ئەیلول 21, 2019

"عه‌بدولخاق مه‌سعوود سبه‌ی شه‌و خۆی یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌"

میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رۆكه‌ كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق سبه‌ی شه‌و دوای یارییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی به‌حرێن و عێراق له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌كشێته‌وه‌.
به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ لایه‌ن ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ دوای یارییه‌كه‌ی سبه‌ی نێوان به‌حرێن و عێراق به‌ فه‌رمی وازهێنانی له‌ پۆسته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌وه‌ی ده‌گوترێت ته‌نیا ده‌نگۆی میدیاكانه‌ و هێشتا سه‌رۆكه‌ كورده‌كه‌ هێچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌ باره‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی خۆی نه‌داوه‌، به‌ڵام سه‌ره‌تای مانگی رابردوو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ هه‌ست به‌ ماندووبوون ده‌كات و ئاماده‌ نییه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق به‌ربژێر بكاته‌وه‌.
عه‌بدولخالق مه‌سعوودی ته‌مه‌ن 64 ساڵ، له‌ 2014 به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ به‌ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هه‌ڵبژێردرا و 3 ساڵی دیكه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له‌ فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق كۆتایی دێت، هاوكات ئه‌ندامی جێبه‌جێكاره‌ له‌ فیدرتسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، پێشتریش بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ وه‌ك كارگێر و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێر كاری كردووه‌ و له‌ سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو به‌ فه‌رمی ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ڵگرت.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler