کانونی یەکەم 12, 2019

دی لیخیت هێزی چاوەڕوانی نییە و بەرارودی ئاستی یانەكە و ئینتەر دەكات

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

كۆرتوا و ناچۆ لە یارییەكەی ڕابردوویاندا تووشی پێكان هاتن
یانەی ریاڵ مەدرید، بڵاوی كردەوە، كە یاریزانی یانەكەیان ناچۆ فێرناندێز، لە سەروەختی رووبەرووبوونەوەیان لەگەڵ یانەی كڵۆب بڕوجی بەلژیكی تووشی پێكان هاتووە.
یانەكە، بە شێوەیەكی فەرمی بڵاوی كردەوە، كە ناچۆ لە پێبەستەكانی ئەژنۆی چەپدا تووشی پێكان هاتووە، بۆیە لە نێوان هەردوو نیوەی یارییەكەدا گۆڕانكاریی پێ كرا و مارسێلۆ چووە شوێنەكەی، ئەمە لە كاتێكدایە رۆژنامەی ماركای نزیك لە یانەكە، پێكانەكەی بە ئاسان ناو نەبردووە و وای بڵاو كردووەتەوە نزیكەی 2 مانگ و نیو لە یاریكردن دادەبڕێ، لە كاتێكدا یانەكە ماوەی دووركەوتنەوەكەی رانەگەیاندووە.
تیمی پزیشكی یانەكە، پشكنینی زیاتری بۆ دەكەن و دوازانیاریی لەو رووەوە بە مێدیاكان دەدەن.
لەلایەكی دیكەوە، راپۆرتی كەناڵی شەشی ئیسپانیا، لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە تیبۆ كۆرتوایش كە لە نێوان هەردوو نیوەكەدا گۆڕانكاریی پێ كرا، بە هۆی بوونی ڤایرۆسێكەوە بووە لە گەدەیدا، كە وای لێ كردووە لە ژووری جلگۆڕین بڕشێتەوە.
مێدیاكە، روونیشی كردووەتەوە، كە زیدان بڕیاری گۆڕینی داوە، بۆ ئەوەی لە تەندورستیی دڵنیا بێت و داوای لێ كردووە بگەڕێتەوە ماڵەوە و پشوو وەربگرێت، بۆیە یەكسەر گەڕاوەتەوە ماڵەوە و سەیری یارییەكەی نەكردووە.
بۆ زانین، لە نیوەی یەكەمی یارییەكەدا، كۆرتوا بە ئاستێكی خراپ دەركەوت و دوو گۆڵیشی لێ كرا، كە لە نیوەی دووەمدا ریاڵ مەدرید یارییەكەی یەكسان كردەوە.
ریاڵ مەدرید لە قۆناغی گرووپەكانی چامپیۆنس لیگدا، ئەوە دووەمین یاریی بوو كە یەكسانی كرد، پێشتر و لە مێژووی بەشدارییەكانی یانەكەدا، هیچ كاتێك ئەو ئەنجامە خراپەی نەبووە، كە لە دوو یاریی سەرەتادا، دوو خاڵی كۆ كردبێتەوە.

دی لیخیت هێزی چاوەڕوانی نییە و  بەرارودی ئاستی یانەكە و ئینتەر دەكا
ماتیاس دی لیخت، بەرگریكاری یانەی یوڤێنتوس، لە بارەی ئاستی یانەكەی و ئینتەر دوا و باسی رووبەرووبوونەوەی داهاتووی نێوان هەردوو یانەكەی لە خولی ئیتاڵیا كرد.
ئەو یاریزانە، بەجۆشە بۆ رووبەرووبوونوەی ئینتەر میلان و لەو رووەوە بۆ مێدیای فیرۆنیكا وتوویەتی: یاریی نێوان ئینتەر میلان و یوڤێنتوس لوتكەی راستەقینەیە، ناتوانم تا كاتی ئەو یارییە دان بە خۆدا بگرم و بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وادەی یارییەكە دەكەم، ئینتەر لە یوڤێنتوس باشتر نییە، ئێمەیش ئامادەین.
ئەو بەریگارە، وتیشی: هێشتە دەمەوێ زیاتر لەگەڵ شێوازی یاریكردنی یانەكەم خۆم بگونجێنم و ئێستە لەگەڵ تێپەڕبوونی كات، باشتر دەبم و پەرەم بە ئاستم داوە، ئاسان نییە كە یارییەك بەبێ هەڵە تێپەڕێنی، ئیتاڵیا گۆڕاوە و هەموو تیپەكان وەك پێشتر بەرگری ناكەن، بەشێكیشیان بە شێوەیەكی بەرگریی باڵا یاری دەكەن.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler