نیسان 21, 2018

ئەو 13وەرزشکارانەی دوای وازھێنان مایەپووچ و ئیفلاسبوونه‌

 

 

کە باسی ژیان و گوزەرانی یاریزانانی تۆپی پێ دەکەین، بیرمان بۆ خۆشگوزەرانی دەچێت، زۆربەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ لە ژیانی شاھانە دەژین، ھەمیشە میدیا و ھاندەران حەز دەکەنمووچە و بۆندەکانیان بزانن، زۆربەی یاریزانانی تۆپی پێ بە مووچەی نایاب و بۆندی خەیاڵی یاری دەکەن، ھەندێکیان دوای وازھێنان سەروەت و سامانەکانیان خستۆتە نێو بازرگانی و وەبەرھێنان، ھەندێکی تریشیان بەھۆی نەشارەزاییەوە زۆربەی سەروەتەکانیان لەدەست داوە و بگرە ھەندێکیان گەیشتونەتە حالەتی مایەپووچ بوون، لەم راپۆرتەدا ئەو وەرزشکارانە بناسە کە دوای وازھێنان پەڕپووت بوون.

١- جۆن دالی، یاریزانێکی یاری گۆڵفە، پاڵەوانیەتی گۆڵفی لە ساڵی ١٩٩١ بەدەستھێنا، ھەروەھا پاڵەوانیەتی بەریتانیای کراوەی لە ساڵی ١٩٩٥ بردەوە، پاشان روبەڕوی کێشەی باج بویەوە و

بە پارەیەکی زۆر سزا درا، دواجار ٩٠ ملیۆن دۆلاری لە قومار دۆڕاند.
٢- تێنسزانی ئەڵمانی بۆریس بیکەر، تا ساڵی ٢٠١٥ رێژەی قەرزەکانی زیاتر دەبوون، تا ئەو کاتەی دادگای لەندەن لە ٢٠١٧ مایەپووچ بوونی ئەو یاریزانەی راگەیاند، ٦ ملیۆن یۆرۆ قەرزار بوو، ھەروەھا لە نێوان ھەردوو ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٣ خۆی لە باج دان دزیوەتەوە.
٣- ئالین ئیڤێرسۆن، یاریزانێکی باسکەی ئەمریکییە، لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا ١٥٠ ملیۆن دۆرلاری دەستخست، بەلام دوای وازھێنان بەشداری لە چەندین پرۆژەی شکستخواردوو کرد و لە

کۆتاییدا زۆربەی سەروەت و سامانەکەی لەدەست دا.

٤- دینیس رۆدمان، ئەمەیش یاریزانێکی تری باسکەی ئەمریکا بوو، کە دوای وازھێنان روبەروی چەندین گرفتی دارایی بویەوە و تا گەیشتە حاڵەتی مایەپووچ بوون.
٥- ئێڤاندێر ھۆلیفێلد، ئەم بۆکسوەشێنە لەکاتی یاریکردنیدا ٥٦٠ ملیۆن دۆلاری کۆ کردەوە، ناوبراو نەیتوانی پارەی کارەبای کۆشکەکەی بدا کە روبەرەکەی ٥٤٠٠ مەتر چوار گۆشە بوو، لەگەڵ

١٠٩ ژوور و ١٧ حەمام و ٣ چێشتخانە پێکھاتبوو، بۆیە کۆشکەکەی لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە زەرەر فرۆشت و پارەیەکی خەیاڵی لەدەستدا.
٦- مایک تایسۆن، پاڵەوانی پێشووی بۆکس لە کێشی قورسدا، بە بۆکس وەشێنە دەوڵەمەندەکە بەناوبانگ بوو، لە ژیانی وەرزشیدا بووە خاوەنی نزیکەی ٤٠٠ ملیۆن دۆلار، بەڵام نەیزانی چۆن مامەڵە لەگەڵ سامانەکەی بکات، جگە لەمەیش متمانەی بە چەند کەسێک کرد و سامانەکەی خستە بەردەمیان و ئەوانیش فێڵیان لێکرد، دواجار لە ٢٠٠٣ خودی خۆی مایەپووچی خۆی

