تشرینی یەکەم 17, 2019

کچانی کۆیە بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک بوونە پاڵەوانی خولی بالەی نایابی کچانی کوردستان

بەبەشداری ٦ یانەی نایاب لە شاری دهۆک قۆناغی کۆتایی خولی بالەی نایابی کچانی کوردستان بەڕێوەچوو، قۆناغی دووەمی خولەکە لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا و دوای ڕکەبەرییەکی زۆری یانەکان، یانەکانی (پێشمەرگەی سلێمانی، ئافرۆدێت، کۆیە، دەربەندیخان، سەنحاریب، ئەکاد) گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و دوای کێ بڕکێیەکی زۆری یانەکانم کچانی یانەی کۆیە بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک بەبێ دۆڕان بوونە پاڵەوان و ئافرۆدێتی سلێمانیش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

کچانی کۆیە ٢٠ یاری نەدۆڕاون
بۆ ماوەن ٥ ڕۆژ لە هۆڵی یانەی سەنحاریب لەشاری دهۆک یارییەکانی قۆناغی کۆتایی و بژاردەی یانە نایابەکانی کچانی کوردستان بەڕێوەچوو، دوای ڕکەبەرییەکی زۆری یانەکان یانەی کۆیە بۆ دووەمین جار لەسەر یەک بووە پاڵەوان و هیچ یارییەکی نەدۆڕاند، هەروەها یانەی ئافرۆدێتیش بە کۆکردنەوەی ١٢ خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا
کۆیە ئەمە دووەمین ساڵە دەبێتە پاڵەوان و لە ماوەی ئەو دوو ساڵەدا زیاتر لە ٢٠ یاری ئەنجامداوە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، مانگی ڕابردوویش لە خولی بالەی عێڕاق یانەی کۆیە تەنیا یەک یاری لەگەڵ یانەی ئافرۆدێیت دۆڕاند و پلەی سێیەمی بەدەستهێنا، دوای تەوابوونی خولەکەیش لە مەڕاسیمێکدا خەڵات بەسەر یاریزان و تیپە سەرکەوتووەکاندا دابەشکرا.

ئەنجامی سەرجەم یارییەکانیش بەم شێوەیە بوو
ڕۆژانە و لە سێ کاتی جیاوازدا یارییەکانی لە هۆڵی یانەی سەنحاریب بەرێوەدەچوون، یارییەکانی خولەکەیش بۆماوەی پێنج ڕۆژ و تا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام بوون.
یارییەکانی ڕۆژی یەکەم:
پێشمەرگەی سلێمانی ـ دەربەندیخان (٣- سفر)
ئافرۆدێت ـ کۆیە (سفر -٣)
ئەکاد ـ سەنحاریب (٣- سفر)
یارییەکانی ڕۆژی دووەم:
دەربەندیخان ـ سەنحاریب (٣- ١)
کۆیە ـ ئەکاد  (٣- سفر)
پێشمەرگەی سلێمانی ـ ئافرۆدێت (٣- ١)
یارییەکانی ڕۆژی سێیەم:
ئافرۆدێت ـ دەربەندیخان(٣- ١)
ئەکاد ـ پێشمەرگەی سلێمانی (٣- ٢)
سەنحاریب ـ کۆیە (١ - ٣)
یارییەکانی ڕۆژی چوارەم:
دەربەندیخان ـ کۆیە (١ - ٣)
پێشمەرگەی سلێمانی ـ سەنحاریب (٣- سفر)
ئافرۆدێت ـ ئەکاد (٣- ١)
یارییەکانی ڕۆژی پێنجەم:
ئەکاد ـ دەربەندیخان (سفر - ٣)
سەنحاریب ـ ئافرۆدێت (سفر - ٣)
کۆیە ـ پێشمەرگەی سلێمانی (٣- ٢)

ڕیزبەندی کۆتایی یانەکان بەم شێوەیە بوو:
١-کۆیە ١٤ خاڵ
٢- ئافرۆدێت ١٢ خاڵ
٣- پێشمەرگەی سلێمانی ٨ خاڵ
٤- دەربەندیخان ٦ خاڵ
٥- ئەکاد ٥ خاڵ
٦- سەنحاریب سفر خاڵ

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler