
بارزان ئەكرەم - هەولێر
ئه‌مڕۆ سێشهمه له گه‌ڕی پێنجه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقی له یاریگه‌ی گه‌ل له شاری به‌غدا هه‌ولێر ده‌بێته میوانی نه‌وتی ناوه‌ڕاست، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (3)ـی ئێواره ئه‌نجام ده‌درێت، له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م یارییه ده‌بوو له شاری كه‌ربه‌لا بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی كۆرۆنا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌وشاره رێگه‌یاننه‌دا شاندی هه‌ولێر بچنه نێو شاری كه‌ربه‌لا، دواتر له لایه‌ن فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی یارییه‌كه بۆ شاری به‌غدا گواسترایه‌وه.
هه‌ولێر دۆخی باش نییه، چونكه له دوو یاریی رابردوو شكست به‌شی بووه، بۆیه فشارێكی زۆریان له‌سه‌ره، له لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و سزا قووڕسهی دوو رۆژ به‌ر له‌م یارییه خرایه سه‌ر هه‌ولێر له میژووی یانه‌كه وێنه‌ی نه‌بووه، كه بێ به‌شكردنی یانه كه بۆ سێ یاریی له یاریگه‌ی خۆی و سه‌رجه‌م یارییه‌كانیشی بێ هانده‌ر ده‌بێت ئه‌نجام بدات، كاتێك به بڕی( 10) ملیۆن دیناریش سزادراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاسه‌وانانی قه‌ڵای زه‌رد ده‌یانه‌وێت گورزێك له نه‌وتی ناوه‌ڕاست بده‌ن و جارێكی‌تر بگه‌ڕێنه‌وه نێو كێبڕكێی خولی نایابی عێراقی، هه‌ولێر خاوه‌نی 6 خاڵه و له پله‌ی حه‌وته‌م دێت، بۆ یارییه گوازراوهكانیشی یاریگه‌ی هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیدی ده‌ستنیشانكردووه.
نه‌وتی ناوه‌ڕاست، هه‌مان دۆخی هه‌ولێری هه‌یه، له كۆی چوار یاریی ته‌نها 6 خاڵی هه‌یه، ده‌یانه‌وێت به بردنه‌وه له هه‌ولێر باری لاسه‌نگی خۆیان راستبكه‌نه‌وه، ئه‌و یانانه به ئاره‌زووی خۆیان یاریی ده‌كه‌ن، چونكه فشاری دابه‌زینیان له‌سه‌ر نییه، مانه‌وه‌یان بۆ وه‌رزی داهاتوو مسۆگه‌ره، له مێژووی یارییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو یانه‌یه، له پێنج یاریی رابردوویان هه‌ولێر هیچ یارییه‌كی نه‌بردووه‌ته‌وه، سێ دۆڕان و دوو یه‌كسانی هه‌یه.