تشرینی یەکەم 25, 2020

ئه‌مشه‌و مێسی ده‌یه‌وێت كۆتایی به‌ ریكۆرده‌ ڕه‌شه‌كه‌ی بێنێت

له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مریكای باشوور بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر، ئه‌مشه‌و له‌ كاتژمێر 11:00ـی شه‌و له‌ یاریگه‌ی سه‌خته‌كه‌ی هێرناندۆ سیلیس هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌بێته‌ میوانی بۆلیڤیا، ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ بۆ میوانه‌كانی بووه‌ته‌ دۆزه‌خ.

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین 4 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر سه‌ركردایه‌تی بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ دژی ئیكوادۆر كرد و تانگۆ به‌ تاكه‌ گۆڵێكی مێسی یارییه‌كه‌ی برده‌وه‌.

لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین ده‌یه‌وێت له‌ یاریه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و كۆتایی به‌و ریكۆرده‌ ڕه‌شه‌ی به‌رامبه‌ر بۆلیڤیا بهێنێت، كه‌ له‌ 3 یاری رابردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ی نه‌یتوانیوه‌ هیچ سه‌ركه‌وتنێك له‌سه‌ر خاكی بۆلیڤیا تۆمار بكات و لیۆ مێسیش هیچ گۆڵێكی نه‌كردووه‌.

مێسی رۆژی سێشه‌ممه‌ سه‌رله‌نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌و یاریگه‌یه‌ی كه‌ 11 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ ئه‌وكات ماڕادۆنا راهێنه‌ری تانگۆ بوو، ئه‌رژه‌نتین یارییه‌كه‌ی به‌ (6 ـ 1) دۆڕاند.هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و له‌ تواناكانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ پاوڵۆ دیبالا و سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ بێبه‌ش ده‌بێت كه‌ هه‌ردووكیان به‌هۆی پێكانه‌وه‌ دوورخراونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه‌ مێسی له‌ دۆخێكی باش دایه‌ و له‌ كۆی 139 یاری نێوده‌وڵه‌تی 71 گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه‌. هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دوای یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ یانه‌كانیان و له‌ سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو سه‌رله‌نوی په‌یوه‌ندی به‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه‌ و خۆیان بۆ دوو یاری به‌رامبه‌ر پیرۆ و پاراگوای ئاماده‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ر دوو یارییه‌كه‌ له‌ مانگی داهاتوو ده‌كرێن.

 

ئەسعد ئیسماعیل

© 2017 Hawler