تشرینی یەکەم 17, 2019

ئالۆنسۆ هه‌ڕه‌شه‌ی 5 ساڵ زیندانی له‌سه‌ره‌

چابی ئالۆنسۆی یاریزانی پێشووی ریال مەدریدی به‌تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه‌ له‌ باجدان چووه‌ به‌رده‌م دادگای مه‌دریدی هه‌ڕه‌شه‌ی 5 ساڵ زیندانی له‌سه‌ره‌.
ناوەڕاستکاری پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و بایرن میونشنی ئەڵمانیا ساڵی رابردوو لەلایەن دادگای وڵاتەکەی بەوە تۆمەتبار کراوە پێش جێهێشتنی ریزەکانی ریال مەدرید  لە نێوان ساڵەکانی 2010  بۆ2012  خۆی لە دانی باج دزیوەتەوە و لەم ماوەیەدا بڕی 2.3 ملیۆن یۆرۆی وەکو باج بۆ خەزێنەی وڵاتەکەی نەگەڕاندۆتەوە، بۆیە ئەمیش بریاری دادگایی کردنی بۆ دەرچوو و بۆ ئەم مەبەستەش له‌ ماوه‌كانی رابردوو دادگایی كرا و له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو ئه‌نجامی دادگاییه‌كه‌ بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.
لە ئەگەری راستی ئەم تۆمەتانە ئەوا چاوەڕی دەکرێت ئالۆنسۆ سزای زیندانی بۆ ماوەی 5 ساڵی بۆ دەردەچێت لەگەڵ سزادانی به‌ پێبژاردن به‌ پاره‌.
هه‌رچه‌نده‌ ئالۆنسۆ وه‌ڵامی تۆمه‌ته‌كانی داوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ خۆی له‌ باجدان دزی بێته‌وه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه‌ گومانه‌كان له‌سه‌رخۆی بڕه‌وێنێته‌وه‌.
له‌مباره‌یه‌وه‌ ئالۆنسۆ ده‌ڵێت: دڵنیاتان دەکەمەوە کە هیچ کارێکی نایاساییم نەکردووە و هەر لە سەرەتاوە هاوکار بوومە لەگەڵ خەزێنەی وڵاتەکەم و هیچ شتێکم نەشاردۆتەوە و بە پێ یاسا مامەڵەم کردووە و هێچ کاتێکیش کاری نایاساییم نەکردووە، بۆیە ئەمڕۆ لێرە لە دادگا ئامادە بووم بۆ ئەوەی بەرگری لە مافەکانی خۆم بکەم و دەمەوێت کۆتایی بەم کەیسە بێنم.
ئالۆنسۆ كه‌ ئێستا راهێنه‌ری تیپی دووه‌می یانه‌ی ریال سوسیداده‌ و له‌ ماوه‌كانی رابردوو بۆ شوێنگره‌وه‌ی زینه‌دین زێدان به‌ربژێری یه‌كه‌م بوو، پێشبینی ده‌كرێت له‌ ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی زێدان، ئه‌و یاریزانه‌ی پێشووی ریال مه‌درید ببێته‌ راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler