
یانه‌ی نه‌ورۆز ده‌ستی به‌گواستنه‌وه‌ی یاریزانان بۆ ریزه‌كانی پیكهاته‌كه‌ی كردووه، ئه‌مه‌ش له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه ئامانجه تازه و گه‌وره‌كه‌ی وه‌رزی نوێ بهێنێتهی، كه بریتیه له گه‌یشتن به خولی نایابی عێراقی.
كارگێڕی نه‌ورۆز بڕیاریانداوه، ئه‌مساڵ به‌شداری له خولی پله‌یه‌كی عێراقی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش له پیناوی ئه‌وه‌ی وه‌ك تاكه نوێنه‌ری شاری سلێمانی بگه‌نه ریزی نایابی عێراقی.
پرسیار عه‌بدولره‌زاقی راهێنه‌ری یانه‌كه له‌سه‌ر ئاماده‌كاری و ئامانجی تیپه‌كه‌ی بۆ وه‌رزی تازه بۆ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: یانه‌كه‌مان بڕیاریداوه به‌شداری پاڵاوتنه‌كانی خولی پله‌یه‌كی عێراقی بكات، كه ئه‌مه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م وه‌رزه‌ی نه‌ورۆز ده‌بیت، تا له‌م رێگایه‌وه بگه‌ینه خولی نایابی عێراقی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌فته‌ی داهاتوو رۆژی 25ـی ئاب یه‌كه‌م یه‌كه‌ی مه‌شق و راهێنان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئاماده‌كارییه‌كانمان بۆ خولی كوردستانی و عێراقی ده‌بێت.
نه‌ورۆز گرێبه‌ستی له‌گه‌ل چه‌ند یاریزانێك واژۆ كردووه، له‌وانه یاریزان(سه‌فین مه‌نسوڕ)، هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی برایه‌تی و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، یه‌كێكه له باشترین هێرشبه‌ركانی كوردستان، نوێنه‌ره‌كه‌ی سلێمانی دوو یاریزانی له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان بۆ ریزه‌كانی گواستۆته‌وه ئه‌وانیش (رابه‌ر جه‌لال و بیلال عه‌لی)ـین، جگه له‌مانه‌ش گرێبه‌ستی یاریزانان (دیاری عه‌لی) ناسراو به حه‌مكه، هێرشبه‌ری وه‌رزی رابردووی تیپه‌كه‌ی نوێكردۆته‌وه، كه له قۆناخی دووه‌می خولی نایابی عێراقی یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كرد، وه‌رزی رابردووش به تۆماركردنی 20 گۆڵ گۆڵكاری خولی نایابی كوردستان بوو، جگه له‌وه‌ش (ئاكۆ نووری) ناوه‌ڕاستكاری تیپه‌كه بۆ وه‌رزێكیتر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ نه‌ورۆز نوێ كردۆته‌وه.
یانه‌ی نه‌ورۆز، له 1994 دامه‌زراوه، له ئێستادا یه‌كێكه له به‌هێزترین تیپه‌كانی كوردستان، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی ته‌مه‌نی یاریزانان ژماره‌یه‌كی قووڕسه، ئه‌مه دوو وه‌رزه تا دواین گهڕهكانی خولی نایابی كوردستان كێبڕكێی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كات، به‌ڵام ته‌نها پله‌ی دووه‌م به‌شی بووه، له ئێستاشدا ئامانجی یانه‌كه گۆڕاوه بۆ گه‌یشتن به خولی نایابی عێراقی، له‌م پیناوه‌شدا خه‌ریكی خۆ رێكخستنه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ن.
بارزان ئەكرەم - هەولێر