تشرینی یەکەم 17, 2019

لیۆنێل میسی دوای برێکزیت تووشی کێشە دەبێت

وەکو ئاگادارین وڵاتی بەریتانیا خۆی ئامادە دەکات بۆ لە باوەشگرتنی رووداوێکی مێژوویی ئەویش جیابوونەوەیە لە یەکیەتی ئەوروپا، یانەکانی بەریتانیاش وەکو (مانچێستەر سیتی، ئەرسنال، چێڵسی، لێڤەرپوول و تۆتنھام) ئاسایی وەکو ھەموو ساڵێک یارییە ئەوروپیەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن لە ناوەوە و دەرەوەی بەریتانیا بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەو بارو دۆخە بە چی دەگات دوای ئەنجامدانی برێکزیت.

ئەگەر بەریتانیا بەشێوەیەکی تەواو لە یەکیەتی ئەوروپا جیابێتەوە، لیۆنێل مێسی لە پێشەنگی ئەو وەرزشوانانە دێت کە توشی کێشە دەبێت بۆ چوونە ناو خاکی بەریتانیا ئەگەر ھاتوو یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانێتیەکانی ئەروپا بەر یەکێک لە یانە ئینگلیزیەکان بکەوێ. پارێزەری کۆچ و کۆچبەران ئەندریۆ ئۆسبۆرن لە کۆمپانیای لویس سیلکین ئاماژەی بەوەدا کە ڕەنگە یاریزانەکان توشی کێشە ببن لە کاتی گەشتکردن بۆ بەریتانیا دوای جیابونەوەی بەریتانیا لە یەکیەتی ئەوروپا.
شایەنی باسە پارێزەرەکە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ وەرزشوانان ڕایگەیاند؛ کەوا زۆر لە وەرزشوانە دیارەکان ڕوبەڕووی ئەستەنگ دەبنەوە دوای برێکزیت وە لیۆنێل میسی ئەستێرەی ناوداری تۆپانێشی بە نمونە ھێناوە.
خاڵێکی گرنگ ھەیە لە یاریە ئەوروپیەکان؛ ئەگەرھاتوو دانیشتویەکی ئەوروپی بیت و تاوانیشت لەسەر بێت بەڵام مەترسیت نەبێت بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی دەتوانیت گەشت بکەیت بۆ بەریتانیا بەڵام ئەگەر دانیشتوی ئەوروپی نەبیت، سزا یاخود فەرمانی گرتنت لەسەر بێت ئەوا ناتوانیت گەشت بکەیت بۆ بەریتانیا ئەگەر فەرمانی گرتنەکەشت دوا خرابێت.
ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانان فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج. لە ئێستادا ھیچ کێشەیەکیان نیە چونکە ھەڵگری پاسپۆرتی ئەوروپین بەڵام دوای برێکزیت رەنگە بۆیان نەبێت بتوانن بچن بۆ بەریتانیا، چونکە وەکو ھاوڵاتیەکی ئەوروپیی مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت.
ئەڵبەت رۆژنامەی میرۆری بەریتانی ئاشکرای کرد: دوای دەرچوونی بەریتانیا لە وڵاتانی یەکیەتی ئەروپا، لیۆنێل مێسی تووشی کێشە دەبێت ئەگەر ھاتوو یانەی بەرشلۆنە بەر ھەریەکێک لە یانە ئینگلیزیەکان بکەوێت لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، چونکە پێشتر ئەو یاریزانە سزای ٢١ مانگ بەندکرنی لەسەر تۆمارکرابوو بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە باج.

© 2017 Hawler