تشرینی دووەم 19, 2019

كەم بخوێنەوە؛ زۆر بزانە

* گرینگترین یارییه‌كانی ئه‌مرۆی یۆرۆپالیگ: دیدیلانجی لوكسمبۆرگ ـ سێڤییا ئیسپانیا كات 08:55 خوله‌كی شه‌و، (بازل سویسرا ـ خیتافی ئیسپانیا) كات 08:55 خوله‌ك، (لازیۆ ئیتاڵیا ـ سیلتیك سكۆتلاند) كات 08:22 خوله‌ك، (كلوج رۆمانیا ـ رین فره‌نسا)، (ستاندێر لیاگ به‌لجیكا ـ ئینتراخت فرانكفۆرت ئه‌ڵمانیا)، (رۆزنبێرگ نه‌رویج ـ سپۆرتینگ لشبۆنا پورتوگال)، (كرانسودار رووسیا ـ ترابزۆن سپۆر توركیا) كات 08:55 خوله‌كی شه‌و، (بوروسیا مونشنگلادباخ ئه‌ڵمانیا ـ رۆما ئیتاڵیا) كات 11:00ـی شه‌و، (وڵفسبێرگه‌ر نه‌مسا ـ ئیستنه‌بوول پاشاك شه‌هیر توركیا) كات 11:00ـی شه‌و، (مانچێسته‌ر یونایتد ئینگلاند ـ پارتێزان بالگراد سڕبیا) كات 11:00ـی شه‌و، (ئیسپانیۆل ئیسپانیا ـ لودگۆریتس رازگراد بوڵگاریا) كات 11:00ـی شه‌و، (گڵاسكۆ رێنجه‌رز ستكۆلاند ـ پۆرتۆ پورتوگال) كات 11:00ـی شه‌و.
* ئارسن ڤینگه‌ر شیكه‌ره‌وه‌ی وه‌رزشی له‌ كه‌ناڵی (بێ ئێن سپۆرتس)ـی قه‌ته‌ر ده‌ڵێت: بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی و خراپ یاری ده‌كات، ڤاڵڤێردی سه‌ری له‌ ئانتوان گریزمان شێواندووه‌ و هه‌رجاره‌ و له‌ شوێنێك یاری پێده‌كات.
* فیفا بڕیاریدا دوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال و جامی ئاسیا بۆ دەرەوەی عێراق بگوازێتەوە.
* فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بڕیاریدا هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتووی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 و جامی ئاسیای 2023 بەرامبەر ئێران و بەحرەین وڵاتێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی یارییەکانی تیادا ئەنجام بدات.
* به‌ گوێره‌ی میدیاكانی عێراقی ره‌نگه‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ دوو یاری داهاتووی وڵاتی ئوردنی دراوسێی هەڵبژێرێت بۆ ئەوەی یارییەکانی تیادا ئەنجام بدات، بەڵام تاکو ئێستا فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە.
* فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگلیزی بڕیاریدا كارته‌ سووره‌كه‌ی هیۆنگ مین سۆنی هێرشبه‌ری تۆتێنهام بسڕێته‌وه‌‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ لایه‌ن مارتن ئێركسۆنی ناوبژیوان له‌ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئێڤه‌رتۆن به‌ روویدا به‌رزكرایه‌وه‌.
* رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ: تێن هاگنی راهێنه‌ری یانه‌ی ئایاكس به‌هێزترین به‌ڕبژێره‌ بۆ شوێنگره‌وه‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا.
* یانه‌ی ڕه‌یانی قه‌ته‌ری گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ردوو یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید (ئیبراهیم دیاز و ماریانۆ دیاز) ئاماده‌ كردووه‌.
* به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید 300 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنه‌وه‌ی كلیان مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان ئاماده‌ كردووه‌.
* رۆژنامه‌ی ماركا: ریال مه‌درید له‌ هاوینی داهاتوو جگه‌ له‌ كلیان مباپێ ئامانجی هیچ هێرشبه‌رێكی دیكه‌ نییه‌ و ره‌حیم ستێرلینگ له‌ پلانه‌كانی زێدان نییه‌.
* ئانتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان: حه‌ز ده‌كه‌م به‌رپرسێكی یانه‌كه‌ بێت و پرسیار له‌ باره‌ی هۆكاری دۆرانه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند لێ بكات، چونكه‌ من له‌ سه‌ره‌تای ساڵه‌وه‌ داوای گواستنه‌وه‌ی یاریزانی سووپه‌رستارم كردووه‌ كه‌چی ئه‌وان یاریزانم له‌ یانه‌ی جێنوا بۆ ده‌گوازنه‌وه‌.

© 2017 Hawler