
بارزان ئەكرەم - هەولێر
ئێسته سه‌روبه‌ندی دروستكردنه‌وه‌ی هه‌لبژارده‌ی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌ی له مانگی ئایاری داهاتوو له مه‌كدۆنیا به‌شداری پاڵه‌وانێتی كۆنیفا بكات، فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، ده‌بوو له هه‌فته‌ی رابردوو راهێنه‌ری دهستنیشانكردبا، به‌ڵام نه‌یكردووه، دوو ساڵیشه هه‌ڵبژارده‌كه كۆنه‌بووه‌ته‌وه، ئێسته ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژارده‌كه دروست بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ی هه‌ولێر له‌م راپۆرته‌دا كاریگه‌رییه خراپه‌كانی نه‌بوونی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی هه‌میشه‌ی بۆ كوردستان ده‌خاته‌ڕوو، په‌نجه له‌سه‌ر ئه‌و برینانه‌ش داده‌نێت، كه له پاڵه‌وانێتییه‌كانی پێشووتر هه‌بووه، سه‌رجه‌م كێشه و گرفته‌كانیش دیاریی ده‌كات.
"ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژ دواكه‌وتن له دیاریكردنی راهێنه‌ر كاریگه‌ری هه‌یه"
ئه‌رسه‌لان جه‌لال راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كوردستان، سه‌باره‌ت به نه‌بوونی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی هه‌میشه‌ی و كاریگه‌ری به‌سه‌ر پێكهاته‌كه‌وه له ڕووی هونه‌ریه‌وه خسته‌ڕوو وتی: یه‌ك رۆژ زووتر راهێنه‌ر بۆ هه‌ڵبژارده‌كه دیاریی بكرێت باشتره، چونكه راهێنه‌ره‌كه راسته‌وخۆ تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌گه‌ڵ پلانه‌كانی ئه‌و ده‌گونجێن و جێ به‌جێیان ده‌كات.
گوتیشی: ده‌بێت زوو راهێنه‌ر دیاریی بكرێت، نه‌ك چاوه‌ڕێی كۆتایی هاتنی خوله‌كانی كوردستان بكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راهینه‌ر كاتی ده‌وێت تا ئه‌و پلان و به‌رنامه‌ی هه‌یه‌تی كاری له‌سه‌ر بكات، جگه له مانه‌ش له كوردستان هه‌ندێ رێگری دێنه به‌رده‌م راهێنه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی راهێنه‌ر دایه وه‌ك نه‌بوونی كاتی پێویست.
راهێنه‌ر نابێت په‌یوه‌ست بێت به هیچ یانه‌یه‌ك
یاسین مه‌ناف، دكتۆر و مامۆستا له زانكۆی سلێمانی، له‌سه‌ر پرسی شێوازی پێكهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان و نهگرتنبهری رێگای به فه‌رمی كردنی هه‌لبژارده‌كه، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه كرد، كه پێویسته فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان سنوری چاڵاكییه‌كانی فراوان بكات.
گوتیشی: له رێگای جێگیركردنی ستافێكی راهێنه‌رانی هه‌میشه‌ی، نابێت راهێنهرهكهش له‌و كاته په‌یوه‌ندی به‌هیچ یانهیكهوه هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كات ئاماده‌ی یارییه‌كان بێت و سه‌ربه‌رست بێ له هه‌ڵبژاردنی یاریزانه‌كان، هه‌روه‌ها سه‌رپشك كردنیان له ده‌ستنیشانكردنی یاریزانه‌كان، به درێژای خوله‌كانی كوردستان، نه‌ك ته‌نها له كۆتایی خول یاریزان هه‌ڵبژێرن، كه ته‌نها له كۆتایی وماوهیهكی كورت ئاستیان باش بووه
وتیشی: ده‌بێت فیدڕاسیۆن ده‌رفه‌ت به هه‌ڵبژارده‌كه بدات و ماوه ماوه هه‌ڵبژارده‌كه راهێنان و یاریی دۆستانه ئه‌نجام بده‌ن، یارییه‌كانیش هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كانی كۆنیفا بێت، یا رێگایه‌كی دیكه بگرنه به‌ر هه‌ندێك كات خوله‌كان بوه‌ستێن و ده‌رفه‌ت به هه‌ڵبژارده‌كه بده‌ن ئاماده‌كاری بكات، بێ گومان ئه‌م كارانه‌ش ده‌بێت سه‌ره‌تای وه‌رز له رێگای پلانی تایبه‌ت كاره‌كان رێك‌بخرێن، بۆ مه‌به‌ستی یاریی دۆستانه‌ش له ژێر سه‌رپه‌رشتی فیفا، ئه‌مه كارێكی ئه‌سته‌مه و رێكاری یاسای گه‌وره و گرینگی پێویسته، ده‌بێت ئه‌ندامی فیفا بێت.
رێگاكانی دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز چییه؟
بۆ دروست كردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌هێز بۆ كوردستان، سلێمان ره‌مه‌زان راهێنه‌ری یانه‌ی زێره‌ڤانی پێشووتریش راهێنه‌رایه‌تی هه‌لبژارده‌ی كوردستانی كردووه به‌مشێوه رێگاكانی پێكهێنانی تیپێكی به‌هێزی خسته‌ڕوو گوتی: پێش ئه‌وه‌ی بیر له دروست كردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بكه‌یته‌وه، پێوسته خولێكی رێكخراوی به‌هێزت هه‌بێت، تا یاریزانی به‌هێز دروست بكات، ئینجا له رێگای ستافێكی جێگیر باشترین یاریزانه‌كان هه‌ڵبژێری، له هه‌ر قۆناخێكیش یاریی دۆستانه و مه‌شق و راهێنان بكه‌ن، ده‌كرێ له رێگای هه‌ندی په‌یوه‌ندی وه‌رزشیه‌وه له‌گه‌ل وڵاتانی ده‌وروبه‌ر به‌شداری پاڵه‌وانیتی دۆستانه بكات.
وتیشی: به بوونی هه‌ڵبژارده‌یه‌كی به‌رده‌وام، تۆ ده‌توانی هه‌ر كاتێك یاریزانێك ئاستی باش نه‌بوو، دووری بخه‌یته‌وه، یاریزانێكی دیكه‌ی ئاست به‌رز بۆ پێكهاته‌كه بانگهیشت بكه‌ی، ده‌بێت له ڕووی مادی و مه‌عنه‌ویه‌وه، پاڵشپشتی ته‌واوی هه‌لبژارده‌كه بكرێت، ئینجا ئه‌نجامی باش به‌ده‌ست دێنێت.
راهێنه‌ری ئێسته‌ی یانه‌ی زێره‌ڤانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دروستكردنی هه‌لبژارده‌یه‌ك دوو ساڵ جارێك بۆ بۆنه‌كان باشه، كه ههڵبژاردهیكی هه‌ژار و لاواز ده‌بێت له رووی ئاماده‌كارییه‌وه، كه دواتر ڕووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر ده‌بێته‌وه، ئه‌م ئه‌ركه ئه‌ركێكی نیشتیمانیه و پێویستی، به‌كه‌سی به‌هێز و خاوه‌ن كه‌سایه‌تی به‌هێز هه‌یه.
"یاریزانه‌كان له وڵاتان ئه‌وه‌نده‌ی حه‌ز به گه‌ڕان سووڕان ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌نه‌ده بیر له هه‌ڵبژارده‌كه ناكه‌نه‌وه"
خه‌سره‌و گورون، راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌كه، سه‌باره‌ت به بابه‌تی گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له كاتی ئاماده‌كاری و پاڵه‌وانێتییه‌كان بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه پێویسته به‌شێك له ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه بچێته ئه‌و وڵاته‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی لێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، چونكه یاریزانه‌كان كه ده‌گه‌نه ئه‌و وڵاتانه له‌و ماوه كورته حه‌ز به‌گه‌ڕان و سووڕان ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش رێگریان لێده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش له ڕووی ده‌روونیه‌وه بۆ یاریزانه‌كان خراپه و كاردانه‌وه‌ی خراپیان به‌رامبه‌ر به یاریزانه‌كان و راهێنه‌ران ده‌بێت، دواتر كاردانه‌وه‌ی به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌كه‌وه ده‌بێت له كاتی یارییه‌كان، جگه له‌مه‌ش پێویسته هه‌ڵبژارده‌كه یاریی دۆستانه‌ی به‌هێز ئه‌نجام بدات، كه پێشووتر نه‌مان ده‌توانی یاریی به‌هێزی دۆستانه ئه‌نجام بده‌ین.
