تشرینی دووەم 15, 2019

"مێسی پێش كریستیانۆی ركابه‌ری كه‌وته‌وه‌"

ده‌زگایه‌كی توێژینه‌وه‌ی ئه‌مریكا، لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین و یانه‌ی بارسێلۆنای به‌ باشترین یاریزانی 2019 ده‌ستنیشان كرد.

لیۆنێل مێسی خه‌ڵاتی ESPY تایبه‌ت به‌ باشترین یاریزانی ساڵی 2019 له‌ ئه‌مریكاوه‌ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ پێبه‌خشرا، به‌مه‌ش مێسی ریكۆردێكی له‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ تۆمار كرد و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ركابه‌ری كه‌وته‌وه كه‌ له‌ 2018 خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا بوو.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ستھێنا، سووپاسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ ده‌نگیان وه‌ك باشترینی ساڵ پێداوه‌، گوتیشی: خۆشحاڵم بۆ جارێكی دیكه‌ ئه‌م خه‌ڵاته‌م برده‌وه‌.
پێشتر هه‌ریه‌كه‌ له‌ رۆناڵدۆی به‌رازیلی و رۆناڵدۆ و دیڤید بێكهام ئه‌م خه‌ڵاته‌یان به‌ده‌ستهێنا بوو.
خه‌ڵاتی ESPY، له‌ لایه‌ن ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ABC ئه‌مریكا ساڵانه‌ به‌ باشترینه‌كانی ساڵ له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌به‌خشرێت، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1993 ئه‌م خه‌ڵاته‌ ساڵانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت.
 له‌ 2018 كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگال وه‌ك باشترینی ساڵ خه‌ڵاته‌كه‌ی برده‌وه‌، پێشتریش كریستیانۆ له‌ 2014 هه‌مان خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێنا بوو، به‌ڵام لیۆنێل مێسی هاوشانی یوساین بۆڵتی راكه‌ری جامایكا خاوه‌نی ریكۆردن و هه‌ریه‌كه‌یان 3 جار ئه‌و خه‌ڵاته‌یان بردۆته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م خه‌ڵاته‌ درایه‌ مایكل جۆردان ئه‌فسانه‌ی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكا كه‌ بووه‌ یه‌كه‌م وه‌رزشكار ئه‌م خه‌ڵاته‌ بباته‌وه‌.
ئه‌م خه‌ڵاته‌ی مێسی له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2019 و خه‌ڵاتی زه‌ بێستی فیفا هاوشانی ڤان دایك و كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌ربژێر كراوه‌.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler