تشرینی یەکەم 25, 2020

سبه ی مێسی بۆ یه كه م جار له ژێر سه رپه رشتی كومان راهێنان دهكات

له‌ نوێترین هه‌واڵه‌كانی ئه‌مڕۆ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ گۆڵپارێز و راهێنه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه‌، له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌ لیۆ مێسی دوای مانه‌وه‌ی په‌شیمانبوونه‌وه‌ی له‌ رۆیشتن بڕیاره‌ سبه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی رۆناڵد كومان راهێنان بكات.

 

نهێنییه‌ك له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی هازارد ئاشكرا ده‌بێت

رۆژنامه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا به‌ په‌شتبه‌ستن به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی به‌لجیكا نهێنیه‌كی ئاشكرا كردووه‌ و بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ریال مه‌درید هازاردی 160 ملیۆن یۆرۆ كڕیوه‌ به‌ڵام ریال مه‌درید رایگه‌یاندووه‌ به‌ 100 ملیۆن یۆرۆ گواستوویه‌تیه‌وه‌ ریزه‌كانی.

سه‌رچاوه‌كه‌ نووسیویه‌تی گرێبه‌سته‌ 160 ملیۆنییه‌كه‌ به‌ سێ به‌ش تاكو ساڵی 2022 ده‌درێت، سه‌ره‌تا 40 ملیۆن یۆرۆ، له‌ به‌شی دووه‌میش 56 ملیۆن و به‌شی كۆتاییش 64 ملیۆن یۆرۆیه‌، له‌ ئه‌گه‌ری راستی هه‌واڵه‌كه‌ش هازارد ده‌بێته‌ گرانبه‌هاترین گرێبه‌سته‌ له‌ مێژووی ریال مه‌درید و پێش گاریس به‌یڵ و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

 

ئالان روویكرده‌ پرێمه‌رلیگ

یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی لەگەڵ ئالان ناوەڕاستکاری بەڕازیلی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی گەیشتنە رێکەوتن و ئەو یاریزانە بەرامبەر 22 ملیۆن یۆرۆ بۆ ماوەی 3 ساڵ واتە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێسی یانەکەیان ده‌پۆشێت.

ئالان پێشتر ئەو کاتەی کارلۆ ئانچێڵۆتی راهێنەری یانەی ناپۆلی بوو، لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئیتاڵیە یاریی کردووە و ئیستاش لەسەر داوای ئەو راهێنەرە گواسترایەوە یانە ئینگلیزیەکە.

ئالان ناوی ته‌واوی ئالان ماركیس لۆریۆیه‌، ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌ و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلیش كردووه‌ و پێشتر له‌ یانه‌ی ڤاسكۆ دی گاما پێگه‌یشتووه‌ و له‌ هێڵی ناوه‌ند یاری ده‌كات.

 

ئاداما تراورێ ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپه‌ڕاند

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووە دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر ئاداما تراورێ یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، دوێنێ جارێکی دیکە پشکنینی ڤایرۆسەکەی بۆ کرا و ئەنجامەکەشی نێگەتیڤ بوو و بەم هۆیەوە ئەو یاریزانە پەیوەندی بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەکاتەوە و بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر ئۆکرانیا بەشدار دەبێت، به‌مه‌ش تراورێ یەکەمجاره‌ بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێت، بەڵام دوای تووشبوونی بە پەتاکە، لە هەڵبژاردەکەی دوورخرایەوە.

 

سبه‌ی مێسی ده‌ست به‌ راهێنانه‌كان ده‌كاته‌وه‌

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردووه‌ته‌وه‌ دوای ئەوەی لیۆنێل میسی لە بریاری جێهێشتنی یانەکەی په‌شیمان بووه‌وه‌، چاوەڕێ دەکرا دوێنێ بگه‌ڕێته‌وه‌ راهێنانه‌كان، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ دواخست. رۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی نووسیوه‌ لیۆ لە ماڵەکەی خۆی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ کراوە، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ راهێنانەکانی بارسێلۆنا ناکرێن و یاریزانه‌كان پشوون، به‌ڵام له‌ سبه‌یه‌وه‌ لیۆ بەشداری راهێنانەکان دەکات و چاوەڕێش دەکرێت شەممەی هەفتەی داهاتوو بەشداری یارییە دۆستانەی یانەکەی بکات.

 

ئارسێناڵ چاره‌نووسی سیبایۆسی یه‌كلایی كرده‌وه‌

ئارسێناڵ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند دانی سیبایۆس جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و ئه‌م یاریزانه‌ بۆ وه‌رزێكی دیكه‌ به‌ خواستن له‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌كه‌یان ده‌كات و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی میكێل ئارتیتا له‌ یاریكردن به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئارسێناڵ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ستایشی ئه‌م یاریزانه‌ 24 ساڵیه‌كه‌ی كردووه‌ و به‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی له‌ پێكهاته‌ی تۆپهاوێژه‌كانی داده‌نرێت.

 

شه‌پۆلی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رۆكی یانه‌ی مۆناكۆی گرتووه‌

رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی ئاشكرای كردووه‌ نیكۆ كۆڤاچی كرواتی و راهێنه‌ری یانه‌ی مۆناكۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ یانه‌كه‌ی داده‌بڕێت.

هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه‌ كراوه‌ بنیامین لیكۆمتی گۆڵپارێزی یانه‌كه‌ش ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه‌ و له‌ یانه‌كه‌ دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌. تووشبوونی راهێنه‌ر و گۆڵپارێزی مۆناكۆ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ كاتێكدایه‌ دوو هه‌فته‌یه‌ لیگ وه‌ن ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه‌، پێشتریش 4 یاریزانی دیكه‌ی ئه‌و یانه‌یه‌ تووشی كۆرۆنا ببوون، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئێستا به‌هۆی یارییه‌كانی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپا خولی لیگ وه‌نی فه‌ره‌نسا وه‌ستاوه‌.

ئەسعەد ئیسماعیل - هەولێر

 

© 2017 Hawler