وتیشی: كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان راگه‌یاندنه‌كانه، بۆ نمونه یاریزانیك گۆڵ ده‌كات باس ده‌كرێت ناوی ده‌هێنرێت، له كوردستانه‌وه، خه‌ڵك په‌یوه‌ندی به یاریزانه یه‌ده‌گه‌كان ده‌كه‌ن و بارودۆخیان تێكده‌ده‌ن، پێیان ده‌ڵین: ئێوه‌ش شایسته‌ن بۆ یاریی ناكه‌ن، ئه‌وانیش به‌ڕووی راهێنه‌ر ده‌وه‌ستنه‌وه، ئه‌مه خراپی ئاستی رۆشه‌نبیری یاریزانه‌كانیش ده‌رده‌خات، كه وا هه‌ست ده‌كه‌ن زوڵمیان لێ ده‌كرێت، گرفتێكی دیكه خراپی خۆراكی ههلبژاردهكهیه، چونكه له پاڵه‌وانیتی پێشوو یاریزانه‌كان چه‌ند ژه‌مێك خواردنیان نه‌خوارد و له ڕووی جه‌سته‌یه‌وه شه‌كه‌تی كردبوون.
كه‌می رۆشنبیری یاریزانه‌كان كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر ئاستیانه‌وه هه‌یه
نازم جه‌بار، دكتۆر مامۆستای زانكۆ باس له‌و لایه‌نه ده‌كات، كه كه‌می رۆشنبیری یاریزانانی كوردستان چ كاریگه‌ریه‌كی به‌سه‌ر ههلبژاردهكهوه هه‌یه، ئه‌و پێیوایه یاریزانه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی گرینگی به سۆشیاڵ میدیا ده‌ده‌ن و كاته‌كانی پێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن، ئه‌وه‌نده گرینگی به تواناكانیان ناده‌ن تا توانا و ئاستی هونه‌ریان به‌رز بكه‌نه‌وه.
وتیشی: یاریزان ته‌نانه‌ت گرینگی به‌خواردن و پشووی جه‌سته‌ی و خه‌ویشی ناده‌ن، كه ئه‌مانه هۆكاری به‌هێز بوونی توانای جه‌سته‌ی یاریزانه‌كه و به‌هیزبوونی ماسولهكهكانیهتی ته‌نانه‌ت ئه‌م سۆشیاڵ میدیایه له رووی ده‌روونیشه‌وه زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر لێهاتووی و كارامه‌ی یاریزانه‌كانه‌وه هه‌یه.
نازم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویسته فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له‌سه‌رتای خوله‌وه راهێنه‌ر ده‌ستنیشان بكات و یاریزانه‌كان هه‌ڵبژێرێت، ئینجا دواتر به وردی چاودێری یاریزانه‌كان بكات نه‌ك پێكهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه و دواخستنی بۆ ئێسته، بۆیه من پێموایه ئیسته فیدراسیۆن له قه‌یرانیكی راسته‌قینه دایه، كه چۆن هه‌ڵبژارده‌كه دروست بكات و یاریزانه‌كان دیاری بكات، چونكه ئه‌و شێواز فشار له‌سه‌ر راهێنه‌ر دروست ده‌كات و كێشه‌ی بۆ په‌یدا ده‌بێت.
له هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان كوتله و كوتله‌كاری هه‌یه
خالید مشیر كاپتن و یاریزانی پێشووی هه‌لبژارده‌ی كوردستان، په‌نجه له‌سه‌ر سه‌ره‌كیترین برینی جه‌سته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان داده‌نێت و ده‌ڵێت: له پاڵه‌وانیتییه‌كان راهێنه‌ره‌كان هه‌موو ئه‌و یاریزانانه ده‌هێنن، كه كاپتن و باشترین یاریزانی یانه‌كانی خۆیانن، بۆیه ئه‌سته‌مه یاریزانه‌كان قبووڵی ئه‌وه بكه‌ن به شێوه‌ی یه‌ده‌گ یاریی بكه‌ن، چونكه ئه‌وان پێیان وایه، هه‌مان ئاستی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانیان هه‌یه، بۆیه به‌ڕووی راهێنه‌ر ده‌وه‌ستنه‌وه، دواتر پهنادهبنهوه به‌ر دروستكردنی كوتله و كوتله كاری، نمونه كوتله‌ی هه‌ولێر، كوتله‌ی دهۆك كوتله‌ی سلێمانی، كه دواتر به ئاشكرا كار ده‌كاته ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه له ڕووی هونه‌ریه‌وه، له دواین پاڵه‌وانێتیش سه‌ری خواردین.
ده‌شڵێت، ئه‌و كات یاریزانه‌كان ته‌نانه‌ت له نێو یاریگه‌ش بیر له ناوچه‌گه‌ریه‌تی ده‌كه‌نه‌وه، له دواین پاڵه‌وانێتی به ئاشكار ئه‌م به‌رهه‌ڵستكارییه و كوتله كارییه دژی راهێنه‌ر هه‌بوو، به ڕوونی به راهێنه‌ریان ده‌وت تۆ زوڵمان لێ ده‌كه‌یت و ئێمه‌ش ئه‌وه قبوول ناكه‌ین، دواتر دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچوو له كۆتایشدا هه‌ڵبژارده‌كه باجه‌كه‌ی دا، ده‌نا وه‌ك تاك باشترین هه‌ڵبژارده‌مان هه‌یه، به‌ڵام من پێموایه نابێت یاریزانی یه‌ده‌گ هه‌مان ئاستی یاریزانه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌بێت، كه ئیمه هیشتان ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی یاریزانانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌مان نییه.
دروستكردنی هه‌لبژارده‌یه‌كی به‌په‌له ئه‌نجامی باشی نابێت
ئه‌حمه‌د سالاری هێرشبه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان به شێوه‌یه‌كی دیكه بۆچوونی خۆی بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند و گوتی: پێویسته كوردستان هه‌لبژارده‌یه‌كی هه‌میشه‌ی و به‌رده‌وامی هه‌بێت، نه‌ك له كۆتای خولی كوردستان، به په‌له په‌ل هه‌لبژارده كۆبكه‌یته‌وه و یاریزان بانگهێشت بكه‌یت، كه ئه‌مه له كۆتاییدا ئه‌نجامی باشی لێ ناكه‌وێته‌وه.
ده‌شڵێت: ده‌بێت فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی كوردستان راهێنه‌رێكی جێگیر ده‌ستنیشان بكات و موچه‌ی پێبدات، ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی دیاربێت، بۆ ساڵێكه یا دوو ساڵ، داوای لێ بكات هه‌لبژارده‌یه‌كی بۆ دروست بكات، وه نابێت راهێنه‌ری هیچ یانه‌یه‌كی كوردستان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسووده‌ی یاریزان هه‌ڵبژێرێت، نه‌ك بۆ ماوه‌ی مانگێك پێش پاڵه‌وانێتییه‌كه كه‌سێك دیاری بكه‌یت و راهینه‌رایه‌تی تیپه‌كه بكات، داوای ئه‌نجامی باشیشی لێ بكه‌یت، پێویسته تیپێكی هه‌میشه‌یت هه‌بێت.
نهێنی بردنه‌وه‌ی تاكه ناسناوه‌كه‌ی كوردستان چییه؟
محه‌مه‌د حه‌مه‌خان، كاپتنی پێشووی هه‌لبژارده‌ی كوردستان، باسی له‌و هۆكاره راسته‌قینه‌یه كرد، كه هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له 2012، توانی ناسناوه‌كه بباته‌وه، محمه‌د پێی وابوو، به‌ر له‌م پاڵه‌وانێتی 2012، به‌شداری پاڵه‌وانێتی وڵاتی فه‌ڵه‌ستینمان كرد، دوای ئه‌وه راهێنه‌ر هه‌موو ئه‌و خاڵه لاوازانه‌ی چارسه‌ر كرد، كه له فه‌له‌ستین دووچاری هاتین، بۆیه راهینه‌ر ئه‌مانه‌ی چاره‌كرد پێش ئه‌وه‌ی بچینه نێو پاڵه‌وانێتی 2012، كه دواتر بووینه پاڵه‌وان.
وتیشی: ئه‌م نیشانه‌یه‌ك بوو ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه ئاماده‌كاری پێش پاڵه‌وانێتییه‌كه هۆكاری راسته‌قینه‌ی بردنه‌وه‌ی ناسناوه‌كه بوو، چونكه یاریزانه‌كان و راهینه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نیوانیان دروست بوو، ئاماده‌كاری پێش وه‌خته و باشمان كردبوو.