ئایار 29, 2020

زۆرترین بینراو وه‌رزش

Error: No articles to display

بە هۆی سكاڵایەكی ئەیووب ئۆدیشۆوە، مۆڵەتی 10 رۆژ بە یانه‌ی هه‌ولێر دەدرێ

ئه‌یوب ئۆدیشۆ، راهێنه‌ری ئێستای یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه،‌ له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردووە و داوای پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لە یانەی‌ هه‌ولێر ده‌كات‌، به‌ گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌گه‌ر تا 10 رۆژی تر یانه‌ی هه‌ولێر پاره‌ی ئه‌و راهێنه‌ره‌ نه‌گه‌ڕێنێته‌وه،‌ بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق داده‌به‌زێت.

ویسام هاشمی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌یوب ئۆدیشۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئۆدیشۆ له‌ 2016 له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا سكاڵای له‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر تۆمار كردووه‌ و داوای پاره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی راپۆرته‌ هه‌واڵه‌كان فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا په‌یوه‌ندی به‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ و 10 رۆژیان كردووەته‌ دوایین مۆڵه‌ت بۆ دانه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی ئۆدیشۆ، ئه‌گه‌رنا هه‌ولێر بۆ خولی پله‌یه‌كی عێراق داده‌به‌زێت.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ی هه‌ولێر پێویسته‌ 300 ملیۆن دیناری عێراقی له‌ كورترین ماوه‌ بداته‌ ئه‌یوب ئۆدیشۆی راهێنه‌ری پێشووی یانه‌كه‌ی ئه‌گه‌رنا له‌ خولی نایابی عێراق ماڵئاوایی ده‌كات.
ئه‌یوب ئۆدیشۆ پێشتر له‌ ساڵانی هه‌شتایه‌كان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه‌ و راهێنه‌ری یانه‌كانی ته‌ڵه‌به‌، شورته‌، زه‌ورا، نه‌فتی ناوه‌راست بووه‌ و له‌ ساڵی 1997 ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیشی وه‌رگرتووه‌.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌، كارگێڕ و به‌رپرسانی یانه‌ی هه‌ولێر بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌ و هیچ لێدوانێكی فه‌رمی یان وه‌ڵامێكی فەرمییان بۆ سكاڵاكه‌ی ئه‌یوب ئۆدیشۆی راهێنه‌ری پێسشووی هه‌وڵێر نه‌داوه‌ته‌وه‌.
بۆ بیرهێنانەوە، ئه‌یوب ئۆدیشۆ، پێشتر له‌ نێوان ساڵانی 2010 ـ 2011 و 2013 ـ 2015، دووجار ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیی یانه‌ی هه‌ولێری و وەرگرتووە.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler