شوبات 28, 2021

هەینی گەڕێکی تر لە خولی نایابی فوتساڵی کچان ئەنجام دەدرێت

بە ئەنجامدانی پێنج یاری ڕۆژی هەینی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی فوتساڵی کچان بەڕێوەدەچێت، تا ئێستە یانەی ئافرەتانی دهۆک پێشەنگی یانەکانی گرتووە و بە جیاوازی شەش خاڵ لە پێش یانەی چۆمانە و زۆر نزیکە لەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوان.

 

ئافرەتانی دهۆک لە پاڵەوان بوون نزیکن

ڕۆژی هەینی یارییەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان بەڕێوەدەچن، یانەی ئافرەتانی دهۆک کە ٧ یاری ئەنجامداوە و لە هەموو یارییەکاندا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بە ٢١ خاڵ پێشەنگی یانەکانی گرتووە، ئافرەتانی دهۆک کە ١ ساڵ و سێ مانگە دامەزراوە، زۆر نزیکە لەوەی بۆ یەکەمجار لەمێژووی خۆیدا ببێتە پاڵەوان، ئەگەر ڕۆژی هەینی ئافرەتانی دهۆک لە یانەی چوارقوڕنە بباتەوە، بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی یارییەکانی تر دەبێتە پاڵەوان، چونکە لە یاری نێوانیان لە یانەی چۆمانی بردۆتەوە، کە تاکە ڕکەبەری یانەی ئافرەتانی دهۆک.

 

ڕیزبەندی یانەکان بەم شێوەیەیە:

ئافرەتانی دهۆک ٣٧ یاری ٢١ خاڵ

چۆمان ٦ یاری ١٥ خاڵ

سیروانی نوێ ٦ یاری ١٢ خاڵ

تەناهی ٦ یاری ١٠ خاڵ

ئەفرۆدێت ٦ یاری ٩ خاڵ

ئافرەتانی هەولێر ٥ یاری٧ خاڵ

ئاکرێ ٥ یاری ٤ خاڵ

چوارقوڕنە ٦ یاری ٤ خاڵ

ڕەواندوز ٦ یاری ٢ خاڵ

شێخان ٥ یاری سفر خاڵ

خشتەی یارییەکانی گەڕی هەشتەم:

ڕۆژی هەینی داهاتوو گەڕێکی تری یارییەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بەڕێوەدەچن:

چوارقوڕنە - ئافرەتانی دهۆک

ئەفرۆدێت - تەناهی

شێخان – ئافرەتانی هەولێر

چۆمان - ئاکرێ

ڕەواندوز چاوەڕوانە

 

ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە

دوای تێپەڕبوونی حەوت گەڕ بەسەر یارییەکان ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولەکە بەم شێوەیەیە:

١-لاڤان مەحەمەد - ئافرەتانی دهۆک ٢٨ گۆڵ

٢- سیپەل شکور - یانەی تەناهی ٢٠ گۆڵ

٣- شۆخان نورەدین - یانەی چۆمان ١٩ گۆڵ

٤- ڕۆژین سەعید - ئافرەتانی دهۆک ١٤ گۆڵ

خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان لەسەرەتادا بە بەشداری ١١ یانە بوو، بەڵام دوای کشانەوەی یانەی هەڵەبجە ١٠ یانە ڕکەبەری دەکەن، خولەکە بەشێوازی خول و بە یەک قۆناغ بەڕیوەدەچێت، کام یانە زۆرترین خاڵ کۆ بکاتەوە دەبێتە پاڵەوانی خولەکە.

هێمن ئەسکەندەر - هەولێر

 

© 2017 Hawler