ئەیلول 19, 2019

ئێریكسن ده‌بێته‌ دوایین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی ریال مه‌درید

دوای فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبا شكستی هێنا، كریستیان ئێریكسنی دانیماركی ده‌بێته‌ دوایین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی یانه‌ی شایانه‌.
به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانیا، زینه‌دین زێدان ڕه‌تی كردۆته‌وه‌ ڤان دی بیكی ناوه‌راستكاری ئایاكس له‌ جیاتی پۆگبا بگوازنه‌وه‌، بۆیه‌ پێرێز بژارده‌یه‌كی دیكه‌ی خسته‌ به‌رده‌م زیزۆ و به‌ ناچاری رازیكرا كه‌ ئێریكسن بۆ ریال مه‌درید بگوازنه‌وه‌.
ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ی ئێریكسن 60 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌شی یانه‌ی تۆتێنهام ده‌كات، یانه‌ له‌نده‌نییه‌كه‌ نایه‌وێت ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ده‌ست بدات، چونكه‌ 10 مانگی دیكه‌ گرێبه‌ستی ئێریكسن له‌گه‌ڵ تۆتێنهام كۆتایی دێت و ئه‌وكات ده‌بێت به‌خۆرایی ده‌ستبه‌رداری بێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، ئێریكسن له‌ ماوه‌كانی رابردوو ئۆفه‌رێكی مانچێسته‌ر یونایتدی ڕه‌ت كردۆته‌وه‌، چونكه‌ ئاره‌زووی ئه‌وه‌ ده‌كات بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌زموونێكی نوێ له‌ لالیگا تاقی بكاته‌وه‌.
كریستیان ئێریكسنی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له‌ هاوینی 2013 له‌ یانه‌ی ئایاكس ئه‌مستردامی هۆڵه‌ندا به‌ 18 ملیۆن یۆرۆ روویكرده‌ تۆتێنهام، له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ 279 یاری كردووه‌، 66 گۆڵ و 86 ئاسیستی تۆمار كردووه‌.

 

ئەسعەد ئیسماعیل- هەولێر

© 2017 Hawler