ئەیلول 19, 2019

شاره‌زایان و پسپۆڕانی وه‌رزشی له‌ رێگه‌ی هه‌ولێر ـه‌وه‌ پێشنیازی گۆڕانكاری بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

ئه‌گه‌ر سه‌یری سێكته‌ری وه‌رزش له‌ كوردستان بكه‌ین، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرنگترین سێكته‌ره‌كانی ژیان، ئه‌وا ده‌بینی له‌ بارودۆخێكی زۆر خراپ دایه و ‌پێشكه‌وتنێكی وای به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ و ژێرخانی وه‌رزشیش له‌ كوردستان به‌ ته‌واوه‌تی وێرانه‌یه‌، تا ئێستا نه‌ یاریگایه‌كی نیشتیمانی نه‌ هۆڵێكی مۆدێرن و نێوده‌وڵه‌تی، نه‌كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئۆڵۆمپی له‌م كوردستانه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بوونی نییه‌.

 ئێمه‌ نزیكه‌ی 30 ساڵه‌ خاوه‌نی حكوومه‌تی خۆمانیین، ئه‌گه‌ر له‌ 2004 تا 2014 به‌سه‌رده‌می زێڕین هه‌ژمار بكرێت له‌ خۆبه‌ڕێوه‌بردندا، ده‌كرا له‌ماوه‌ی ئه‌و 10 ساڵه‌، ژێرخانێكی باشی وه‌رزشی له‌ كوردستان دروستبكرایه‌، به‌ڵام وه‌ك چاودێرانی وه‌رزشی ده‌ڵێن‌ به‌رپرسانی وه‌رزش هه‌ر خه‌ریكی گه‌نده‌ڵی و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ بوون، هه‌رخۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند كردوو وه‌رزشیشیان وێرانكرد، نه‌یانتوانی سیسیته‌مێكی باش داڕێژن بۆ وه‌رزش، چونكه‌ بوونی سیسته‌م ئه‌وانی نه‌ده‌هێتشه‌وه‌ تا ئێستا، دۆخی وه‌رزشوانان ئێستا وه‌ك ئه‌و كه‌سه‌ وایه‌ له‌ نێو رووبارێكه‌ خه‌ریكه‌ ده‌خنكێت و ته‌نها ده‌ستی به‌ یه‌ك لقی دارێكه‌وه‌ گرتووه‌، كه‌ رزگاری بكات، شرۆڤه‌كارانی وه‌رزشی كوردستان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌مه‌و دوا كابینه‌ی تازه‌ ده‌بێت وه‌رزش به‌ سیسته‌م بكات و سێكته‌ری وه‌رزشی كوردستان له‌ رووخساری ئێكسپایه‌ر رزگار بكات، كه‌ دواین هیوای وه‌رزشوانانه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌.
 بۆ ئه‌م پرسه‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێر به‌دوادچوونێكی تایبه‌تی كردووه‌ و سه‌ر‌نجی كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕی ئه‌م بواره‌ی وه‌رگرتووه‌ كه‌ تێیدا ده‌ست له‌سه‌ر برینه‌كان داده‌نێن و رێگاچاره‌ش له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ڕوو...

پسپۆڕێكی وه‌رزشی 8 خاڵ بۆ راستكردنه‌وه‌ی دۆخی وه‌رزشی كوردستان ده‌خاته‌ڕوو
ئاڵان یابه‌ خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا له‌ وه‌رزش ده‌مێكه‌ له‌نێو وه‌رزشی كوردستان ده‌كوڵێت‌ و ساڵانێكه له‌ نێو لێژنه‌ی ئۆڵمپی كوردستان پۆستی وه‌رزشی هه‌یه‌، پێشنیاز بۆ كابینه‌ی نوێ ده‌كات و له‌ رێگه‌ی چه‌ند خاڵێكه‌وه‌ چاره‌سه‌ره‌كان ده‌خاته‌ڕوو:
 1- به‌دامه‌زراوه‌ی كردنی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی وه‌رزشی كوردستان.2- دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی وه‌رزشی به‌هێز له‌ كوردستان.3- به‌ پیشه‌یكردنی وه‌رزش به‌جۆرێك كه‌ نه‌توانرێ كه‌سانی نا وه‌رزشی له‌م بواره‌دا كاربكه‌ن.4- ده‌ستنیشانكردنی سیسته‌م و داڕشتنی یاسا و رێسای تایبه‌ت به‌ چۆنییه‌تی ئیداره‌دانی ئه‌م بواره‌، له‌گه‌ڵ دیاریی كردنی كاری له‌ پێشینه‌ی وه‌رزش له‌ تێڕوانینی ده‌وڵه‌تدا. 5- نه‌هێشتنی قۆرخكاری و له‌ به‌رپرسیارییه‌تی وه‌رزشی و رێكخستنی به‌ یاسای گونجاو. 6-رێگه‌نه‌دان به‌ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری وه‌رزشی له‌ لایه‌ن به‌رپرسه‌كان وپالپشتی كردنی ده‌زگا فه‌رمییه‌كان بۆ راپه‌ڕاندنی كاره‌كانیان. 7- دامه‌زراندنی سه‌ندیكای وه‌رزشی كوردستان هاوشێوه‌ی سه‌ندیكای پیشه‌ جیاوازه‌كانی تر، بۆ زیاتر به‌ پیشه‌ی كردنی وه‌رزشی كوردستان.8- ده‌ستنیشانكردنی كه‌سانی پسپۆڕ و شاره‌زا و پیشه‌ی و راستگۆ بۆ بازنه‌ نزیكه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی باڵای به‌ڕێوه‌بردن.

داوای نه‌مانی فڕه‌پۆستی ده‌كات
كامه‌ران محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی هه‌ولێر و كوردستان، بۆ پرسی چاره‌سه‌ری دۆخی وه‌رزشی كوردستان و ئه‌ركی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌ت به‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێری گوت كه‌ پێویسته‌ له‌ سێكته‌ری وه‌رزشی فره‌پۆستی نه‌هێڵن، ده‌شڵێـت: ئه‌وانه‌ی پله‌ و پۆست وه‌رده‌گرن، ته‌نها یه‌ك پۆستیان هه‌بیت، چونكه‌ كه‌سی وایه‌ هه‌یه‌ له‌ سێ شوێن به‌رپرسه‌ نابێت ئه‌مه‌ بمێنێ، ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك و به‌شێكی وه‌رزشی مافی خۆی پێبدرێت.
كامه‌ران ده‌شڵیت: ده‌بێت له‌ داهاتوو كاركردن به‌شێوه‌ی یاسابێت، له‌ چوارچێوه‌یه‌كی داڕێژرا و نه‌ك بڕیاره‌كان به‌ئاره‌زووی كه‌سه‌كان ده‌ربكرێن، بۆئه‌وه‌ی خۆزاڵكردن و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌ دا نه‌مێنێت، پێویستمان به‌ سیسته‌مێكی به‌ڕیوه‌بردنی باشی وه‌رزشه‌ له‌ كوردستان.

وه‌رزش پێویستی به‌ سیسته‌مێكی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه‌
یاسین مه‌ناف خاوه‌نی دكتۆرا له‌ په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی و راهێنه‌ره‌ی تۆپی پێ، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات تا وه‌رزش نه‌بێت به‌سیسته‌مێكی سه‌ربه‌خۆ و رێسا و یاسای تایبه‌تی خۆی نه‌بێت و دادگای وه‌رزشی نه‌بێت ئه‌سته‌مه‌ وه‌رزشی كوردستان چاكبێته‌وه‌، یاسین ده‌شڵیت: كه‌ باسی سیسته‌م ده‌كرێت ده‌بێت پۆسته‌كان به‌ پێی پێویستی شوێنه‌كه‌ بێت، نه‌ك كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌ر پشكی حزب دابنرێت، كه‌واته‌ ده‌بێ كه‌سی شیاو له‌شوێنی شیاو دابنرێت، له‌رێگای هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناكانی و ئه‌و پسپۆڕییه‌ی هه‌یه‌تی دابنرێت.
ده‌بێت ژێرخانی وه‌رزشی كوردستان باشبكرێت
فازڵ عه‌باس، یاریزان و راهێنه‌ری تۆپی پێی كوردستان، هه‌ڵبه‌ت یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژاره‌ی عێراقیش بووه‌، یه‌كێكه‌ له‌و راهێنه‌رانه‌ی چه‌ندین یاریزان و راهێنه‌ری بۆ ئه‌م نیشتیمانه‌ پێگه‌یانووه‌، له‌ باره‌ی ئه‌م پرسه‌وه‌ به‌ رۆژنامه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند كه‌ پێویسته‌ له‌ په‌رله‌مان وه‌رزشی كوردستان به‌سیسیته‌م بكرێت، ده‌بێت‌ په‌رله‌مان یاسا و بوجه‌ی تایبه‌ت و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی بۆ ده‌ربكات.
گوتیشی:له‌هه‌مووی گرینگتر دوورخستنه‌وه‌یده‌ستی حیزبه‌ له‌ جومگه‌كانی وه‌رزشی كوردستان، ده‌بێت له‌ كابینه‌ی نوێ به‌ده‌ستێكی پۆڵاین رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ببێته‌وه‌ له‌ پۆسته‌كانیان دووریانبخه‌یته‌وه‌.
فازل ده‌شڵیت: بۆ پێشكه‌وتنی وه‌رزش ده‌بێت ژێرخانێكی باش و به‌هێزت هه‌بێت، به‌تایبه‌ت له‌ دابینكردنی یاریگای مۆدێرن و هۆڵی ته‌ندروستی و هۆڵی وه‌رزشی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانی وه‌رزش كردنی تێدابێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌بنه‌ به‌ر‌پرسی وه‌رزشی باش و ره‌وه‌شت پاكبن،‌ ئه‌زموونی كاركردنیان هه‌بێت وه‌ گونجاوبێت بۆ ئه‌و شوێنه‌ی لێیداده‌نرێت.

داوای كۆنفڕانسێكی گه‌وره‌ی وه‌رزشی به‌په‌له‌ ده‌كرێت
مۆفه‌ق یوونس، یاریزانی پێشووی هه‌ولێر و بروسك و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كانی باڵی چه‌پ له‌ ناوچه‌كه‌، كه‌ ئێستاش راهێنه‌ری تۆپی پێیه‌، مۆفه‌ق جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌بواری وه‌رزشی ده‌بێت كه‌سانی به‌بڕوانامه‌ی راسته‌قینه‌ و شاره‌زا له‌ شوێنه‌كان دابنرێن، نه‌ك كه‌سانێك به‌ساخته‌كردنی بڕوانامه‌ بێنه‌ گۆڕه‌پانه‌كه‌، ده‌شڵێت: پێویستیشه‌ كاره‌كان به‌رنامه‌ڕێژی بۆ بكرێت، نه‌ك كه‌سانێك به‌شێوه‌ی تاكلایه‌نه‌ بڕیار بده‌ن و كار بكه‌ن، گرینگه‌ كۆنفڕانسێكی گه‌وره‌ی وه‌رزشی بكرێت، له‌وێدا ئه‌وانه‌ بانگبكرێن، كه‌ ساڵانێكه‌ ئه‌زموونیان له‌ بواره‌كه‌دا هه‌یه‌، ئه‌وكات بیڕوڕاكانیان به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت و سوودیانلێببینرێت بۆ پێشخستنی وه‌رزشی كوردستان، ئه‌و كات ده‌توانین بڵێین هه‌نگاوی باشمان ناوه‌.
له‌ 28 ساڵی حكومڕانیداوه‌رزشی كوردستان بێ یاسا بووه‌
ئاكۆ ئیبراهیم مامۆستای زانكۆ شاره‌زا له‌ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌رزش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ به‌جۆرێكی تایبه‌ت كێشه‌كانی دیاریی كرد و نه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ وه‌رزشی كوردستان به‌ كێشه‌ی گه‌وره‌ی ناوبرد، ده‌شڵێت: گرنگترین كێشەی وەرزش بە دڕێژایی 28 ساڵ رابردوو حوكمڕانی كوردی لە هەرێمی كوردستان نەبوونی بودجەیەكی تایبەت بۆ وەرزش بووە، بە شێوازێك كە نە حكومەت بودجەیەكی ساڵانەی بۆ وەرزش دیاری كردوە و نە پەرلەمان بودجەی بۆ پەرەپێدان و گەشەكردنی وەرزش پەسەند كردووە، له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵیڕابردوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها سێیاسا له‌ ساڵه‌كانی (2010،2011 و 2012)، بوونی هه‌یه‌ و په‌رله‌مان حكوومه‌تی ناچاركردووه‌ كه‌ بودجه‌ بۆ وه‌رزش دیاری بكات.
ئاكۆ، بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی وه‌رزشی كوردستان له‌ رێگه‌ی رۆژنامه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ 7 خاڵ بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیاز ده‌كات:
1- پرۆژەیاسایەكی وەرزشی، لۆكاڵی ناوچەیی، زانستی به كۆده‌نگیه‌كی سیاسی و ناوچەیی بۆ وەرزشی هەرێمی كوردستان لەڕێگای پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند بكرێت. 2- پەسەند كردن و ڕێكخستن و هەمواركردنەوەی چەندینیاسا سەبارەت بە وەرزش، وەكیاساییەك پیشەیی، كەرتی تایبەت،دادگای وەرزشی،یانەكان وسەربەخۆیی دامەزراوەی وەرزش لە روشنبیری بۆ ئەوەی وەرزش وەك وڵاتانی پێشكەوتوو بتوانێت رۆڵی سەرەكی خۆی ببێنێت و كێشە سیاسی و ئابووری و كومەڵایەتییەكانی ناو كومەڵگاكەی بكاتە ئامانج و كومەڵگای كوردی لەگەڵ خۆی و ژیان ئاشت بكاتەوە. 3- پەسەند كردنی بودجە بۆ وەرزش لە هەرێمی كوردستان ودامەزراندنی سندوقێك بۆ دابینكردنی بودجەی وەرزش لە هەرێمی كوردستان. 4- دانانی كەسانی شارەزا لە ترۆپكی حكوومه‌تی وەرزشی هەرێمی كوردستان، هه‌روه‌هادانانی راوێژكاری باش و شارەزا بۆ سەرۆكی حكومەت و پەرلەمان و سەرجەم ئەو وەزارتانە، كە پەیوەندارن بە وەرزش. 5- سیستەمێك بۆ رێكخستنی وەرزش كە تیایدا مافی سەرجەم چین و توێژەكانی پارێزراو بێت. 6- نەخشەڕێگا و بەرنامەیەك بۆ وەرزش، كە بتوانێت چیتر نەك تەنها بار نەبێت بە سەر حكوومەتەوە بەڵكوبە شێوەیەكی بەرچاوڕۆڵی هەبێت لە گەشەی ئابووری هەرێمی كوردستان و بتوانێت هەلی كاری بەرچاو بڕەخسێنێت، 7- پێشخستن و گەشەكردنی وەرزشی پاڵەوانی بە شێوازێك كە لەڕووی نێودەوڵەتی و جیهانی وەرزشكارانی كورد خۆیان بە جیهان بناسێنن و لەمڕێگەوە مافیكوردان كە سەربەخۆییە بەهەموو جیهان بگەیەنن.

 

بارزان ئەكرەم - هەولێر

© 2017 Hawler