
بارزان ئەكرەم - هەولێر
تازه‌پێگه‌شتووانی یانه‌ی هه‌ولێر، به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆی بۆ خولی نایابی تازه‌پێگه‌شتووانی كوردستان ئاماده كردووه، به كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ند یاریزانێكی به‌هره‌مه‌ند چاویان له‌وه‌یه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بۆ خۆیان تۆمار بكه‌ن، یانه‌ی هه‌ولێر له ئێسته‌دا سوودی زۆری له‌و یاریزانانه بینیوه، كه له‌م تیپه پێگه‌یشتوون، بۆ ئه‌م وه‌رزه ستافی راهێنه‌ران و سه‌رپه‌رشتیاری تیپه‌كه پێكهاتوون له مه‌حموود عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیار، حه‌سه‌ن قادر راهێنه‌ر، محه‌مه‌د ئازاد، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر، داره‌وان یاریده‌ده‌ری تیپ بۆ كاروباری كارگێڕی، كاروان مه‌جید راهێنه‌ری گۆڵپارێزان، شاره‌زایانی وه‌رزشی پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌م تیپه له داهاتوو گرفتی زۆری یانه‌ی هه‌ولێر له‌رووی دروستكردنی یاریزان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام پێویستیان به پاڵپشتی ته‌واوه تا بۆ داهاتوو پێبگه‌ن، رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاماده‌كاری ئه‌م تیپه ده‌خاته‌ڕوو.
كه‌ی ده‌ستتان به ئاماده‌كاری كردووه؟
حه‌سه‌ن قادر، راهێنه‌ری تیپه‌كه له‌سه‌ر پرسی ئاماده‌كاری تازه‌پێگه‌شتووانی هه‌ولێر بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو رۆژی 1 سێپتێمبه‌ری ساڵی داهاتوو ده‌ستمان به ئاماده‌كاری كردووه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زیاتر له 6 مانگه له مه‌شق و راهێنان به‌رده‌وامین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌م ماوه‌یه حه‌وت یاریی دۆستانه‌مان ئه‌نجامداوه، به‌شێوه‌یه‌كی باش خۆمان سازداوه، تا ئه‌نجامێكی باش به‌ده‌ستبهێنین، له ئاستی ئاماده‌كاری گشتی تیپه‌كه‌ش رازیم.
ئامانجی ئێوه‌ی چییه؟
راهێنه‌ری تازه پێگهشتووانی هه‌ولێر ئامانج له كار كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌و تیپه بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا كرد و گوتی: ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه پێگه‌یاندنی یاریزانه بۆ یانه‌ی هه‌ولێر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حه‌زده‌كه‌ین ئه‌نجامی باش بۆ تیپه‌كه به‌ده‌ستبهێنین، چونكه ده‌بێته پاڵنه‌رێكی باش بۆ یاریزانه‌كان تا باشتر بۆ قۆناخه‌كانی داهاتوو ئاماده‌بن.
چیتان بۆ یانه‌ی ههولێركردووه؟
حه‌سه‌ن ، سه‌باره‌ت به پێگه‌یاندنی یاریزانان له‌ماوه‌ی رابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه ئه‌وان له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2016ـه‌وه ئه‌م تیپی تازه‌پێگه‌شتووانی هه‌ولێریان دامه‌زراندووه، له‌و ماوه‌یش نزیكه‌ی 40 یاریزانیان پێشكه‌شی ریزی لاوان و پێشكه‌وتووانی یانه‌ی هه‌ولیر كردووه، كه ئێسته به‌شێكیان به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی یاریی ده‌كه‌ن.
ده‌شڵێت: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانی خۆمان و فێركردن و پێگه‌یاندنی یاریزانان له‌و باوهڕشداین له داهاتوو باشترین یاریزان بۆ یانه‌ی هه‌ولێر دابین بكه‌ین، له‌سه‌ر بنه‌مای په‌روه‌رده‌یه‌كی باش و ئاستی به‌رز.
گرفتی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ت چییه؟
راهێنه‌ره‌كه‌ی هه‌ولێر بۆ بابه‌تی گرفته‌كانی تیپه‌كه‌ی ده‌ڵێت: گرفتی سه‌ره‌كی ئێمه هاتوچۆی یاریزانه‌كانه، كه به‌هۆی كێشه‌ی دارایی یانه‌كه‌ش ناتوانین به ئاسانی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا ئه‌و گرفته‌ش نه‌هێڵین.
وتیشی: له ڕووی دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و جلوبه‌رگی وه‌رزشی باشترین كارمان بۆ كراوه، ئه‌مه‌ش پاڵپشتییه‌كی باشی لایه‌نی ده‌روونی یاریزانه‌كانه، به‌راورد به یانه‌كانی دیكه پاڵپشتییه‌كی باشمان بۆ كراوه.
ده‌ستكه‌وته‌كانی تازه‌پێگه‌شتووان
حه‌سه‌ن قارد له‌سه‌ر پرسی ده‌ستكه‌وته‌كانی تیپه‌كه‌ی وتی: تازه‌پێگه‌شتووانی یانه‌ی هه‌ولێر له ماوه‌ی چوار ساڵی ته‌مه‌نی توانیویه‌تی له وه‌رزی 2017 – 2018، ناسناوی خولی نایابی تازه‌پێگه‌شتووانی كوردستان بباته‌وه، وه‌رزی دواتریش پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ستبهێنێت، جگه له‌مه‌ش، یاریزانانی وه‌ك (ئیبراهیم ئه‌زوه‌ر، ئه‌حمه‌د رێبوار، عه‌لی سه‌رحان، ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن، وه‌فا فاروق، عومه‌ر جه‌نگی،محه‌مه‌د هاوار، محه‌مه‌د كه‌یفی) چه‌ند یاریزانێی دیكه له‌م تیه پێگه‌شتوون و بۆ ریزه‌كانی تیپی پێشكه‌وتووان سه‌رخراون، ته‌نانه‌ت له كۆی 25 یاریزانی تیپی پێشكه‌وتووانی هه‌ولێر له خولی نایابی كوردستان 18 یاریزان به‌رهه‌می تازه‌پێگه‌شتووانی هه‌ولێره.
له كوردستان بۆچی گرینگی به یاریزانی لاو تازه‌پێگه‌شتووان ناده‌ن؟
حه‌سه‌ن قادر، بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌شتووان و گرینگی پێنه‌دانیان له لایه‌ن راهێنه‌ری تیپه گه‌وره‌كانه‌وه بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا كرد و گوتی: له‌راستیدا ئێسته له جیهان باوی یاریزانی لاو تازه‌پێگه‌شتووه، گرینگی زۆری پێده‌ده‌ن، به‌ڵام له كوردستان راهێنه‌ره‌كان ده‌ترسن و پشتیان پێنابه‌ستن، ئه‌گه‌ر نا یاریزانی زۆر باشمان هه‌یه و كاری له‌سه‌ر بكرێت ئه‌ستێره‌ی باشیان لێ ده‌رده‌چێت.
ده‌شڵێت: راهێنه‌رانی ئێسته ئه‌وه‌نده‌ی بیر له ئه‌نجام ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌نده بیر له پێگه‌یاندنی یاریزان ناكه‌نه‌وه، كه‌چی له بنه‌ڕه‌تدا به‌هیچ شێویه‌ك نابێت داوای ئه‌نجامی باش له تیپی فێرگه‌كان و تازه‌پێگه‌شتووان و لاوان بكه‌یت، به‌ڵام لێره بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان و ناو بانگی بردنه‌وه‌ی ناسناو هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن.
خه‌ونی مێسییهكهی هه‌ولێر چییه؟
هه‌ردی پشتیوان یه‌كێكه له‌و یاریزانه به‌هره‌مه‌ندانه‌ی له ئه‌كادیمیای یانه‌ی هه‌ولێر پێگه‌یشتووه و له ئێستادا بۆ تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی هه‌ولێر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژۆ كراوه، زۆرێك ئه‌م یاریزانه به مێسی و دی ماریا وه‌سف ده‌كه‌ن، له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردی كه ته‌مه‌نی 15 ساڵه ده‌ڵێت: من له هێڵی هێرشبردن یاریی ده‌كه‌م و به قاچی چه‌پ یاریی ده‌كه‌م، زۆر به مێسی و دیماریا سه‌رسامم، بۆیه زۆربه‌ی كات لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌مه‌وه، خه‌ونی گه‌وره‌ی من خزمه‌تكردنه به یانه‌ی دایك، كه یانه‌ی هه‌ولێره، ئینجا دواتر بۆ یانه‌كانی ده‌ره‌وه وهه‌ڵبژارده‌ی كوردستان یاریی بكه‌م.
رامۆسهكهی هه‌ولێر چی ده‌ڵێت؟
ئه‌حمه‌د تارق ته‌مه‌نی 17 ساڵه و له به‌رگری یاریی ده‌كات، ئه‌و خه‌ونی خۆی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاشكرا كردوو گوتی: خه‌ونی من ئه‌وه‌یه بگه‌مه ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، جگه له‌مه‌ش بۆ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا یاریی بكه‌م، من زۆر به ئاستی سێرجیۆ رامۆس سه‌رسامم، زۆربه‌ی كات هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ك ئه‌و یاریی بكه‌م و ده‌ركه‌وم.
خه‌ونی كوڕه نازداره‌كه‌ی هه‌ولێر چییه؟
یه‌كیك له‌و یاریزانه‌یه، كه چاوه‌ڕیی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی لێ ده‌كرێت، یه‌حیا له دایك بووی ساڵی 2003، له باڵی راست یاریی ده‌كات كوڕه نازداره‌كه‌ی هه‌ولێر وتی: خه‌ونی من ئه‌وه‌یه بتوانم به‌هۆی ئاست به‌رزیم له ده‌ره‌وه یاریی بكه‌م و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه كوردستان به جیهان بناسێنم، ده‌شڵێت: زۆر به لیۆ مێسی سه‌رسامم و زۆریش خۆشم ده‌وێت.
شوێنگره‌وه‌ی سه‌ڵاحه‌دین سیامه‌ند به‌ڕێوه‌یه
سلێمان قاسم، له هێڵی به‌رگری راست یاریی ده‌كات، یاریزانیكی لێهاتووه، شاره‌زایان و راهینه‌رانی كوردستان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر سلێمان گوێڕایه‌ڵی راهینهركهی بێت و ئاگاردای خۆی بێت، هاوشێوه‌ی سه‌لاحه‌دین سیامه‌ند ده‌دره‌وشێته‌وه، سلێمان ته‌مه‌نی 17 ساڵه، ئه‌و سه‌رسامی خۆی به شوان مامۆ و مێسی ده‌ربڕی، تاكه خه‌ونی ئه‌و یاریكردنییهتی له یاریگه‌كانی ئه‌ورووپا.
ده‌یه‌وێت ببێته جێنشینی باوكه كۆچكردووه‌كه‌ی
عه‌لی شاخه‌وان، كوری شاخه‌وان عومه‌ری یاریزانی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێره، ته‌مه‌نی 17 ساڵه، له هێڵی ناوه‌ڕاست یاریی ده‌كات، ئاستی له ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تره، چاوه‌ڕوانی ئاینده‌یه‌كی گه‌شی لێده‌كرێت، عه‌لی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر وتی: به ئاستی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌رسامم، به‌ڵام من زیاتر لاسایی نگۆلۆ كانتی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی چێڵسی فه‌ره‌نسی ده‌كه‌مه‌وه، ئاواتی وه‌رزشی من ببمه یاریزانیكی به‌ناوبانگی كوردستان و یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بكه‌م.
باڵابه‌رزه‌كه‌ی هه‌ولێر به كریستیانۆ سه‌رسامه
عومه‌ر بێستوون، باڵایه‌كی باشی هه‌یه و له به‌رگری و ئیرتیكاز یاریی ده‌كات، ته‌مه‌نیشی 16 ساڵه عومه‌ر ده‌ڵێت: من زۆر سه‌رسامم به كریستیانۆ رۆناڵدۆ، له كوردستانیش شوان مامۆم زۆر به‌دڵه، به‌ڵام له پێگه‌ی خۆم حه‌ز به لاسای كردنه‌وه‌ی رۆناڵدۆ ده‌كه‌م.
ده‌یه‌وێت له یوونس مه‌حموود باشتر بێت
یوسف كه‌ته‌لۆنی، ئه‌و یاریزانه به‌هره‌مه‌نده‌یه كه له تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی هه‌ولێر یاری ده‌كات و به ئاستی یوونس مه‌حموودی هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌رسامه، به رۆژنامه‌ی هه‌ولێری گوت كه ده‌یه‌وێت له‌و هێرشبه‌ر عێراقییه باشتر بێت.