تشرینی یەکەم 17, 2019

ئه‌مڕۆ هه‌ولێر میوانداری تیپێك ده‌كات 8 ساڵه‌ تامی سه‌ركه‌وتنی به‌رامبه‌ری نه‌كردووه

یانەی ئافرەتانی دهۆک جارێکی تر کارا دەکرێتەوە و کاروچالاکیە وەرزشیەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە، یانەی ئافرەتانی دهۆک لە ساڵی ٢٠٠٧ دامەزراوەو بۆ ماوەی دوو ساڵ کاروچالاکی وەرزشی خۆی بەڕێوەبردووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی و هاوکاری نەکردنی لە ساڵی ٢٠٠٩ ئەو یانەیە ڕاگیرا، بەر لە چەند ڕۆژێکیش یانەکە بە ستافێکی نوێوە ڕێگەپێدانی کاراکردنەوەی وەرگرت و دەست بەکارو چالاکیەکانی دەکاتەوە، ستافی تازەی یانەکە سەردانی پارێزگای دهۆکیان کرد بە مەبەستی هاوکاری و پشتگیری ئەو یانە وەرزشیە.

پلانی کارکردنی یانەکە چۆن دەبێت؟
یانەی ئافرەتانی دهۆک دوای گەڕانەوەی بۆ کارکردن و وەرگرتنی ڕەزامەندی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزش، لە ئێستادا لە بارەگای تایبەت بەخۆیدا دەستی بەکارو چالاکیەکانی دەکات، یانەکە بە ستافێکی نوێ کە پێکهاتووە لە ٦ کەس و بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی دوو ساڵ کارەکانی خۆی بەڕێوەدەبات.
دەستپێکی کارەکانی ئەو یانە وەرزشیە دانانی پلانێکی درێژخایانە بۆ چوار ساڵی داهاتوو، بۆ ئەوەی بناغەیەکی وەرزشی لەسەر ئاستەکانی تازەپێگەیشتوان و لاوان و پێشکەوتوانی سەرجەم یارییەکان دابنێن لەسەر ئاستی کچان و پەرەپێدان بە پێگەیاندنی یاریزانی کچ هەروەها یانەکە هەوڵ دەدات ژێرخانێکی وەرزشی بەهێز دروست بکات تاکو بتوانێت بۆ بەڕێوەبردنی کارەکانی پشت بە خۆی ببەستێت، هەروەها یانەکە هەوڵی ئەوە دەدات یاریگە و هۆڵی وەرزشی خۆی هەبێت.
لە ئێستادا یانەکە لە ڕێگەی ئەکادیمایی تایبەتەوە گەرەکیەتی تیپی کچانی یارییەکانی فوتساڵ و تۆپی باسکە و یاری بنیات بنێت.
دەستەی نوێی یانەی ئافرەتانی دهۆک پێکهاتووە لە:
چریسک یونس یوسف: سەرۆکی یانە
ناڵە سوپەر جەلال: جێگری سەرۆک
عەبدوڵڵا جەلال مستەفا: سکرتێری یانە
سارا سەربەست حەبیب: ئەندام
بیستێر حیکمەت حەیدەر: ئەندام
زنار زوبێر عەلی: ئەندام

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler