ئەیلول 19, 2020

ئەنچیلۆتی پەسنی ساری دەدا و یوڤی نیازی دوورخستنەوەیەتی

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

 

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ئەنچیلۆتی پەسنی ساری دەدا و یوڤی نیازی دوورخستنەوەیەتی
كارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ناسراو، پەسنی كارەكانی هاونیشتمانییەكەی ماوریسیۆ ساری دەدات و پێی وایە لە یوڤێنتوس كارێكی جیاوازی كردووە، لەگەڵ ئەوەیشدا یانەی خانمە پیرەكە نیازی دوورخستنەوەی هەیە.
دوای ئەوەی یانەی یوڤی بۆ جاری نۆیەم لەسەریەك لەسەر دەستی ساری بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا، كارلۆ ئەنچیلۆتی پەسنی ئەو ڕاهێنەرەی دا و پێی وایە كارێكی گەورە و جیاوازی كردووە و ئەوانەی بێدەنگ كردووە كە لە تواناكانی بەگومان بوون، ساری كارێكی جیاوازی كردووە و توانای خۆگونجاندنی بە شێوەیەكی باشی هەیە. وتوویشیەتی كە لەوە دڵنیایە ساری كاریگەریی هەر گەورەی هەبووە و هەیە.
لە بەشێكی دیكەی ئاخاوتنەكەیدا، ئەنچیلۆتی كە ئێستە راهێنەری یانەی ئێڤەرتۆنە و لە وەرزی 2018/2019 سەرپەرشتیی یانەی ناپۆلی كرد، وتوویەتی: ساری شاییستەی ئەوەیە راهێنەری یانەیەكی گەورەی وەك یوڤێنتوس بێ، رەخنەگرتن ئاساییە، بەڵام ئێستە باسی باشترین تیپی هەنووكەیی ئیتاڵیا دەكەین.
لەلایەكی دیكەوە، راپۆرتی مێدیا ئیتاڵییەكان، ئاماژەیان بەوە كردووە، كە یانەی یوڤی بیری لەوە كردووەتەوە ساری دوور بخاتەوە و ئەلێگری بگەڕێنێتەوە.
ئەندریە ئەنیلی، سەرۆكی یانەی یوڤێنتوس، بیری لەوە كردووەتەوە، كە ماسیمیلیانۆ ئەلێگری بگەڕێنێتەوە یانەكەی و ماوریسیۆ ساری چی دیكە لە یانەكە بەردەوام نەبێ.
هەرچەندە ساری ناسناوی ئەم وەرزەیشی بۆ یانەكەی مسۆگەر كرد، بەڵام رووبەرووی رەخنەی گەورە بووەوە، بە هۆی شێوازی یاریكردن و هەڵەكردن لە پێكهاتەی یانەكەی.
رۆژنامەی كاڵچیۆ مێركاتۆ بڵاوی كردووەتەوە، كە ئەگەر هاندەرانی یانەكە لە بردنەوەی چامپیۆنس لیگ بێهیوا بوون، ئەوان كارگێڕیی یانەكە بۆندی ناوبراو كۆتایی پێ دەهێنێت، لە كاتێكدا هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەكەی ماوە.
مێدیاكە بڵاوی كردووەتەوە، كە لەو بارەدا كارەكە تەنیا بە دوورخستنەوەی ساری كۆتایی نایەت و فابیۆی بەڕـێوتەتبەتری وەرزشیی یانەكەیش دوور دەخرێتەوە.

ئامانجی سەرەكیی چاڤی، مەشقدانەوەیە بە بەرشلۆنە
چاڤی هێرناندێز، ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشلۆنە و راهێنەری ئێستەی یانەی سەدی قەتەری، ئامانجی خۆی ئاشكرا كرد، كە راهێنەرایەتیكردنی یانە كاتەلۆنییەكەیە.
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، گوتەكانی چاڤی بڵاو كردەوە، كە ئاماژەی بەوە كردووە: ئارەزووم ناشارمەوە كە دەخوازم ببمە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە، بەردەوامیش وتوومە كە ئامانجی سەرەكیم بەرشلۆنەیە، ئەوێ ماڵی منە و دەبێتە خەونم، بەڵام ئێستە سەرنج دەخەمە سەر یانەی سەد.
ناوبراو لە بارەی ئاست و ئەنجامی بەرشلۆنە لە ژێر سەرپەرشتی كیكی سیتین، وتی: لە هەندێ رووەوە بەرشلۆنە زۆر باش یاریی كرد، هەندێ جاریش نەخێر، بەڵام من ستایلی سیتینم بەدڵە، كە دەیەوێ تۆپی كۆنتڕۆڵ بكا و شێوازی سەرنجڕاكێش پێشكەش بكات، زۆر یاریی باش و جوانمان لە بەرشلۆنە لە سەردەمی كیكی بینیوە.
چاڤی له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ لیۆنێل مێسی دڕنده‌یه‌ و ده‌توانێت له‌ مۆندیالی 2022 یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین بكات، چونكه‌ مێسی توانایه‌كی جه‌سته‌یی باشی هه‌یه‌، گۆڵ ده‌كات و یاریزان ده‌بڕێت و ئاسیست ده‌كات.

© 2017 Hawler