ئاب 22, 2019

خولی بارزانی نەمر گەیشتە قۆناخی کۆتایی

پاش دابڕانی بۆ ماوەی ٩ ساڵ جارێکیتر خولی بارزانی نەمر لەسەر ئاستی کوردستان کرایەوە، خولەکە لەلایەن یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ئەنجامدەدرێت، ئەمساڵ لەسەر ئاستی ناوەندە باڵاکان خولەکە بەڕێوەچوو، کە ٢٨ تیپ بەشدارییان کردبوو یارییەکانیش گەیشتنە قۆناغی کۆتایی و هەریەک لە ناوەندەکانی کەرکووک و ئاکرێ و دەروبەری سلێمانی و سۆران گەیشتنە چوارگۆشەی زێڕین و بڕیاریش وایە دوای جەژنی قوربان یارییەکان لە یاریگەی دووەمی فڕانسۆ هەریری بەڕێوەبچن و پاڵەوانی ئەمساڵ ئاشکرا دەبێت.

ساڵێکی تر خولەکە بەشوەیەکی فراوانتر ده‌كرێته‌وه‌
لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی هەولێر (ئازاد محەمەد) سەرپەرشتیاری گشتی خولەکە گوتی:  پاش دابڕانێکی زۆر وەک سکرتاریەتی لاوان بڕیارماندا کە خولی بارزانی نەمر ئەنجام بدەین، ئەمساڵ وەک یەکەم ساڵ دوای ئەو ماوە زۆرە بەباشمان زانی لەسەر ئاستی ناوەندە باڵاکان خولەکە بکەینەوە، کە ٢٦ ناوەندی باڵا لەخۆ دەگرێت و دابەشمانکردن بەسەر ٤ حەوزدا کە بریتی بوون لە حەوزی هەولێڕ و سلێمانی و دوەروبەری کە پارێزێزگای هەڵەبجەیش دەگرێتەوە هەروەها حەوزی دهۆک و موسڵ، حەوزی کەرکوک و گەرمیان ئەمشێوازەمان بۆیە هەڵبژارد تاکو خولەکە بەهێزتر بێت و ژمارەی ناوەندەکانیش زیاتر بوو.
لە ئێستایشدا چارەنووسی هەر چوار تیپەکەی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین دەرکەوتون و دوای جەژنیش یارییەکان لە یاریگەی دووەمی فڕانسۆ هەریری بەڕێوەدەچن و پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە ئاشکرا دەبێت و خەڵات و دیاری دەدرێت بە تیپە سەرکەوتووەکانی خولەکە.
هێمای بۆ ئەوەیش کرد کۆکردنەوەی ئەو هەموو تیپە لەسەر ئاستی ناوەندە باڵاکان کارێکی ئاسان نیە و لە هەندێ شوێن هەندێک گرفتی کەم هەبوون، ڕێگری لە هەندێک یاریزان و تیپ کرا کە نابێت بەشداری خولەکە بکەن، بەڵام ئەوان توانیویانە خولەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەببەن، جوانی خولەکە ئەوەبوو کە هەموو نەتەوەکان بە عەرەب و تورکومان و مەسیحی بەشدارییان کرد بوو، ئەمەیش مانای ئاشتی و پێکەوەژیانی نەتەوەکانی زیاتر دەرخست.
گوتیشی کە پلانی ئەوەیان هەیە ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی فراوانتر خولەکە بکەنەوە، زۆرترین تیپ بەشداری بکەن و ببێتە هۆکارێکی گرنگ بۆ دەرکەوتنی تواناو ئاستی یاریزانی نوێ و بەرەوپێش بردنی زیاتری یاری تۆپی پێ.

ئەنجامی یارییەکان لە قۆناغی یەکەم بەمشێوەیە بوو
بازنەی کەرکووک – گەرمیان
کەرکوک – چەمچەماڵ (١-١) بە لێدانی سزا ٤-٢ کەرکەک براوە بوو
گەرمیان – خانەقین (١-١) بە لێدانی سزا ٥-٤ گەرمیان براوە بوو
کەرکوک – گەرمیان (٩-سفر) کەرکەک براوە بوو
لە بازنەی کەرکوک گەرمیان کەرکوک سەرکەوت

بازنەی سلێمانی – هەڵەبجە
سلێمانی – هەڵەبجە (سفر-١)  هەڵەبجە براوە بوو
ڕانیە – دەوروبەری سلێمانی (٢-٢) ٤-٥ بەلێدانی سزا دەوروبەری سلێمانی براوەبوو
هەڵەبجە – دەوروبەری سلێمانی (٧-٣) دەوروبەری سلێمانی براوەبوو
لە بازنەی سلێمانی – هەڵەبجە دەوروبەری سلێمانی سەرکەوت

بازنەی هەولێر – سۆران
قەرەچوغ – مێرگەسۆر (٦-١) قورەچوغ براوەبوو
هەولێر – سەفین (٥- سفر) هەولێر براوەبوو
دەشتی هەولێر – باڵەک (٣-١) دەشتی هەولێر براوەبوو
سۆران – قەرەچوغ (٢-١) سۆران براوەبوو
خەبات – بارزان (٢-١) خەبات براوە بوو
هەولێر – دەشتی هەولێر (سفر – سفر) ٤-٥ بەلێدانی سزا دەشتی هەولێر براوەبوو
خەبات – سۆران (سفر – ١)
دەشتی هەولێر – سۆران (٢-٢) بەلێدانی سزا سۆران براوەبوو
لە بازنەی هەولێر – سۆران، سۆران سەرکەوت

بازنەی دهۆک – موسڵ
زاخۆ – شەنگال (٤-سفر) زاخۆ براوەبوو
موسڵ – ئامێدی (٦- سفر) موسڵ براوەبوو
شێخان– بەردەڕەش (٥-٣) شێخان براوەبوو
دهۆک – سێمێل (سفر-٢) سێمێل براوەبوو
ئاکرێ  – موسڵ (٣-١) ئاکرێ براوە بوو
سێمێل  – زاخۆ (١- سفر) سێمێل براوە بوو
ئاکرێ  – شێخان (٢-٢) ٣-١ئاکرێ بە لێدانی سزا براوە بوو
ئاکرێ  – سێمێل (١-١) ٥-٤ئاکرێ بە لێدانی سزا براوە بوو
لە بازنەی دهۆک – موسڵ، ئاکرێ سەرکەوت

چوارگۆشەی زێڕین:
هەڵبژاردەی ناوەندی باڵای کەرکووک
هەڵبژاردەی ناوەندی باڵای ئاکرێ
هەڵبژاردەی ناوەندی باڵای دەوروبەری سلێمانی
هەڵبژاردەی ناوەندی باڵای سۆران

 

هێمن ئەسكەندەر - هەولێر

© 2017 Hawler