ئاشکرا کرد و قەرزەکەی گەیشتە ٢٣ ملیۆن دۆلار.
٧- مارادۆنا، ئەستێرەی پێشووی یانەی ناپۆلی و ئەفسانەی ئەرجەنتینی یەکێکی ترە لەو وەرزشکارانەی روبەروی ئەو حالەتە بۆتەوە، ناوبراو خاوەنی دوو بۆندی ژمارەی پێوانەیی بوو، بووە یەکێک لە دەوڵەمەندترین یاریزانی تۆپی پێ، بەڵام بەھۆی کێشەی باجەوە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٤ تا ١٩٩١ زۆربەی سامانەکەی لەدەست دا، بڕی ئەو پارەی دایە باجی ئیتاڵیا نزیکەی ٥٠ ملیۆن دۆلار

بوو.
٨- فیکاریۆ، ئەو خانمە تێنسزانە، ١٤ پاڵەوانیەتی تێنسی گراند سلامی بردۆتەوە و دوو مەدالیای زیو و برۆنزی لە ئۆلۆمپیادی ھاوینە بەدەستھێناوە، دایک و باوکی ئەو وەرزشکارە بوونە ھۆکاری ئەوەی زۆربەی سامانەکەی بەھەدەر بدەن کە لە ژیانی وەرزشی بەدەستی ھێنابوو، لە کۆتاییدا یەک دۆلاریشی بۆ نەمایەوە.
٩- دارین مکارتی، یاریزانی ھۆکی سەر شەختەی کەنەدی، لە سەرەتادا خاوەنی سەروەت و سامانێکی زۆر بوو، بەڵام قەرزەکانی لە ماوەی ١٣ ساڵدا زۆر بوون و لەکۆتایدا مایەپووچی خۆی

راگەیاند.
١٠- ئەنتوان والکەر، ئەمەیش یاریزانێکی باسکەی ئەمریکا بوو، لە خۆشگوزەرانی دەژیا، بەڵام دوای وازھێنان روبەڕوی گرفتی دارایی بویەوە، ھاوسەرەکەی زۆربەی سامانەکەی برد.
١١- لینی دیکسترا، یەکێکە لە ناودارترین یاریزانی یاری بەیسبۆل، لە ٢٠٠٩ مایەپووچ بوونی راگەیندرا، تووشی چەندین کێشەی دارایی بویەوە، ئەویش بەھۆی تێکەڵاوبوونی بە بارزگانی مادە

ھۆشبەرەکان.
١٢- بیرنی کوسار، یەکێکە لە ناسراوترین یاریزانانی تۆپی پێ لە ئەمریکا، پاش وازھێنان کۆمپانیای دروستکردنی یاریگای تۆپی پێی کردەوە، چەندین زەوی لە ویلایەتی فلۆریدا کڕی، بەڵام ھەموو سەروەت و سامانەکەی بووە سفر لەو کاتێک بازاڕی خانوبەرە و زەوی ھەرەسی ھێنا، لە ٢٠٠٩ مایەپوونی راگەیندرا، ٩ ملیۆن دۆلار قەرزار بوو، ٣ ملیۆنیش قەرزاری ھاوسەرەکەی بوو.
١٣- بیورن بۆرگ، لە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی وێمبڵدن خاوەن مێژووە، ململانێی ھەردوو ئەستێرە جون ماکنرۆ و جیمی کونورزی کردووە، بۆرگ لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا یەکەم پاڵەوانیەتی وێمبڵدنی بردۆتەوە، لە تەمەنی ٢٦ ساڵیدا وازی لە تێنس ھێنا، پرۆژەیەکی وەرزشی دروست کرد بەڵام شکستی ھێنا و لە ساڵی ١٩٨٩ بەیەکجاری گەیشتە حالەتی ساجی عەلی، لە ترسی نەدانی باج زۆربەی کاتەکانی ژیانی لە مۆنتی کارلۆ بەسەر برد.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.