هەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا و یانەی لۆس ئانجلۆس لیکەرزی ئەمریکا وەڵامی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ یاریزانی یانەی ئەیسی میلان ئیتاڵیا دەداتەوە. زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی دێسکۆڤەری وڵاتەکەی رەخنەی لە لیبرۆن جەیمس یاریزانی هەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا گرت، بەوەی کە زۆر تێکەڵ بە کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەبێت و باشتروایە تەنها بیر لە وەرزش بکاتەوە، دوای ماوەیەکی کەم یاریزانە ئەمریکیەکە وەڵامی زلاتانی دایەوە و رەتیکردەوە واز لەم کارانەی بێنێت و دەشڵێت تاوەکو لە توانایدا بێت، یارمەتی خەڵکی ولاتەکەی دەدات.
لیبرۆن جەیمس بەم دواییە زۆرجار تێکەڵ بە کاری سیاسی و کۆمەڵایەتی بووە و چەندینجاریش بەرامبەر سیاستوانەکانی ولاتەکەی وەستاوەتەوە، دیارترین نمونە، لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا، چەندین کەمپەینی لە دژی دۆنالد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە راگەیاند.
ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر