تشرینی یەکەم 17, 2019

هۆكاری مانەوەی تۆنی كروس لە ریاڵ مەدرید ئاشكرا كرا

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

هۆكاری مانەوەی تۆنی كروس لە ریاڵ مەدرید ئاشكرا كرا
راپۆرتی مێدیا ئیتاڵییەكان، بڵاویان كردەوە، كە نهێنییەك لە پشت مانەوەی تۆنی كروس، یاریزانی ئەڵمانی بوو لە مانەوەی لە یانەی ریاڵ مەدرید، هەرچەندە دەنگوباسی رۆییشتنی زۆر نزیك بوو.
كروس لە 2018ـدا، نزیك بوو لەوەی یانەكەی جێ بهێڵێت و بچێتە خولی ئینگلیزی و لە یانەی مانچستەر یونایتد یاری بكا، بەڵام سایتی كاڵچیۆ مێركاتۆ، ئەوەی باس كردووە، كە دوای گەڕانەوەی زیدان و بەراهێنەربوونی یانەی ریاڵ مەدرید، لەو خواست و پلانەی پەشیمان بووەوە، بە جۆرێك هۆی سەرەكی مانەوەی كروس لە ریاڵ مەدرید، خودی زیدان بوو.
كاروبار و بیركردنەوەی كروس، دوای گەڕانەوەی زیدان بە جۆرێك گۆڕا، وای كرد لە یانەكەدا بمێنێتەوە، چونكە زیدان متمانەی زۆری بە كروس هەبوو و بە یەكێك لە یاریزان و ڕەگەزە سەرەكییەكانی ریاڵ مەدریدی دانا.
زیدان، وەك راهێنەرێكی كاریزما دەناسرێ، بە تایبەت دوای ئەنجامە باشەكانی لە گەڕێ یەكەمی بەڕاهێنەربوونی یانەی ریاڵ مەدریددا، كەسایەتی و پێگە و چۆنیەتیی مامەڵەی، وای لێ كردووە هەندێ یاریزان هیوای ئەوە بخوازن لە ژێر چاودێریی ناوبراودا یاری بكەن.

ڕامۆس، دوای ئەنجامەخراپەكانی وەرزی رابردوو، ئامانجی تازەی دیاری دەكات
سێرجیۆ ڕامۆس، كاپتنی یانەی ریاڵ مەدرید، ئەوەی خستە روو، كە دوای وەرزی رابردوو، كە ئەنجامەكانی یانەی ریاڵ مەدرید خراپ بوو، دەیانەوێ ئەمساڵ بە هێزەوە بگەڕینەوە و بتوانن جارێكی دیكەیش چامپیۆنس لیگ ببەنەوە و لە ڕكەبەرەكانیان زیاتر دوور بكەونەوە.
ڕامۆس، كە بە یەكێك لەو یاریزانانە دادەنرێ كە وەك خاوەن و بەشێكی دانەبڕاو لە ریاڵ مەدرید دادەنرێن، لە ماوەی یاریكردنی لە یانەی شایانە، هەمیشە بە ئاسێكی بەزر دەكەوتووە و رۆڵی زۆری لە ئەنجامە باشەكانی شایانەدا گێڕاوە و لە لایەن هاندەرانی ریاڵ مەدردیشەوە كەسێكی خوازراوە و ویستراوە، زۆر جار ڕامۆس وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە كە دەخرێنە سەر یانەی ریاڵ مەدرید، بە تایبەت لە رووی لاگیریی ناوبژیوانان.
بۆ زانین، لە ئاستی نێودەوڵەتی و بەشداریكردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا، ڕامۆس دوای بەشداریی لە یاریی ئیسپانیا بەرانبەر دورگەكانی ڤارۆ، ژمارەی یاریكردنی لەگەڵ ئیكەر كاسیاسدا یەكسان كردەوە، كە هەریەكەیان 167 یارییان بۆ ئیسپانیا ئەنجام داوە و هەلی شكاندنی ئەو ژمارەیە بۆ ڕامۆس لە ئاردایە.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler