
گه‌ڕی شه‌شه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی كوردستان رۆژانی پێنجشه‌مه و هه‌ینی به‌ڕێوه ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش كاتژمێر 02:00ـی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێن، ئه‌م گه‌ڕه چه‌ند ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی به‌هیزی تێدایه، به گه‌ڕی دێربیی شار و ناوچه‌كان ناسراوه، چونكه له سلێمانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و نه‌ورۆز به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له هه‌ولێر هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه یاریی ده‌كه‌ن، له بادینان دهۆك و زاخۆ دێربی ئه‌م شاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له بارزان هه‌ڵۆ میوانداری شێروانه ده‌كات، برایه‌تی پێشوازی له چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، سیروانی نوێ به ئامهدهكارییهكی باش پێشوازی له سۆران ده‌كات، ئارارات دوای دوو سه‌ركه‌وتن میوانی ده‌ربه‌ندیخان ده‌بێت، هه‌ولێریش ئه‌م گه‌ڕه چاوه‌ڕوانه، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر دوای زانیاری و ورده‌كاری یانه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
دهۆك و زاخۆ له ركابه‌رییه‌كی سه‌ختدا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
دهۆك له یاریگه‌ی خۆی میوانداری زاخۆی دراوسێی ده‌كات، دوای بردنه‌وه‌ی گه‌ڕی ڕابردووی ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ر تیپهكهبوو نه‌یما، سلێمان ره‌مه‌زانی راهینه‌ر له ئێسته‌دا له هێلی پێشه‌وه پشت به تواناكانی گه‌یلان لوقمان ده‌به‌ستێ، له به‌رگریش توانای خالید مشیری به‌ته‌مه‌نترین یاریزانی خوله‌كه‌ی به‌گه‌ڕخستووه، گرفتی دهۆك له هێرشبهراندایه، چونكه ته‌نها 3 گۆڵیان كردووه، كه دووه‌م كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنه بۆ تیپه‌كه، 7 خاڵیان له هه‌گبه دایه و له خانه‌ی پێنجه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌من.
زاخۆ‌و تیپێكی وشكی به‌رگریكه‌ره، به ئه‌سته‌م تووشی دۆڕان دێن، چاویان له قۆناخی دووه‌مه، ته‌نها یه‌ك یاریی دۆڕاندووه، كه‌مترین گۆڵی لێكراوه، كه ته‌نها 2 گۆڵه، ئه‌مانه ئاماژه‌ی به‌رگرییه‌كی به‌هێزن، ئه‌م گه‌ڕه كێشه‌یان له یاریی نه‌كردنی ئیسماعیل عومه‌ری ناوه‌ڕاستكار هه‌یه، به‌هۆی سێ كارتی زه‌رده‌وه سڕكراوه، هه‌روه‌ها ئه‌یمه‌ن عه‌لی له باڵه‌كان یاریی ده‌كات و تیپه‌كه‌ی جێهێشتووه، زاخۆ خاوه‌نی 8 خاڵه و له پله‌ی چواره‌م دێت.
برایه‌تی ده‌یه‌وێت تاڵاوی یه‌كه‌م دۆڕان به چه‌مچه‌ماڵ بنۆشێت
برایه‌یی له یاریگه‌ی خۆی میوانداری چه‌مچه‌ماڵ ده‌كات، له‌م وه‌رزه تیپه‌كه‌ی مه‌حمود مه‌جیدی راهێنه‌ر به ئاڕاسته‌ی دروست هه‌نگاو ده‌نێ، له كۆی 4 یاریی 3 یارییا بردووه‌ته‌وه‌و ته‌نها یه‌ك دۆڕانیان هه‌یه، خاوه‌نی هێلێكی به‌هێزی هێرشبه‌رن، به‌ڵام دانا عوسمان پێكانی هه‌یه و ره‌نگه ئه‌م یارییه‌ش ئاماده‌نه‌بێت، تاكه تیپن 13 گۆڵیان كردووه، كه كاردانه‌وه‌ی به‌هێزی هێلی پێشه‌وه‌یانه، كه‌مترین گۆڵیشیان له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان لێكراوه‌و كه ته‌نها 3 گۆڵه، 9 خاڵ له ههگبهیانه و خانه‌ی دووه‌میان گرتووه.
چه‌مچه‌ماڵ، تا ئیسته نه‌دۆڕاوه، بۆ ئه‌م یارییه هه‌موو یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، كێشه‌یان نییه، هه‌فته‌ی ڕابردوو چاوه‌ڕوانبوون، ئه‌مه‌ش كاتی زیاتری پێداون تا ئاماده‌كارییه‌كی باش بۆ ئه‌م یارییه بكه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به كه‌مترین زه‌ره‌ر له پایته‌خت بگه‌ڕێنه‌وه‌و 8 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌من.
یاریی ئاگرین له سلێمانییه
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له دێربی ئه‌مشاره میوانداری نه‌ورۆزی هاوشاری ده‌كات، پێشمه‌رگه له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی 8 گۆڵی كردووه، ئه‌مه زۆرترین رێژه‌ی گۆڵه له كۆمه‌ڵه‌یه، ئه‌حمه‌د به‌شاری گۆڵپارێزی كێشه‌ی هه‌یه و ره‌نگه له تیپه‌كه جیابێته‌وه، به‌ڵام شوێنگره‌وه‌كه‌ی ئه‌یوب محه‌مه‌ده، كه گه‌ڕی رابردوو بۆ یه‌كه‌م یاریی گۆڵه‌كه‌ی به پاكی راگرت، كه ته‌نها 21 ساڵ ته‌مه‌نییه‌تی، خاڵه به‌هێزه‌كانی تیپه‌كه‌ی كه‌ریم وه‌لی ئه‌مانه‌ن، حه‌مید ره‌حیم له ناوه‌ڕاست، دڵشاد حه‌مه‌ڕه‌ش خاوه‌نی سێ گۆڵه، 8 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی سێیه‌من.
نه‌ورۆز، به سه‌ركردایه‌تی كامه‌رانی راهینه‌ر به‌دوای دووه‌م بردنه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت، هه‌وڵده‌ده‌ن هیوای گه‌یشتنیان بۆ قۆناخی دووه‌م زیندووبكه‌نه‌وه، چه‌ند وه‌رزێكه نه‌ورۆز به دره‌نگی ده‌چێته نێو كه‌ش و هه‌وای خوله‌كه، دواتریش ده‌بێته ركابه‌رێكی سه‌رسه‌ختی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه، ته‌نها 3 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی هه‌شته‌م و كۆتایی دێت.
هه‌ڵۆ و شێروانه له بارزان ڕووبه‌ڕووی یه‌كترده‌بنه‌وه
هه‌ڵۆ له یاریگه‌ی خۆی پێشوازی له شێروانه‌ی كهلارییهكان ده‌كات، گه‌ڕی رابردووش دووچاری یه‌كه‌م شكستبوون، به‌ڵام ده‌خوازن له رێگای شێروانه‌وه یه‌كه‌م بردنه‌وه له‌م وه‌رزه تۆمار بكه‌ن، كه هاوشانی هه‌ولێر هیچ بردنهوهیكیان له‌م وه‌رزه نییه، گرفتی دینۆی راهینه‌ر بۆ ئه‌م یارییه پێكانی هێرشبه‌ری تیپه‌كه ئیبراهیم غازیه، كه ناتوانێت به‌شداربێت، سێ خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی پێنجه‌من.
شێروانه، ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامه باشه‌كانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تۆمار كردووه، ده‌یه‌وێت به بردنه‌وه له هه‌ڵۆ بگهڕێتهوههسهر رێگای ڕاست، ئه‌م یارییه له تواناكانی هه‌ستیار دڵشادی به‌رگریكه‌ر و عوسمان كه‌ریمی هێرشبه‌ر بێبه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام بوونی كۆمه‌ڵێ یاریزانی لاو تا راده‌یه‌ك ئاسانكاری بۆ راهێنه‌ر ده‌كات تا كێشه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه چاره‌سه‌ر بكات، 6 خاڵیان هه‌یه و له خانه‌ی چواره‌من.
یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی
هه‌ولێر یاریی لوتكه له‌خۆده‌گرێت
هه‌ندرێن له یاریگه‌ی خۆی میوانداری پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، هه‌ستیارترین یاریی ئه‌م گه‌ڕه‌یه، چونكه گه‌ڕی رابردوو یارییه‌كانیان دۆڕاندووه، ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر حسابی یه‌كتر هه‌ڵسنه‌وه، هه‌ندرێن گرفتی بۆ ئه‌م یارییه نییه و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، ته‌نها سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه جه‌مال جه‌لال سڕكراوه و ناتوانێت له نزیكه‌وه چاودێری تیپه‌كه‌ی بكات، كه‌مترین رێژه‌ی گۆڵكردنیان له كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیان هه‌یه، كه ته‌نها 2 گۆڵه ئه‌مه‌ش لاوازی هێلی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه ده‌رده‌خات، به 5 خاڵ له خانه‌ی حه‌وته‌م دێن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، گه‌ڕی رابردوو به‌هۆی سوود وه‌رنه‌گرتن له تۆپه جێگیره‌كان و كارنه‌كردن له‌سه‌ر لێدان له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا، له ئه‌گه‌ره به‌هێزه‌كانی دۆڕانه‌كه‌ی بوون، ئێسته‌ش له كه‌ش و هه‌وای كێبڕكێكردندان، به‌ڵام پێویستیان به بردنه‌وه‌یه‌و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن و شێرزاد محه‌مه‌دی بهرگریكهی ری راستی بۆ گه‌راوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی پێكان دووركهوتووبووهوه، 9 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی دووه‌من.
سیروانێ نوێ و سۆران به‌یه‌ك ده‌گه‌ن
سیروای نوێ، له یاریگه‌ی خۆی میوانداری سۆران ده‌كات، تیپه‌كه‌ی رزگار عه‌لی هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌وان خراپ یاریكردنه له یاگه‌ی خۆیانه، دوو یاری له ماڵه‌كه‌ی خۆیان یه‌كسانبوونه، ده‌یانه‌وێت ئه‌م گرێ كوێره‌یه بكه‌نه‌وه و بردنه‌وه‌یه‌ك له خاكی خۆیان له‌م وه‌رزه بنووسنه‌وه، هه‌موو یاریزانه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، به تایبه‌تیش شادومان سه‌باحی ناوهڕساتكاری كه له لێدانی تۆپه جێگیره‌كان كارساز و لێزانه، سیمای دیاری یاریكردنی سیروانی نوێ یاریكردنه به شێوازی كۆمه‌ڵ و دووركه‌وتنه‌وه‌ی یاریزانانه له خۆویستی، خاوه‌نی 11 خاڵن و له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌من.
سۆران، گه‌ڕی رابردوو له‌نێو جه‌ماوه‌رێكی بێ شوماری خۆی له هه‌ولێری برده‌وه، كه یه‌كه م بردنه‌وه‌ی بوو له‌م وه‌رزه، ورده ورده تیپه‌كه‌ی ره‌فیقی راهێنه‌ر ئاستی باشتر ده‌بێت، چاویان له ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌نجامێكی باشه له‌م یارییه، هیچ گرفتێكیان نییه، خاوه‌نی 3 خاڵن و له پله‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م دێن.
ده‌ربه‌ندیخان له رێگای ئاراراته‌وه به‌دوای ساڕێژی برینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێت
ده‌ربه‌ندیخان له یاریگه‌ی خۆی میوانداری ئارارات ده‌كات، شین پۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند دوو یاریزانی سه‌ره‌كیان لێ رۆشتووه، دانا كامهرن و عه‌لی كاكهمینهن، ئه‌مه كێشه بۆ ئه‌و تیپه دروست ده‌كات، له رووی هونه‌ریه‌وه، چونكه له كاتێكدایه ناتوانێت یاریزان زیاد بكات، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت له رێگای ئارارات هه‌ڵسنه‌وه و له قۆناخی دووه‌م نزیك ببنه‌وه، هه‌ڤاڵ محه‌مه‌دی ناوه‌ڕاستكاری بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و كه كاریگه‌رترین یاریزانی ده‌ربه‌نده و به‌هۆی كارتی سوور دووركه‌وتبووه‌وه، دهربهندیخانییهكان خاوه‌نی 11 خاڵن و له خانه‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌من.
ئارارات، دوای سێ شكست، دوو بردنه‌وه‌ی یه‌ك به‌دوای یه‌كی تۆمار كرد، ئێسته هه‌وڵده‌ده‌ن به بێ دۆڕان ئه‌م یاریگه سه‌خته بهجێبهێڵن، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌وان یاری نه‌كردنی غه‌فور عوسمانی گۆڵپارێز و پێكانی دلۆڤان شینۆی ناوه‌ڕاستكار و عه‌لی عزیزی مایسترۆی هێلی ناوهڕاستیهتی كه ئه‌ویش پێكانی هه‌یه و ئه‌گه‌ری یاریكردین زه‌حمه‌ته، یاریزانه‌كانی دیكه‌ی به‌ته‌واوی ئاماده‌ن، خاوه‌نی 6 خاڵن و له خانه‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌من.
بارزان ئەکرەم - هەولێر