ئەیلول 21, 2019

ئەگەری بۆندێكی ئاڵوگۆڕی لە نێوان بەرشلۆنە و یوڤێنتوس لە ئارادایە

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

ئەگەری بۆندێكی ئاڵوگۆڕی لە نێوان بەرشلۆنە و یوڤێنتوس لە ئارادایە
مێدیا ئیتاڵییەكان، دوێنێ چوارشەممە بڵاویان كردەوە، كە یاریزانی كرواتی ماریۆ ماندزۆكیچ، هێرشبەری یانەی یوڤێنتوس، لە چوونی بۆ بەرشلۆنە نزیك بووەتەوە.
رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی، بڵاوی كردووەتەوە، كە دووشەممەی رابردوو، كۆبوونەوە لە نێوان بەرپرسانی هەردوو یانەی بەرشلۆنە و یوڤیدا كراوە و باسی چەند بۆندێكی ئاڵوگۆڕی كراوە.
مێدیاكە، ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە بۆندی ئاڵوگۆڕی نێوان خوان میراندا و ماریۆ ماندزۆكیچ، زۆر لە یەكلاكردنەوە و سەرگرتن، نزیكە.
یوڤی، ئارەزووی لە بەهێزكردنی بەرگریی لای چەپە، لە كاتێكدا بەرشلۆنە پێویستی بە هێشبەرێكی بەئەزموونە.
هەندێ راپۆرتی دیكە، باس لەوە دەكەن یانەی یوڤی، بیری لە دەستخستنی عوسمان دێمبڵیش كردووەتەوە، بە تایبەت ئەگەر لەم هاوینە و لە ماوەی گواستنەوەدا، مافی دەستبەرداربوون بدات بە دیبالا.

سۆڵشایەر، پەناڵتیلێدەری سەرەكیی یانەی مانچستەر یونایتدی دیاری كرد
راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد، جۆنار سۆڵشایەر، پەناڵتیلێدەری یەكەم و سەرەكیی بۆ یانەكەی دیاری كرد.
لە یاریی گەڕی دووەمی پرێمەر لێگدا، یانەی مانچستەر یونایتد لەگەڵ وێڵڤەرهاپتۆندا بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەرلایەكیان یەكسان بوو، لە نیوەی دووەمی ئەو یارییەیشدا پۆڵ پۆگبا لێدانێكی سزای لە دەست دا، لە سەروەختی جێبەجێكردنەكەیدا، گفتوگۆ كەوتە نێوان پۆگبا و راشفۆرد، بەڵام دواجار پۆگبا جێبەجێی كرد.
رۆژنامەی زە سەنی بریتانی بڵاوی كردەوە، كە سۆڵشایەری راهێنەر، یاریزان ماركۆس راشفۆردی وەك لێدەری یەكەمی لێدانە سزاكانی یانەكەی دیاری كردووە.
میدیا بریتانییەكە، ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە لە ژووری جلگۆڕیندا، راهێنەر ئەو بڕیارەی بە یاریزانانی وتووە، هەروەها بە هۆی گفتوگۆكردن لەسەر لێدانی سزاكە، لە هەدوو یاریزانی ناوبراو تووڕە بوو، چونكە راهێنەر بەو پێشهاتە شەرمەزار بووبوو.
دوای یارییەكەیش، پۆگبا داوای لێبوردنی لە یاریزانان كردووە و بە هۆی لەدەستدانی لێدانە سزاكەوە، هەستی بە داڕمان و بێهیوایی كردووە. ئەمە لە كاتێكدایە داهاتووی ناوبراو لەگەڵ مان یوو دیار نییە و یانەكەی داوای 180 ملیۆن جونەیهی كردووە، بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانە 26 ساڵانەكەی.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler