ئەیلول 18, 2020

رووداوەکانی نێو باره‌گای فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كاردانه‌وه‌ی خێرای به‌دوای خۆیدا هێنا

بارزان ئەكرەم - هەولێر

 

فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان رۆژی شه‌مه‌ی رابردوو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كتوپڕدا، به‌ده‌نگی 5 ئه‌ندامی فیدراسیۆنه‌كه‌ بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خولی نایابی كوردستانیان ده‌ركرد و پاڵه‌وان و خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ده‌ستنیشانكرد، راسته‌وخۆ دوای ئه‌م بڕیاره‌ له‌ پێگه‌كانی سۆشیال میدیا و راگه‌یاندنه‌كانی دیكه‌ كاردانه‌وه‌ی لێكه‌وته‌وه‌، به‌شێكیان به‌ بڕیارێكی نادرووستی ده‌زانن و هه‌ندێكیشیان پێیان راسته‌، ئێمه‌ له‌م راپۆرته‌دا كاریگه‌ره‌یه‌كانی ئه‌م بڕیارانه‌ به‌سه‌ر وه‌رزشی كوردستان داهاتووی یاریزانان ده‌خه‌ینه‌ڕوو.

ناپاییه‌كی گه‌وره‌ بوو له‌ وه‌رزشوانانی كوردستان كرا
به‌همه‌ن غه‌ره‌یب رۆژنامه‌نووس له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ كرد، كه‌ ئه‌م كاره‌یان كرد و بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: ئه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره‌یاندا رۆژێكی ره‌شیان له‌ مێژووی تۆپی پێی كوردستان نووسیه‌وه‌، كه‌ تا دونیا ماوه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌شداری ئه‌م بریاره‌یان كرد ده‌كه‌ونه‌ به‌ر لۆمه‌ و تانه‌ی نه‌وه‌كانی داهاووش، چونكه‌ كاریگه‌ری زۆر خراپی به‌سه‌ر داهاوتووی وه‌رزشه‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ بڕیارێكی كه‌مه‌رشكێن بوو بۆ یاریزانان، بڕیاریارێكی زۆر نالۆژیكی و نا زانستی بوو، سه‌دا سه‌د بڕیاری حیزبی بوو.
ده‌شڵێت: ئه‌م بڕیارانه‌ ته‌نها كوده‌تایه‌ك بوو له‌ دژی چه‌ند كه‌سێك، كه‌ زیاتر له‌ تۆڵه‌سه‌نه‌دنه‌وه‌ ده‌چێت، چونكه‌ بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ بۆ قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو دانیشتن له‌گه‌ڵ یانه‌كان، به‌ڵام پلانی چه‌ند ه‌سێك ئه‌م كاره‌ روویدا، ئه‌گه‌ڕ ئه‌م بڕیاره‌ تێپه‌ڕبێت، چونكه‌ من پێموانیه‌ وا به‌ ئاسانی تێپه‌ربێت و په‌سه‌ندبكرێت، ئه‌وا فیدڕاسیۆن هیچ متمانه‌یه‌كی لای وه‌رزشوانان نامێنێت، بۆ یانه‌كانیش ئه‌گه‌ر یڕیاره‌كان سه‌ری گرت ئه‌وا پێویسته‌ یانه‌كان چیتر به‌شداری هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان نه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ له‌ ژووری تاریك دراوه‌ و هیچ بۆچوونه‌كی یاریزانان و یانه‌كان وه‌رنه‌گیراوه‌ بۆیه‌ بوون و نه‌بوونی فیدڕاسیۆن وه‌ یه‌ك وایه‌، پێویسته‌ نه‌مێنێت.

ئه‌م بڕیارانه‌ لاوازی كه‌سه‌كانی نێو فیدڕاسیۆن ده‌رده‌خات
ئاكۆ ئیبراهیم مامۆستای زانكۆ بۆچوونی خۆی له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ خسته‌ڕوو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌م بڕیارانه‌ زانستی نه‌بوون و خوێندنه‌وه‌ی درووستی بۆ نه‌كراوه‌، ئه‌وان ده‌مێكه‌ بڕیاری وا لاوازده‌ده‌ن، پێشووتریش به‌ بڕیارێكی نارێك یانه‌ی شه‌هیدانیان له‌ خوله‌كان بێ به‌شكرد، ئه‌مه‌ نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌وانه‌ كه‌سی زانستی و ئه‌كادمی نین و له‌سه‌ر بنه‌مای دیكه‌ پۆستیان وه‌رگرتووه‌.
گوتیشی: زه‌ره‌مه‌ندی یه‌كه‌م یانه‌كانی كوردستان و یاریزانان، كه‌ هه‌م مافی دارایان ده‌خورێت وهه‌م یانه‌كانی ئاماده‌كاریان ردبوو بۆ به‌شداریكردن له‌ یارییه‌كانی داهاتوو چاره‌نووسیان نادیار ده‌بێت، له‌وانه‌ هه‌ڵبجه‌ ئاماده‌كاری باشی كردبوو، به‌ڵام هه‌مووی به‌ فیرۆ چوو.

بێ ئومێدییه‌كی زۆر باڵی به‌سه‌ر وه‌رزشواناندا كێشا
بێستون ئه‌كه‌رم مامۆستای زانكۆ باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ بڕیاره‌كه‌ بڕیارێكی تاك لایه‌نه‌یه‌ و حیزبیه‌، كه‌ئ ه‌مه‌ش بۆ ئه‌دای كاركردنی فیدڕاسیۆنه‌كه‌ خراپه‌، كۆركیكی حیزبی وه‌ربگرێت و متمانه‌ی لای وه‌رزشوانان نه‌مێنێت، جگه‌ له‌وه‌ش بێئمێدیه‌ی زۆر به‌سه‌ر یاریزاناندا ده‌هێنێ، كه‌ بۆ داهاتوو كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت هكارێكی دواخستنی وه‌رزش ده‌بێت،
وتیشی: له‌ ڕووی زانستیه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خول هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ هیچ لۆژیكی نییه‌ پاڵه‌وان دیاری بكه‌ی، چونكه‌ هه‌موو ئه‌نجامه‌كان ره‌شده‌كرێته‌وه‌ هه‌ژمار ناكرێ، به‌ڵام ئه‌مه‌ بڕیارێكی كه‌سی و حزبی بوو پله‌ په‌له‌ی پێوه‌ دیاربوو، كه‌ به‌دخه‌وه‌ سیمایه‌كی ناشرینی بۆ وه‌رزشی كوردستان به‌خشی.

له‌ كوردستان بڕیاری یاسایی ده‌رناكرێت
هیوا محه‌مه‌د رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی پێوایه‌، بڕیاره‌كه‌ له‌ ڕووی ناوه‌ڕۆكی پرۆگرامی فیدڕاسیۆن درووسته‌، به‌ڵام له‌ كوردستان هیچ بڕیارێكی یاسای ده‌رناكرێت به‌ڵكۆ ته‌نها به‌ ته‌وافقی حزبی كاره‌كان ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی لای منیش سه‌یره‌، پێشووتر فیدڕاسیۆن چه‌ندین بڕیاری نادرووستی داوه‌، به‌ڵام وه‌رزشوانان ته‌نها ئه‌مجاره‌ هاتوونه‌ت گۆ و قسه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ده‌بوو ده‌مێكه‌ دژی بڕیاره‌ نازانستییه‌كان بێنه‌ ده‌نگ.
گوتیشی وا دیاره‌ لایه‌نێ ئه‌م بڕیاره‌ حزبییه‌ی داوه‌ بۆیه‌ لایه‌نێكی دیكه‌ پێی رازی نییه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی داهاوو وه‌ڵامی ئه‌م بڕیاره‌ ده‌ده‌نه‌وه‌.

زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی فیدڕاسیۆن بڕیاری كه‌سی و مه‌زاجین
بۆتا عومه‌ری رۆژنامه‌نووس بڕیاره‌كانی فیدڕاسیۆن به‌ بڕیاری كه‌سی و میزاجی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت: پێشووتر و ئێسته‌ش زۆربه‌ی بڕیاره‌كانی فیدراسیۆن میزاجی بوونه‌وه‌زانستی نه‌بووه‌، خۆیان رزگار نه‌كردووه‌ له‌ ژێر هه‌ژموونی حزبی، ته‌نانه‌ت ئه‌وان هۆكار بوونه‌ یانه‌كان زیاتر لایه‌نی حزبایه‌تیان تێدا زیاتر بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌مجاره‌ یاریزان یانه‌ و رۆژنامه‌نووسانیشیان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ دابه‌شكرد، ته‌نانه‌ت كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ست و سۆز و خۆشه‌وه‌یسته‌ی نێوان یاریزانانی ده‌ڤه‌ری زه‌رد و سه‌وز هه‌بوو خه‌ركه‌ له‌ ناوی ده‌به‌ن، ئێسته‌ خه‌ریكی لێدوانن له‌ دژی یه‌كتر ئه‌مه‌ ده‌گمه‌نترین دیمه‌ن له‌ ماوه‌ی رابردوو من له‌ یاریزانانم دیبێت.
گوتیشی: ئیسته‌ نزیكین له‌وه‌ی بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بگه‌ڕێینه‌وه‌ ه‌ دوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی وه‌رزشی له‌ دوو هه‌رێمی هه‌بوو، باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ گۆڕانكاری ریشه‌ی له‌ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بكرێت.

© 2017 Hawler