
رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
به‌رپرسانی به‌رشلۆنه ده‌یانه‌وێ یانه‌كه بفرۆشن
به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ی ئیسپانی، بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانی دارایی، ده‌یانه‌وێ هاوشێوه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان، یانه‌كه به سه‌رمایه‌دارێك بفرۆشن.
له ڕاپۆرتێكی مێدیایی ئیتاڵیدا، ئاماژه به‌وه كراوه، كه كارگێڕیی یانه‌ی به‌رشلۆنه تێهزرینی به‌و جۆره‌یه له ماوه‌كانی داهاتوودا روو له سه‌رمایه‌دار و وه‌به‌رهێنه‌ران بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له دۆخی سه‌ختی دارایی یانه‌كه رزگار بكه‌ن.
به‌رشلۆنه ئێسته له دۆخێكی سه‌ختی داراییدایه و ناتوانێ هیچ یاریزانێكی بباته ریزه‌كانییه‌وه به هۆی مه‌رجی سه‌پێنراوی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خولی ئیسپانیا و دۆخی سه‌ختیی دارایی یانه‌كه.
رۆژنامه‌ی كۆڕیێریی ئیتاڵی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ هاوشێوه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان، یانه‌كه ڕاده‌ستی سه‌رمایه‌دارێك بكا، وه‌ك چۆن كارگێڕییه‌كی چاینایی ئێسته یانه ئیتاڵییه‌كه به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به‌رپرسانی یانه‌كه ده‌یانه‌وێت له ڕێی وه‌به‌رهێنه‌رانه‌وه دۆخی یانه‌كه به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ببه‌ن.
هه‌مان رۆژنامه، بڵاویشی كردووه‌ته‌وه، كه دانوستان له نێوان گرووپی سۆنینگی خاوه‌ن یانه‌ی نیراتزۆری و كۆمپانیای بی سی پارتنس هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی پشكه‌كانی یانه‌كه بكڕنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی روون كردووه‌ته‌وه، كه به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ ڕێژه‌یه‌ك بفرۆشێ له 49% زیاتر نه‌بێ، ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی گووشاری دارایی سه‌ر یانه‌كه. به‌رشلۆنه ده‌یه‌وێ قه‌ره‌بووی زیانه‌كان و قهرزهكهڵهكهبووهكانیش كه‌م بكاته‌وه، كه نزیكه‌ی 200 ملیۆن یۆرۆیه.
پێشتر مێدیاكان ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، ئه‌گه‌ر دۆخی یانه‌ی به‌رشلۆنه چاره‌سه‌ری بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌یه له ساڵی 2021ـدا تووشی مایه‌پووچی ببێت.
له كۆتاههفتهی ئه‌م مانگه‌دا، هه‌ڵبژاردنی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی نوێی یانه‌كه به‌رێوه ده‌چێ، بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی جۆسێ ماریا بارتۆمیۆ.
سۆڵشایه‌ر هۆكاری ئاماده‌نه‌بوونی پۆگبا له یارییه‌كه‌ی واتفۆرد ئاشكرا ده‌كا
ئۆلی جۆنار سۆڵشایه‌ر، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، هۆكاری نائاماده‌بوونی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسیی یانه‌كه‌یان له یارییان به‌رانبه‌ر واتفۆرد له جامی یه‌كێتیی ئینگلیزی ئاشكرا كرد.
ناوبراو روونی كرده‌وه، كه پۆگبا و لۆك شا‌و و ڤیكتۆر لیندۆلۆڤ پێكه‌وه پێكانیان هه‌بووه.
به‌شێكی مێدیاكان، هۆكاری به‌شدارینه‌كردنی پۆگبایان بۆ دۆخی ناله‌باری خۆی له یانه‌كه گه‌ڕانده‌وه، به تایبه‌ت كه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل ڕاهێنه‌ر و یانه‌كه له ئاستێكی باش‌دا نییه.
پێشتر پۆگبا ئه‌وه‌ی دووپات كردبووه‌وه، كه ریزه‌كانی یانه ئینگلیزییه‌كه جێ ده‌هێڵێ و چیتر ئه‌وێ شوێنی ئاسووده‌بوونی ئه‌و نییه.
به‌شێكی چاودێرانی وه‌رزشی و مێدیاكاران پێیان وابوو دوای ئه‌و لێدوانه، ریاڵ مه‌درید نزیكترین یانه‌یه له ده‌ستخستنی ئه‌و یاریزانه، كه پێشتریش هه‌وڵی زۆری بۆ كڕینی تواناكانی ئه‌و یاریزانه دابوو، به تایبه‌ت كه جێی سه‌رسامی زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یه.
مامەیارە ئەحمەد - هەولێر