تەمموز 06, 2020

"لوكا یوڤیچ په‌یوه‌ندی به‌ میلان ده‌كات"

ئه‌سعه‌د ئیسماعیل

 

 گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاند، لوكا یۆڤیچ له‌م هاوینه‌دا ریزه‌كانی ریال مه‌درید جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به‌ میلانی ئیتاڵیه‌وه‌ ده‌كات. تۆڕی سپۆرت میدیاسێت بڵاویكردۆته‌وه‌ لوكا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبه‌ری ریال مه‌درید رازی بووه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی میلانه‌وه‌ بكات، له‌ كاتێكدا یانه‌كانی ناپۆلی و نیوكاسڵ یونایتد هه‌وڵده‌ده‌ن بیگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان. سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ ته‌نیا رێككه‌وتنی نێوان دوو یانه‌كه‌ ماوه‌ و میلان ئاماده‌یه‌ سی و پێنج ملیۆن پاوه‌ند له‌ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م یاریزانه‌ بیست و دوو ساڵیه‌ خه‌رج بكات. یۆڤیچ له‌م وه‌رزه‌ 24 یاریی بۆ ریال مه‌درید كردووه‌ و 2 گۆڵ و 2 ئه‌سیستی بۆ هاوڕێكانی كردووه‌، به‌ڵام وه‌ك پێویست له‌ لایه‌ن زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید گرینگی پێ نادرێت.

© 2017 Hawler