ئەیلول 21, 2019

پاڵەوانیەتیی شەتڕەنجی لاوانی یانەكانی كوردستان ئەنجام درا

لە ژێر چاودێریی لێژنەی ئۆڵیمپیی  هەرێمی کوردستان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری یەکیەتیی شەتڕەنج و یانەی شەتڕەنجی خانزاد، یەکیەتییی شەتڕەنجی کوردستان لە شاری هەولێر پاڵەوانیەتیی شەتڕەنجی لاوانی یانەكانی كوردستان ئەنجام درا.

لەو پاڵەوانیەتییەدا، کە 94 یاریزانی کوڕ و کچ لە تەمەنە جیاوازەکانی ژێر 20 ساڵی بەشدارییان تێدا کردبوو، لە 7 گەڕدا رکەبەرییەکی بەهێز هەبوو بۆ ماوەی 4 رۆژ، یاریزانان بەسەر دوو کۆمەڵەدا دابەش کرابوون، کۆمەڵەی یەکەم لە ژێر 20 ساڵ بوو کە لە 41 یاریزان پێکهاتبوو و کۆمەڵەی دووەم یاریزانانی خوارووی تەمەن 12 ساڵی لەخۆ گرتبوو، کە ژمارەیان 53 یاریزان بوو.
شایانی ئاماژەیە ئەم پاڵەوانیەتییە لە یەکیەتیی شەتڕەنجی جیهانی لە رێگەی یەکیەتیی شەتڕەنجی عێراقەوە تۆمار کراوە و ژمارەیەک لە ناوبژیوانی نێودەوڵەتی کورد سەرپەرشتییان دەکرد و بەرێوەیان دەبرد.
لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر سێ کوڕ و سێ کچی براوەی تەمەنەکانی ژێر ( 20 , 18, 16 , 14 , 12 , 10 , 8 , 6 ) دابەش کرا.

ئەنجامەكانیش بەم شێوەیە بوون:
20 ساڵ کوڕان
ئەحمەد جەزا، 2 شکار حمید 3 رێباز ناسڕ
20 ساڵ کچان
1. یار بەیاد 2. شەنگ مسعود 3. لەنیا سەڵاح
18 ساڵ کوڕان
1. ئالان ئومێد 2.عەلی فەرهاد 3. یوسف فەرها
18 ساڵ کچان
نیە
16 ساڵ کوڕان
1. ئاکار ئومێد 2. عەبدوڵڵا حەسەن 3. ئوسامە رائید
16 ساڵ کچان
1. گەڵا محەممەد 2. پەروا پشتیوان 3. داستان ئارپاک
14 ساڵ کوڕان
1. پۆڵا ئازاد 2. داریان ئارپاک 3. رەوا فەخرەدین
14 ساڵ کچان
1. بیریان سیامەند 2. بێگەرد دڵشاد 3. نڤار سەردار
12 ساڵ کوڕان
1. یەشار دیدار 2. رێزدار فەرمان 3. رەوەند فەید
12ساڵ کچان
1. بەهرە سەمیر 2. رۆزیا فخرالدین 3. رۆز سەمیر
10 ساڵ کوڕان
1. عەبدوڵڵا عەممار 2. شادی فواد 3. یحیی دلشاد
10 ساڵ کچان
1. پەری پشتیوان 2. لەنیا سوارە 3. لاریا سەمیر
8 ساڵ کوڕان
1. ئاریکار ئومێد 2. ئەیمەن عیماد 3. لاوین محەممەد
8 ساڵ کچان
1. هێلین هێمن 2. سیلڤا محەممەد سادق 3. راز خەبات
6 ساڵ کوڕان
1. عەلی دڵشاد 2. ئەدیل نبیل 3. پێشەوا پشتیوان
6 ساڵ کچان
1. سیدرا سۆران 2. دیدەن ئارپاک 3. راز رەوەند

© 2017 Hawler