کانونی یەکەم 09, 2019

بەئامانجگیراوێكی بەرشلۆنە لە بارەی داهاتوویەوە دەپەیڤێت

رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.

بەرشلۆنە، لە پێناو نێیمار یەك یۆرۆیشی نەداوە
رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بەرشلۆنە، ئەوەی ئاشكرا كرد، كە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا، تا ئێستە یانە كاتەلۆنییەكە هیچ بڕە پارەیەكی نەداوە بۆ دەستخستنی نێیمار.
رۆژنامەكە، تیشكی خستووەتە سەر ئەوەیش، كە بەرشلۆنە لە بارێكدا ئەنتوان گریزمان دەست بخات، ناتوانێ یەك لە بارەی نێیمارەوە لەسەر بڕەپارەیەك ڕێك بكەوێ، ئەگەر یەك یۆرۆیش بێ، چونكە بۆندشكێنییەكەی گریزمان بڕەپارەیەكی زۆری دەوێ و دەبێ بە تەواوی لە یەك شوێن و كاتدا بیدا، نەك بە بەش و پچڕپچڕ.
بەرشلۆنە، ناچارە بڕەپارەیەكی 35 ملیۆن یۆرۆیی لە بانك بۆ ماوەی 6 مانگ قەرز بكات، تا بۆندی گریزمان لەگەڵ ئەتلەتیكۆ مەدرید هەڵوەشێنێتەوە و بیباتە ریزەكانییەوە، هەروەها بۆندی ئەلبایش نوێ بكاتەوە.
بەرشلۆنە 75 ملیۆن یۆرۆیشی بۆ بۆندی یاریزانی هۆڵەندی فرانكی دی یۆنگ دانا. جگە لە 25 ملیۆن یۆرۆ بۆ گۆڵپارێزی بەڕازیلی نیتۆ، كە لە ڤاڵێنسیاوە بردییە ریزەكانی.
ئەمە لە كاتێكدایە جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆی سەرۆكی یانەكە، هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فرۆشتنی چەند یاریزانێكییەوە، بڕەپارەی پێویست دەست بخات.

مانچستەر یونایتد لە بارەی پۆگباوە، ریاڵ مەدریدی هەژان
هێشتە زنجیرە و بابەتی گفتوگۆ و دانوستانی نێوان هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و یانەی مانچستەر یونایتد لە بارەی پۆڵ پۆگباوە بەردەوامە و نەگەییشتووەتە ئاكام.
یانەی مانچستەر یونایتد، بەهای بۆندی پۆگبای دیاری كرد، كە دەگاتە 150 ملیۆن یۆرۆ، هەر لەبەر ئەوەیش، یانەی یوڤی لە بۆندەكە كشایەوە و تەنێ ریاڵ مەدرید لە گۆڕەپانەكەدایە.
ریاڵ مەدرید هەوڵی دا، ئەو بڕە پارەیە كەم بكاتەوە، بەو پێیەی چەند یاریزانێك بخزێنێتە نێو بۆندەكەوە، لە سەروویانەوە گاریس بەیڵ و جیمس رۆدڕێگز و ئیسكۆ.
مانچستەر یونایتد، ناخوازێ هیچ یاریزانێك وەك بەشێك لە بۆندەكە تێكەڵی بۆندی پۆگبا بكرێ، هەروەها هیچ داشكانێك لەو نرخەیش ناكا كە دیاری كردووە، ئەمەیش دەرخەری ئەو راستییەیە، كە بۆندی پۆگبا بۆ ریاڵ مەدرید زۆر ئەستەم و ئاڵۆز دەبێت.
بۆندەكانی ریاڵ مەدرید گەییشتوونەتە 300 ملیۆن یۆرۆ، كە هەریەك لە یاریزانان ئیدین هازارد، لۆكا یوڤیچ و مێندی، بۆیە ئەستەمە بتوانێ بڕەپارەی پێویستی بۆ بۆندی ئەو یاریزانە پێ تەرخان بكرێت.

بەئامانجگیراوێكی بەرشلۆنە لە بارەی داهاتوویەوە دەپەیڤێت
هێرشبەری ئەرژەنتینی لاوتارۆ مارتینیز، كە لە ریزەكانی ئینتەر میلاندا یاری دەكات، ئەوەی خستە روو كە خۆشحاڵە بە یاریكردن لە ئینتەر میلان، بە تایبەت لە ژێر سەرپەرشتیاری هونەریی تازە ئەنتۆنیۆ كۆنتی و خوازیاریشە كە لە یانەكە بەردەوام بێت.
بە پێی راپۆرتە مێدیاییەكان، بەرشلۆنە نیازی وایە بۆندێكی 112 ملیۆن یۆرۆیی پێشكەش بكات، بە تایبەت دوای ئەوەی بەم دواییە لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە كۆپا ئەمەریكا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد.
لاوتارۆ، لەو رووەوە وتی: لەگەڵ بریكارەكەم لە بارەی ئەو بایەخپێدانەی بەرشلۆنەوە نەدواوین، ئێستە لە پشوودام و دواتر هەموو هۆش و سەرنجم دەخەمە سەر ئامادەكارییەكانی یانەكەم بۆ وەرزی دادێ.
وتیشی: لەگەڵ ئینتەر زۆر ئاسوودەم و خوازیاریم لێرە بەردەوام بم تا زۆرترین ماوە، یاریكردن لە ژێر سەرپەرشتیی كۆنتی، هەلێكە قەرەبوو ناكرێتەوە و چاوەڕێی دیداری ئەو و ئامادەكارییەكان لەژێر چاودێریی ئەودا دەكەم.
لاوتارۆی خاوەن 21 ساڵان، لە یانەی رایسینگی بەڕازیللیەوە بە بەهای 22.5 ملیۆن یۆرۆ چووە ئینتەر، لە یەكەم وەرزدا 9 گۆڵی بۆ ئینتەر تۆمار كرد.

 

مامەیارە ئەحمەد - هەولێر

© 2017 Hawler