تشرینی یەکەم 25, 2020

هانده‌رانی بارسێلۆنا له‌ باره‌ی شتیگن هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت

رۆژنامەی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا له‌ راپۆرته‌ هه‌واڵێكدا ئاشکرایکردووە، مارک ئاندرێ تێرشتیگن زۆر بە چڕی راهێنانەکانی دەکات و دەیەوێت بۆ یاریی کلاسیکۆ ئامادە بێت کە وابڕیارە رۆژی ٢٤ـی ئەم مانگە لە کامپ نوو لە نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بکرێت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، گەرچی تێرشتیگن دوو مانگ لەمەوبەر لە ئەژنۆی تووشی پێکان بوو نەشتەرگەریی بۆ کراوە وابڕیاربوو بۆ کلاسیکۆ ئامادە نەبێت، بەڵام گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە لەو وادەیە زووتر چاک دەبێتەوە و وا پێشبینی دەکرێت بتوانێت بۆ یاریی ریال مەدرید و یۆڤێنتۆس ئامادە بێت، بەڵام ناتوانێت لە دوو یاریی داهاتووی بلاوگرانا لە لالیگا و چامپیۆنزلیگ یاریی بکات.

تێر شتێگنی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، له‌ هاوینی 2014 له‌ یانه‌ی بوروسیا مونشگلادباخ به‌ به‌های 20 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ نازناوێكی چامپیۆنزلیگی بردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هاوینی 2022 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ كۆتایی دێت.

 

ئەسعد ئیسماعیل

 

 

© 2017 Hawler