ئەیلول 19, 2019

بڕیار لەسەر تەواو کردنی یاری کۆتایی خولی نایابی فوتساڵی کچان درا

دوای تەواو بوونی خولەکانی تۆپی پێی وەرزی ڕابردووی وەرزشوانان و یاریزانان لە چاوەڕوانی ئەوە دابوون کە جارێکی تر فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکان دەستنیشان بکات، لە دواین کۆبوونەوەی خۆیدا فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کاتی بەڕێوەچوونی خولەکانی تۆپی پێی بۆ وەرزی ٢٠١٩ – ٢٠٢٠ دیاریکرد و خولی نایابی کوردستان کە گەورەترین خولی تۆپی پێیە لە ١٧/١٠/٢٠١٩ بەڕێوەدەچێت.

کاتی بەڕێوەچوونی خولەکانیش بەم شێوەیە دەبێت:
فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانلە دواین کۆبونەوەی خۆیدا بڕیاری لەسەر بەڕێوەچوونی چالاکیەکانی خۆی بۆ وەرزی ٢٠١٩- ٢٠٢٠ دا یەکەم خولیش لە بەرواری ١٧/١٠ دەستپێدەکات
خولەکانی تۆپی پێی كوردستانیش بۆ وه‌رزی 2019/2020 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:
خولی نایابی كوردستان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 17/10/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه‌ به‌ شێوازی خول به‌ دوو قۆناغ به‌رێوه‌ ده‌چێت، دوو یانه‌ بۆ ریزی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زن.
خولی نایابی لاوانی كوردستان رۆژی هه‌ینی 18/10/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه‌ به‌ یه‌ك گرووپ به‌ یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت، دوو یانه‌ بۆ ریزی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی لاوانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زن.
•خولی پله‌یه‌كی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه‌ 20/11/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه‌ به‌ یه‌ك گرووپ به‌ یه‌ك قۆناغ ئه‌نجام ده‌درێت، چوار یانه‌ بۆ ریزی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زن.
خولی نایابی فوتساڵی کچانی كوردستان رۆژی هه‌ینی 6/12/2019 ده‌ست پێده‌كات، خوله‌كه‌ به‌ یه‌ك گرووپ و به‌ دوو قۆناغ به‌رێوه‌ ده‌چێت، دوو یانه‌ بۆ ریزی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی فوتساڵی کچانی كوردستان بۆ وه‌رزی 2020/2021 داده‌به‌زێت.
بڕیاریش وایە بۆ ئەنجامدانی راكێشانی تیروپشک و كۆبوونه‌وه‌ی هونه‌ری بۆ خوله‌كانی (نایاب، پله‌یه‌ك، نایابی لاوان و نایابی فوتساڵی کچان) ـی كوردستان، له‌ رۆژی شه‌ممه‌ 31/8/2019 ئەنجام بدرێت.‌.
یاری کۆتایی خولی نایابی فوتساڵی کچان تەواو دەکرێت
بەهۆی شەڕو ئاژاوەی هاندەران یاری کۆتایی خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان لە نێوان هەردو یانەی سیروانی نوێ و چۆمان کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو تەواو نەکرا یارییەکە لەکاتی ئاسایدا بە ٤ گۆڵ بەرانبەر بە چوار گۆڵ یەکسان بوون
به‌ هۆی رووداوه‌كانی یاری كۆتایی خولی نایابی فوتساڵی كچانی كوردستان، له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی سیروانی نوێ و چۆمان و ته‌واو نه‌كردنی یارییه‌كه‌، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانبڕیاردرا به‌
ته‌واوكردنی یارییه‌كه‌ به‌ زیادكردنی پێنج خوله‌ك بۆ هه‌ر گێمێك، ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ به‌ یه‌كسانبوون كۆتایی هات، په‌نا ده‌برێته‌ به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی سزا
یارییه‌كه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 22/8/2019 له‌ كاتژمێر 5:00 ـی ئێواره‌، له‌ هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی كۆیه‌، به‌ بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر ئه‌نجام ده‌درێت
یارییه‌كه‌ به‌ هه‌مان لیستی ناوی یاریزانان و ئه‌نجامی یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان و سه‌رپه‌رشتیاری یاری، ته‌واو ده‌كرێت، دواتریش لە مەڕاسیمێکدا خەڵات بەسەر سەرکەوتووەکاندا دابەشدەکڕێت. 

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler